دەرچوونی مەیدانی!

 لەم مانگەدا دەرچونی مەیدانی بۆ موسڵ و کەرکوک دەستی پێکردەوە، دوای نزیکەی شەش مانگ قەدەغەکردنی دەرچونی مەیدانی بەھۆی کۆرۆنا.

لەگەڵ ئەوەی کە پلەی گەرمی لە سەروی پەنجاوەیە و ھەر دەرچونێکمان لە دە کاتژمێر کەمتر نییە، بەڵام ھیوای ئاسایی بونەوەی ژیان ھێزی بەرگەگرتنی گەرمام ئەداتێ.


دەرچونی مەیدانی ھاندەرێکی چێژبەخش و بەرکەوتنی دوبارەی سودمەندان و چالاکی پرۆژەکانمە بەدەر لە شاشەی لاپتۆپەکەم.

دوای ساڵێک و سێ مانگ کارکردن لە ماڵەوە، ھەناسەیەکی دیکە وەردەگرم و بە ھێزێکی دیکەوە جارێکی دیکە دەست پێ ئەکەمەوە.


تێبینی/ھەرچەندە ژەمی یەکەمی پێکوتەی کرۆنام وەرگرتووە، بەڵام ھەر پابەندم بە رێکارەکانی خۆپارێزی. 

بابەتەکان

ڕۆژی جیهانی پاراستنی سروشت🌻

ڕۆژی جیهانی پاراستنی سروشت بۆ پابەندبوونی زیاتری ئێمەیە بۆ پاراستنی دارستان، ئاو و گیانلەبەران هاوکات بەرەنگاری ئەو سیستەمانەی کە سروشت، ژن ...