ماڵی ڕۆخۆش خان و وەستا شێروان

 چەندین جار کە سەردانی ماڵی ڕۆخۆش خان و وەستا شێروانم ئەکرد ھێز و ئیرادەم لەم دوو مرۆڤەدا ئەبینی. ھەمیشە وەستا شێروان باسی چیرۆک و یادەوەرییەکانی رابوردوی ژیانی پێشمەرگایەتی و شۆڕشی شاخی بۆ ئەکردم، باسی ئەزمون و ئەو دەرئەنجامانەی بۆ ئەکردم کە بە تێڕامان و بیرکردنەوەکانی خۆی و ئەم ڕۆژگارە پێی گەیشتبوو. ھەر بۆیە ھەمیشە زۆر خۆشحال ئەبوم بەو باس و چیرۆکانە و بە تاسوقەوە گوێم لە وەستا شێروان ئەگرت. ئەو کاتانەش کە ڕوخۆش خانم ئەبینی ژنێک پر لە ئیرادە و بەرەنگاری بەرامبەر ئەو نەخۆشییەی کە توشی ببو، ھەمیشە سەرسام بوم. ڕۆخۆش خان بەردەوام لە ژێر چاودێری دکتۆردا بو بەڵام ھەمیشە سەرقاڵی نوسین و تەواوکردنی پرۆژەی کتێبەکانی بوو. بەڵێ پرۆژەی کتێبەکانی چونکە ئەو بۆ ئەوە ئەژیا کە کتێبەکانی تەواو بکات، بۆ ئەوە بەرەنگاری نەخۆشییەکەی ئەکرد کە گوێ لە زۆرترین ژنی بەش مەینەتی ئەمـ ھەرێمە بگرێت، زۆرترین مێژوی فەرامۆشکراوی ژنان بنوسێتەوە. ئەم خانمە نوسەرە بەھۆی نەخۆشییەکەیەوە دەستی ئاوسابوو، رەنگی پێستی دەستی شین و مۆر ببو لەگەل ئەو ئازار و زەحمەتییەی کە بۆ بەرەنگاری نەخۆشییەکەی ئەیکێشا دائەنیشت خۆی تایپی کتێبەکانی خۆی ئەکرد، چونکە ئەیویست خۆی تایپی بکات. ئیرادەی ئەم خانمە ھەمیشە وزەی بە من بەخشیوە و لە داھاتوشدا بە یادکردنەوەی وزەم پێ ئەبەخشێت. 


شەن و شۆخ گیان من خۆشبەختم کە دایکتانم ناسیوە، لە دڵەوە ھاوبەشی خەمتانم دڵنیام ئێوە ئەمـ کۆستە گەورەیە تێ ئەپەڕێنن. 

تێبینێ/ ڕۆخۆش عەلی ژنه‌ نوسه‌ری كورد پاش ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا، رۆژی 23ی ئه‌م مانگه، له‌ته‌مه‌نی 61 ساڵیدا له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.

‎روخۆش خان خاوه‌نی چه‌ندین نوسین و كتێبه‌و ئه‌مانه‌ش به‌شێكن له‌به‌رهه‌م دیاره‌كانی:

‎“بیره‌وه‌رییه‌كانی ژنانی شاخ، كۆڕه‌و و یاده‌وه‌ری، له‌نێوان ژه‌هرو ئومێددا، رۆمانی زیوی به‌یانی كه‌ باس له‌نه‌هامه‌تییه‌كانی ژنانی شاخ ده‌كات، مێژوی تێكۆشانی مێینه‌ی كورد له‌مه‌له‌كیه‌ته‌وه‌ تا دوای راپه‌ڕین (به‌شێك له‌مێژویه‌كی فه‌رامۆشكراو‌)، كه‌ له‌م كتێبه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ به‌ دو نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه‌و له‌ژێر چاره‌سه‌ردا ئه‌م كتێبه‌ی ته‌واو كردوه‌.”

بابەتەکان

جۆراوجۆری زیندوو واتە سروشت و ژیان (ئەمڕۆ رۆژی جیهانی جۆراوجۆری زیندووە).!

جۆراوجۆری زیندوو ئاماژەیە بۆ جۆراوجۆری شێوازەکانی ژیان لەسەر زەوی، لەوانەش هەموو ڕووەک و ئاژەڵ و وردە زیندەوەران، ئەو ئیکۆسیستەمانەی دروستی ...