بۆ یادی شاعیری بە هەڵوێست و خەمە ژن ! دوانزەساڵ بەرلە ئەمڕۆ.

 بۆ یادی شاعیری بە هەڵوێست و خەمە ژن ! دوانزەساڵ بەرلە ئەمڕۆ.


ژنێک

بە لای بەردێکدا تیپەری بەرد بزوت و

چاوەکانی بۆ هەلىڕی

بە لای دارێکا تێپەری دار

دار پی کەنی و

لە ئاوازە سەوزەکانی خۆی بۆ ژەنی

بەلا ئاوێکدا تێپەری و

ئاو راستبۆوە و

بۆی بوو بە ئاوێنەی بەژنی

بەلای دوکەڵیکدا رۆیشت

دوکەڵ خۆی بۆ ڕەواندەوە

بەلای تابلۆیەکدا رۆیشت

تابلۆ چوارچێوەی جێهێشت و

شوێنی کەوت

بەلای مێزەرێکا رۆیشت

مێزەر خۆی لەسەر کردەوە و

کەوتە سەما

لە دوایشا

کە بەلای منا تێپەڕی

من پیاوێک بووم تا ئەو کاتە

وشک و برنگ

کەچی وەختێ بە خۆم زانی

کانی شعرم تیا هەلئەقەڵێ و

بووم بە شاعر



سەردان

ئیوارەیەک لەگەل بەهار پیاسەم ئەکرد

لە قەراخ شار گەیشتینە بەردەم ماڵێکی تەنەکە

بە بەهارم وت ببورە

ئەچمە ژوری

سەریک ئەیەم لە خەمە ژنی ئەم مالە و دوو دەقیقە و دێمە دەرێ

هەر ئەوەندە و

چومە ژوری ئیتر پرچی خەمە ژن

توند توند گرتمی و

هەناسەی گلی دامەوە و

لەسەر حەسیری بێکەسی

بەچوار مشقی

لەگەل ئازاریا دانیشتم

وەختێ کە هاتمە دەرەوە

بەهار لەو ناوە نەمابوو

پاییز چاوەڕێی ئەکردم 


بابەتەکان

چیتر بەنداو لە میزۆپۆتامیا دروست نەکرێت

من ناوم هەڵوێستە، ئیکۆ-فێمینیستم و بەرێوبەری ڕێکخراوی ئازادبوونم، لە باشوری کوردستانەوە بەشداریم کردووە. دوێنێ گروپێکمان دروست کرد بۆ کارکرن...