ئەمرۆ، کەس هیندەی من دلی خۆش نەبوو..

 دوای سێ سال و نیوو لە هەول و ماندوو بون ئەمرۆ یەکەم هەنگاو لە ریگەکەم دەستی پیکرد.. یەکەم رۆژی دەست پیکردنی ماستەرەکەم لە بواری بزنس ئیکۆنۆمیکسدا  Business  Economics .


پر بە دڵم سوپاسی دایک و باوکم ئەکەم کە گەورەترین پاڵپشتم بون بە ژیانم قەرزاریانم، هەمیشە خەونیان ئەوەبووە کە بەسەرکەوتی بمبینن. ناتوانم بە هیچ گوزارشتێک مەزنی و هەولی ئیوە دەرببڕم .
سوپاس و پێزانینی زۆرم بۆ 
کاک سەنگەر، میهرەبانترین برا..
کاک رەنج، شیرینترین و ئازیزترین برا.  
هەلبەست خان، خوشکی خەمرەوین و نیان. 
نوا خان کە پارچەیەکە لە رۆحم ، پێش ئەم سەفەرەم گلەی لێ ئەکردم و ئەیوت دادە کاتت بۆ من نەماوە.. 
بەلی هەناسەکەم تەنانەت نەمئەتوانی وەک خوشکێکی گەورە ئەرکەکانی سەرشانم جیبەجێ بکەم لەهەمان کاتتدا ئیوە بەرگەی هەموو هیلاکی، تورەی، بیتاقەتی و بیکاتی منتان گرت و زۆر هاوکاریشم بوون..خۆزگە ئەمرۆ لیرە لەگەلم ئەبون و  ئەم خۆشیەم لەگەل بەش ئەکردن.. 
پیزانین و سوپاسی زۆرم بۆ هاوریی ئازیزم چرا کە هەموو هەولیکی بۆ ئەوە بوو من دەست بە ماستەرەکەم بکەم.
زۆر سوپاسگوزاری  ژینۆ خان و نەزیرە خانم، کە ناخۆشترین رۆژەکانما لەم سەفەرمدا لەگەلم بون، هەمیشە ئاگایان لەمن بووە.
من زۆر بەختەوەرم کە ئیوەم هەن...نازانم چۆن پاداشتی ئێوە بدەمەوە...



بابەتەکان

جۆراوجۆری زیندوو واتە سروشت و ژیان (ئەمڕۆ رۆژی جیهانی جۆراوجۆری زیندووە).!

جۆراوجۆری زیندوو ئاماژەیە بۆ جۆراوجۆری شێوازەکانی ژیان لەسەر زەوی، لەوانەش هەموو ڕووەک و ئاژەڵ و وردە زیندەوەران، ئەو ئیکۆسیستەمانەی دروستی ...