نزیکەی دوو ساڵ سەرۆکی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد بووم لە زانکۆی هودەرسفیڵد، بەریتانیا. ئامانجم ئەوە بوو کە میراتی دەوڵەمەند و پاشخانی کولتووری کورد نیشان بدەم تا لەگەڵ ژینگەی زانکۆ و خوێندکارانی جیهان هاوبەشی پێبکەم. هەروەها بەرپرس بووم لە جیبەجێکردنی چالاکی و بۆنە سیاسییەکان بۆ ئەو مەبەستە چەندین گردبوونەوە و خۆپیشاندانمان لەگەڵ کۆمەڵگەی کوردی هودەرسفیڵد ئەنجامدا بە مەبەستی پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان کاتێک داعش هێرشەکانی دەستی پێکرد. یەکێک لەو چالاکییانەی لەگەل هاورێ خویندکارەکانم، زۆر شانازی پێوە ئەکەین، ئەو کاتە بوو کە جەیسۆن مەککارتنی پشتگیری لە داواکارییەکەمان کرد کاتێک داوامان لە حکومەتی بەریتانیا کرد هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات لە ڕووی هاوکاری مرۆیی و پشتگیری و پشتیوانی زیاتر ڕووی سیاسیی و سەربازییەوە.
جەیسن ئەم داوایەی ئێمەی بردە ناو ئەنجومەنی پەرلەمانی بەریتانیا و پشتگیری لە هێرشە ئاسمانییە ئامانجدارەکانی بەریتانیا کردووە بۆ پشتگیریکردنی ئەمریکا بە ئامانجی رێگریکردن لە پێشڕەوی داعش.
:گفتوگۆی جەیسن لە ناو پەرلەمان لە خوارەوە دانراوە:

