ر ۆژی دووەم/دووەم کۆربەندی ئاوی میزۆپۆتامیا


پێشکەشکردنی بابەتێک بەناونیشانی: رۆڵی ژنان و کۆمەڵگە خۆجێییەکان بۆ بنیاتنانی هاودەنگی ئاو لە میزۆپۆتامیادا...



چەند خاڵێک لێرەدەنوسم دەربارەی بابەتەکە:

*ڕووبارەکانی میزۆپۆتامیا هەزاران ساڵە شارستانیەت و کولتوور و کۆمەڵگایان بنیاتناوە، بەڵام لە ڕێگەی دروستکردنی بەنداو، دەستبەسەراگرتنی سەرچاوەکانی ئاو، روبارەکان پارچە پارچە کران. 

*دیپلۆماسی دەوڵەت نەتەوە لە ئەنقەرە، بەغدا، دیمەشق و تاران شکستی هێناوە، ئەوان لە ژورە داخراوەکاندا ئاو وەک چەکی ئیکۆلۆژی بۆ سرینەوەی مێژوو، لە ناوبردنی ئیکۆسیستەم، گۆڕانی دیمۆگرافی و لە ناوبردن دژ بە کورد 

بەکاردەهێنن. نموونەی حەسەنکیف و دەریاچەی ورمێ و گەلێکی دی. 

*بۆیە ئەمرۆ لە بابەتەکەمدا لە هەمووانم پرسی: هاوپشتی و هاودەنگی بۆ روبارەکان لە میزۆپۆتامیا چۆن بنیات دەنرێت  ئەگەر لە خەڵکەوە بە تایبەتی لە ژنانەوە، دەست پێبکەین نەک لە دەوڵەتەکانەوە؟

*دیپلۆماسی دەوڵەتان پیاوسالارانە بووە هەبۆیە پلەبەندی دروستکردووە و دەرئەنجامی ئەوەش ڕووبارەکان وەک موڵکێک مامەڵەی لەگەڵ کراوە بۆ دابەشکردن و شەری تایبەت بەکارهاتووە، نەک وەک سیستەمی ژیانی هاوبەش بۆ گەلانی میزۆپۆتامیا.

*هەربۆیە لە دیدی ئیکۆفیمینزمەوە چەندن پێشنیارمان خستەڕوو بۆ کارکردن و زۆربەی بەشداربووان پێشوازییان لەم بابەتە کرد، پرسیاری زۆریان دەربارەی ئیکۆفیمینزم کرد.

*خۆشبەختانە هەر هەمان رۆژ و لە بەشی دووەمی بەرنامەکاندا، گروپێکی ئیکۆفیمینیزم دروستکرا تا ژنان لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهان بۆ پرسی ئاوی میزۆپۆتامیا خەبات بکەن.




بابەتەکان

جۆراوجۆری زیندوو واتە سروشت و ژیان (ئەمڕۆ رۆژی جیهانی جۆراوجۆری زیندووە).!

جۆراوجۆری زیندوو ئاماژەیە بۆ جۆراوجۆری شێوازەکانی ژیان لەسەر زەوی، لەوانەش هەموو ڕووەک و ئاژەڵ و وردە زیندەوەران، ئەو ئیکۆسیستەمانەی دروستی ...