چیتر بەنداو لە میزۆپۆتامیا دروست نەکرێت

من ناوم هەڵوێستە، ئیکۆ-فێمینیستم و بەرێوبەری ڕێکخراوی ئازادبوونم، لە باشوری کوردستانەوە بەشداریم کردووە.




دوێنێ گروپێکمان دروست کرد بۆ کارکرن دژ بە دروستکردنی بەنداوەکان، خەڵک ئەپرسن بۆچی ئیکۆفیمینستەکان دژی دروستکردنی بەنداون؟

ئێمە بڕوامان وایە بەنداوەکان هەوڵێکن بۆ زاڵبوون بەسەرسروشت، دیسپلینکردنی سەرچاوەکانی لە نێوانیاندا ڕووبارەکان. زۆرجار بەنداو بە پاساوی گەشەپێدان و پێشکەوتنەوە دروست ئەکرێت، بەڵام من دەڵێم ئەم مۆدێلە لە گەشەپێدان بۆ رەتاندنی ڕووبارەکانە، بە زیهنییەتی داگیرکاری و سەپاندنی بنەمای باڵادەستی پیاوسالارییەوە کاردەکات. بەنداو بەشێکە لە پڕۆژەی پیاوسالاری، گەشەسەندنی سەرمایەداری کە سەرچاوە سروشتییەکان و روبارەکان دەکاتە کاڵا، خەڵک و بەتایبەت ژنان پەراوێزدەخات.

بەنداو بۆ خەڵک دروست نەکراوە، بەنداو بۆ مەبەستی پیشەسازیگەرایی و بازرگانی دروستکراوە.

ئێمە وەک ئیکۆ-فێمینیستەکان داوای بەڕێوەبردنی ئاو دەکەین لەسەر بنەمای دادپەروەری ئیکۆلۆژی بۆ هەموومان لە میزۆپۆتامیا.

 بە ڕێزەوە داوا لە هەموومان و ڕێکخەران دەکەم داوای راگرتنی دروستکردنی بەنداو بکرێت لە میزۆپۆتامیا، من داکۆکی لەم داوایەی خۆم ئەکەم، داوا لە هەمووتان دەکەم بۆ ئەوەی دەنگمان بەرز بکەینەوە پێکەوە داوای ئەوە بکەین کە چیتر بەنداو لە میزۆپۆتامیا دروست نەکرێت.

 زۆر سوپاس


بەستەری بەشدارییەکە لە کەناڵی یوتیوبی هەڵوێست بەردەستە.


بابەتەکان

چیتر بەنداو لە میزۆپۆتامیا دروست نەکرێت

من ناوم هەڵوێستە، ئیکۆ-فێمینیستم و بەرێوبەری ڕێکخراوی ئازادبوونم، لە باشوری کوردستانەوە بەشداریم کردووە. دوێنێ گروپێکمان دروست کرد بۆ کارکرن...