١
بەدرێژایی ئەم كتێبە كاتێك بەردەوام و بەردەوام لەسەر ئابوری رۆیشتووم، گەورەترین ترسم ئەوەبووە كە تۆ بە درێژایی كتێبەكە پرسیبێتت، چۆن دەكرێت باوكم منی بە كەسێ لی گۆڕابێت كە گرنگی بە شتەكان دەدات؟
با ئیگۆی بریندارم بخەمەلاوە، ترسەكەم لە نیگەرانییەكی گەورەترەوە سەرچاوە دەگرێت: ئەوەی كە زۆرینەی خەڵكی كاتیان نیە لە كۆمەڵگا ورد ببنەوە. تەنها دەمانەوێت ژیان بگوزەرێنین، لەگەڵ هاورێكانمان دەمە تەقێ بكەین، چێژیش لەو خۆشیانە ببینین كە كۆمەڵگای بە بازاركراوو فەراهەمی دەكات. رەنگە كتێب گەلی لەم جۆرە لە باشترین حاڵەتدا وەك شتێكی ناپەیوەندیدار یان بێزاركەر دەربكەوێت لە خراپترین حاڵەتیشدا وەك بەربەستێك بۆ چێژوەرگرتن لەژیان.
پێم وابێـت دەتوانم بەوە وەڵام بدەمەوە كە كۆمەڵگای بەبازاركراو لە دروستكردنی چێژی رەسەن لاوازە، كۆمەڵگای بەبازاڕكراو لە راستیدا شوێنێكە خاڵییە لە چێژ .
٢
باشترین رێگە بۆبینینی وڵاتەكەت كۆمەڵگەكەت، بینینیەتی لە چاوی بێگانەیەك یان پەنابەرێكەوە.
هەوڵبدە لە مێشكی خۆتدا بۆ شوێنێكی دوورە دەست گەشت بكەیت، نەك لەبەر ئەوەی دەتەوێت جیهانەكەی خۆت بگوازیتەوە، بەڵكو تا بەروونی ببینی جیهانەكەت چییە.
ئەنجامدانی ئەم كارە دەرفەتی ئەوەت پێ دەبەخشێت ئازادی خۆت بپارێزت بۆمانەوەش وەك روحێكی ئازاد ئەوكاتەی گەورەدەبێت و رێی خۆت لە دوونیادا دەدۆزیتەوە، گرنگە كەتۆ پەرە بە ئازادییەكی دەگمەن بەڵام بنەڕەتی بدەیت: ئەو ئازادییەی كە سەرچاوەكەی زانینی چۆنیەتی كاركردنی ئابوری و توانای وەڵامدانەوەی پرسیارە گرنگ و گرانەكەیە: كێ چی دەكات بەرامبەر ئەوانەی لە چواردەورتن و ئەوانی لێت دوورن؟
٣
ئیتر بەسە ! وەك پێویست بەرگەری قسەكانمت گرت . بەو پێیەی بازنەكەمان تەواوكرد، بەگرانەوە بۆ ئەو پرسیارەی كە بۆ هەندێك كەس سامانێكی زۆریان هەیە لە كاتێكدا ئەوانی تر زۆر كەمیان هەیە، دەكرێت بڵێیت كە كاتەكەتم بە فیرۆ داوە . لە وەڵامدا ، ئەم دێڕە لەبەر دڵانەت پێشكەش دەكەم:
نابێت لە گەڕان بوەستین, كۆتایی هەموو گەڕانێكیش گەیشتنەوەیە بە خاڵی دەسپێك و ناسینی شوێنەكەیە بۆ یەكەمین جار.
ئەمە پاشكۆی كتێبی(لە بارەی ئابورییەوە بۆ كچەكەم دەدوێم) لە نوسینی نوسەر و ئابوری ناسی جیهانی (یانیس ڤارۆفاكیس)ە لە لایەن زانا عوسمان كاری وەرگێڕانی بۆ كراوە. ئەم كتێبە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارێكی تارادەیەك سادەی كچەكەیەتی كاتێك لە باوكی دەپرسێت: ھۆكاری ئەم ھەموو نایەكسانییە چییە؟ . كتێبەكە تەنیا لە ماوەی نۆ ڕۆژدا نوسراوە و من وەڵامێكی ئێجگار گەوەرەم تیابینی، تەنیا ویستم ئەم چەند دێڕەتان لەگەڵ بەش بكەم.
تكایە ئەم كتێبە پێشكەشی كچەكانتان بكەن.
