له سه‌ره‌تای سالی ١٩٨٨ به‌هۆی پێشمه‌رگا‌یه‌تی باوک و دایکم له مێرگه‌پان ئە ژیاین، من ئه‌و کاته ته‌مه‌نم هه‌ر نزیکی ٤ سال ئەبوو، سه‌نگه‌ری برام ٧ سال ئەبوو، ره‌نجی برام هه‌ر ٢ سال ئە بوو به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌نج زۆر نه‌خۆش بوو له مالی باپیرم له سلێمانی، ئەژیا. ئه‌و مێرگه‌پانه‌ی سالی هه‌شتاکان ئه‌م مێرگه‌پانه‌ی ئێسته نه‌بوو که بۆ سه‌یران بۆی ئەرۆین چونکه که‌شێکی زۆر ساردوو به‌فرێکی زۆرزۆری لێ ئەباری. من و براکه‌م هه‌ر له ژوره‌وه بوین و هه‌موو یاریکردن و شه‌ر و گریان و پێکه‌نینه‌کانمان له‌وو کوخه بچووکه‌دا بوو که باوک و دایکم به قورو نایلۆن دروستیان کردبوو. هه‌ر کات که تیشکی خۆر ده‌ر ئەکه‌وت دایکم ئەیخستینه به‌ر خۆره‌که بۆ ئه‌وه‌ی تۆزێک خۆر لێی بدایینایه چونکه خۆر زۆر که‌م ده‌ر ئەکه‌ووت یان هه‌ر ده‌رنه ئەکه‌ووت.
به هه‌موو ئه‌و ٤ ماله‌ی که له گوندی مێرگه‌پان بووین یه‌ک که‌رمان هه‌بوو بۆ کاره‌کان. بۆ نموونه باوکم که داری ئەبری بۆ زۆپاکه‌مان ئه‌م که‌ره‌ی ئەبرد و به‌شی هه‌موو زستانه‌که داری ئەهێنایه‌وه. ئه‌و کاتانه‌ی که باوکم له داربرین ئەهاته‌وه من و سه‌نگه‌ر ئەهاتینه به‌ر ده‌رگا و به گۆرانییه‌وه ئەمان ووت هێی هێی که‌ره سپی هاته‌ووه کلکی با ئه‌یا، ئه‌مه خۆشترین یاده‌وه‌ری مندالی منه که بیرم ماوه و هه‌مه.... هه‌لبه‌ت له یاده‌وه‌ری مندا ئه‌م وێنه‌یه و چه‌ند دیمه‌ن و وێنه‌یه‌که‌ی که‌مم بیره.. به‌داخه‌ووه که شاڵاوی ئه‌نفال ده‌ستی پێ‌کرد ئێمه ناچار بویین که هه‌موو ژیان و یاده‌وه‌ری و وێنه‌و که‌ره‌سپی به‌جێبهێڵین و به ناو دۆلی به‌فردا به‌ره‌و ئێران به‌رێ بکه‌وین. ئەزانم ئه‌ویش وه‌ک زۆربه‌ی خه‌لکی گونده‌کان به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال که‌وتووه، به‌لام هه‌میشه من و سه‌نگه‌ر ئه‌و گۆرانییه بۆ که‌ره سپی ئەلێینه‌ووه و یادی ئەکه‌ینه‌وه. تا ئێسته‌ش من که‌رم زۆر خۆش ئەوێت و بیری که‌ره سپی ئەکه‌م. کاتێک هه‌والی ئه‌م په‌یکه‌ره‌م بینی زۆر دلخۆش بووم هه‌ر بۆیه رۆژی پینج شه‌ممه‌ی رابوردوو ٢٠١٢/٤/١٩ چووم بۆ پارکی نالی بۆ بینین و وێنه‌گرتن له‌گه‌ل (په‌ی که‌ره) .. نامه‌وێ باسی هونه‌ر و په‌یکه‌ره‌که بکه‌م چونکه کاری من نییه به‌لام چاوه‌کانی زۆر جوان بوون ده‌ست خۆش میره....
وێنەکە کاک سەنگەری برام چرکاندوێتی
