ئامادەكردن و وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: هەڵوێست عەبدوڵڵا كەریم
مایا ئەنجیلۆ نووسەر، شاعیر، سەماكار، ئەكتەر،
گۆرانیبێژ، وانەبێژ، نووسەری شانۆ، دەرهێنەر، مێژوونوس و چاڵاكوانێكی بەناوبانگیمافەكانی
مرۆڤ بووە لە سەدەی بیستەمدا، خاوەنی زیاتر لە پهنجا بڕوانامەی فەخری و سی و شهش
بەرهەمی چاپ كراوە، كەسییان ٣٠ لەو بەرهەمانەی پڕفرۆشترین ناونیشان بوون. مارگریتا
ئانی جۆنسنی بە نەژاد ئەمریكی ئەفریقی لە چواری ئەپریلی ١٩٢٨لە سانت لویس لە ویلایەتی
میسوری لە دایك بووە، تەمەنی تەنیا سێ ساڵ بووە كە دایك و باوكی كۆتاییان بە ژیانی
هاوبەشیانهێناوە و لەیەك جیا بوونەتەوە. هەر بۆیە لەگەڵ براكەیدا بیللی جۆنسن بۆ
لای داپیرهی دایكی باوكی بۆ ستامپس ئاركنسا دهنێردرێت.لە ساڵەكانی 1930 و1940
ستامپس ئاركنسا لە ئەمریكای باشوور نموونەیەك بووە بۆ مامەڵەكردنی جیاكاری رەگەزی
و لەم ڕووهوه مایاوەك كچێكی ڕەش پێست ئەزموونی ئەو جیاكارییانەی كردووە. ئەنجیلۆ
لە لایەن داپیرهیهوه خاتوو ئانا هەندرسون بە باوهڕێكی ئاینی وكۆمەڵێك بەهای
جوانی كۆنی ئەفریقی/ ئەمریكی پەروەردە كراوە. خاتوو ئانا دەست بەكاری بازرگانی و
فرۆشتنی ژەمە خواردنی گەرمبۆ كرێكاران ئەكات و دواتر دوكانی جۆنسۆن بۆ فرۆشتنی میوە
بۆ مرۆڤە ڕەش پێست و سپی پێستەكان بە بێ جیاوازی دادەنێت.ئەنجیلۆ لە تەمەنی حهوت
ساڵ و شهش مانگیدا سەردانی دایكی ئەكات لە شیكاگۆ، لهوێ لە لایەن هاوڕێكەی دایكییەوە
بۆی فرێنددەستدرێژی سێكسی ئەكرێتەسەر و لە كاتی لێكۆڵینەوەدا ئەنجیلۆ ناوی ئەو كەسە
ئاشكرا ئەكات و پۆلیس تاوانبارەكە دەستگیر ئەكات،تەنیا بۆ ماوەی یەك شەو زیندانی ئەكرێت
و پاشان ئازاد ئەكرێت دوای سێ رۆژ ئەو كەسە بە كوژراویی لەلایەن پۆلیسەوەئەدۆزرێتەوە.
شایەنی باسە لە هەندێ سەرچاوەدا ئاماژە بەوە ئەكرێت كە تاوانبارەكە لەلایەن مامی ئەنجیلۆهوه
كوژراوە.
لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزێونیدا ئەنجیلۆ بەم شێوەیە
باس لەو ئەزمونەی خۆی ئەكات و ئەڵێت دوای بیستنی ئەم هەواڵە واتە مردنیتاوانبارەكە
ئەو هەستەم لە لا دروست بوو كە قسە كردن و دەنگی من هۆكار بووە بۆ مردنی ئەو كەسە!
ئەو بیركردنەوەیەم لە لادروست بوو كە ڕەنگە دەنگی من ببێتە هۆی كوشتنی كەسانی دیكەش
بۆیە باشترین كار ئەوەیە كە ئیتر قسە نەكەم هەر بۆیە بڕیارمداكە ئیتر قسە نەكەم. هەرچەندە
خێزانەكەی هەوڵێكی زۆری لهگهڵ ئهدهن بهڵام ئەنجیلۆیی منداڵ پابەندی بریارەكەی
خۆی ئەبێت. پاشنزیكەی سێ مانگ ئەینێرنەوە بۆ لای داپیرهی و خاتوو ئانا پێشوازییەكی
گەرمی لێ ئەكات و سۆز و خۆشەویستیەكی زۆری پێئەبەخشێت. هەمیشەش ئەوە بهبیری ئەنجیلۆ
ئەهێنێتەوە كە هەرگیز گوێ بەقسەی خەڵك نهدات كەچی لەسەر ئەو ئهڵێن یاخود چۆنلێی
ئەڕوانن. لهو ماوەیەشدا كە بێدەنگ بووە لە لایەن مامۆستایەكییەوە بە ئەدەبیات ئەناسرێت
و بۆ خوێندنەوە ڕێنمایی ئەكات، ئەنجیلۆلە تەمەنی هەشت ساڵیدا دەست بە خوێندنەوەی شیعر
ئەكات و لە زۆربەی چاوپێكەوتنەكانیدا ئاماژە بە رۆڵی شیعر وەك دیارییەكئهدات و ئەڵێت:
شیعر لە خۆشەویستی دایك و داپیرهم زیاترە بووە بۆم.
دواجار ئەنجیلۆ لەتەمەنی سێزده ساڵیدا دەست ئەكاتەوە
بە قسە كردن وەك خۆی ئاماژەی پێ ئهكات و ئەڵێت: خۆشبەختانە دەنگممنی بە جێنەهێشتبوو
من ئەوم بەجێهێشتبوو! لە هەمان تەمەندا لەگەڵ براكەی ئەگەڕێنەوە بۆ لای دایكی بۆ
سان فڕانسیسكۆ. دوائەوەی كە خوێندنی ئامادەیی به پلهی زۆر باش و بە سەركەوتوویی
تەواو ئەكات و بەهۆی بوونی خولیایەكی زۆری بۆ هونەر ئەتوانێتسكۆلەرشیپ بۆ خوێندن لە
بواری سەما و دراما لە سانفڕانسیسكۆ/ لەیبەر سكوڵ بەدەست بهێنێت. بهڵام پێش تەواوكردنی
قۆناغیئامادەیی بۆ بەدەستهێنانی كار لە خوێندن دائەبڕێت و لە ساڵی 1944 و لە تەمەنی
شازده ساڵیدا یەكەم ژنە ئەفریقی ئەمریكی بوو كەتوانی وەك بلیت بڕی شەمەندەنەفەری
ناو شار لە سانفڕانسیسكۆ كاربكات. كە تا ئەو كاتە هەرگیز هیچ ژنێكی ڕەش پێست ڕێگەی
پێنەدراوە كە ئەو كارە بكات تا ئێستەش خەڵكی سانفڕانسیسكۆ شانازی بەم دەسكەوتەی ئەنجیلۆهوە
ئەكەن.
پاش ماوەیەك بۆ تەواوكردنی خوێندنەكەی ئەگەڕێتەوە
بۆ ئامادەیی و چەند هەفتەیەك دوای تەواوكردنی ئەو قۆناغە كوڕەكەی لە دایكئەبێت، هەرچەندە
دووگیان بوونی ئەنجیلۆ لە دەرئەنجامی پەیوەندییەكی كورتخایەن بووە لە قۆناغی ئامادەییدا
بهڵام هەمیشە لەدایكبوونی كوڕەكەی بە یەكێك لە دیارییە هەرە بەنرخەكانی ژیانی خۆی
دائەنێت. بۆیه ئەیەوێت خۆی بڕیاردەر و خاوەنی ژیانی خۆی بێت،جارێكی دیكە ئەنجیلۆ
خودی خۆی بنیاد دهنێت بە دوور لەو تێڕوانین و پێناسانەی كە كۆمەلگاكەی بۆیان داڕشتووە.
هەر بۆیە لە تەمەنیشازده ساڵیدا ماڵی دایكی بە جێئەهێلێت و ڕووبهڕوی ئەو ژیانە
قوڕسە ئەبێتەوە كە تێیدا ئەژی. بۆ بژێوی ژیانی خۆی و كوڕهكهی وەكچێشتدانان بۆ میوانان
و چێشتلێنەر لە چێشتخانەدا كار ئەكات بهڵام واز لە بەهرە و خولیاكانی بۆ مۆسیقا،
سەما و نمایش و شیعرناهێنێت.
لە ساڵی 1952 لەگەڵ سەربازێكی یۆنانی بە ناوی
ئاناستاسیوس ژیانی هاوبەش پێك ئەهێنن، كاتێك ئەنجیلۆ وەك گۆرانی بێژ لە یانەیشەوانەدا
دەست بە كار كردن ئەكات ناوی مایا ئەنجیلۆ بۆ خۆی هەڵئەبژێرێت. ئەم ناوە لە لێكدانی
هەردوو ناوی مایا كە وەك نازناو لەمنداڵیدا لە لایەن بیللی برایەوە پێی بانگ ئەكرا
و ئەنجیلۆ لە ناوی مێردەكەیەوە وەرگرت. لەگەڵ ئەوەشدا كە ئەو ژیانە هاوبەشەبەردەوام
نەبوو بەڵام ئهو لە بەكارهێنانی هەمان ناو بەردەوام ئەبێت.
لە ساڵەكانی ١٩٥٤ و ١٩٥٥ دا گەشتێكی هونەری بۆ
نمایشی ئۆپرا بە ئەوڕوپادا ئەنجام ئەدات، وانەی سەمای مۆدێرنی لەلای مارساگراهام
خوێندووە و سەمای لەگەڵ ئەلڤین ئێلی لە بەرنامە جیوازەكانی تهلهفیزۆنیدا كردووە
و یەكەم ئەلبومی خۆی بە ناوی خاتووكالیپسۆ لە ساڵی 1957 تۆماركردووە، ئەنجیلۆ ئەروات
بۆ نیۆڕك و پەیوەندی لەگەڵ یەكێتی نووسەرانی هارلم ئەكات و جێگەی خۆی لەنێوان ژمارەیەكی
زۆری ئەو نووسەرە ڕەشپێست و هونەرمەنداندا ئەكاتەوە كە پەیوەندی و چاڵاكییان لهگهڵ
بزووتنەوەی مافەمەدەنییەكانیی ئەو سەردەمەدا هەبووە. له نیۆڕكدا لەگەڵ چاڵاكی مەدەنی
ئەفریقای باشوور فەزەمسی مەیك ئەكەونە داویخۆشەویستییەوە و لە ساڵی ١٩٦٠ هەردووكیان
لەگەڵ كوڕەكەی ئەنجیلۆ ئەڕۆن بۆ قاهیرە بۆ میسڕ.
لە قاهیره
ئەنجیلۆ وەك ئیدتەری زمانی ئینگلیزی بۆ هەفتەنامەی چاودێری عەرەبی كاری
كردووە، پاشان لهگهڵ كوڕهكهی بۆ گانائەرۆن، وهك وانەبێژ و یاریدەدەری كارگێڕی
لە سكولی موزیك و دراما لە زانكۆی گانا كاری كردووە، ئەنجیلۆ لە ساڵی ١٩٦٤ ئەگەرێتەوە
بۆئەمریكا بە مەبەستی هاوكاریكردنی مالكم ئێكس بۆ بنیاتنانی رێكخراوی یەكێتی ئەفریقی
ئەمریكی، بە ماوەیەكی كەم دوایگەڕانەوەی بۆ نیۆڕك مالكم تیرۆر ئەكرێت و ئەو بیرۆكەیەش
لەگەڵ مالكمدا ئەمرێت ئەنجیلۆ تێكەڵ بە كاری بەرهەمهێنانی تهلهفیزیۆنیئەبێت و لە
هەمان كاتدا وەك چاڵاكێكی بزووتنەوەی مافی مەدەنی بەردەوام ئەبێت، لەگەڵ دكتۆر
مارتن لۆسەر كینگ كار ئەكات و داوایلێ ئەكات كە وەك ڕێكخەری باكوور بۆ كۆنگرەی سەركردایەتی
مەسیحییەكانی باشور كار بكات. تیرۆركردنی كینگ له چواری ئەپرێلی١٩٦٨ كە هاوكاتە بە
رۆژی لە دایك بوونی ئەنجیلۆ كاریگەریگەی زۆر لەسەر ئەو بەجێئەهێلێت. بەشێوەیەك كە
ئەنجیلۆ بۆ چەندین ساڵئاهەنگی یادی لەدایك بوونی خۆی ساز نەكردووە و بۆ ماوەی زیاتر
لە سی ساڵ و لە چواری ئەپرێلدا ئەنجیلۆ گوڵی بۆ كۆریتا سكۆتكینگ هاوژیانی دكتۆر كینگ
ناردووە.
لەساڵی ١٩٧٠ یەكەم بەرهەمی مایا بە ناوی من ئەزانم
بۆچی باڵندەی دیل گۆرانی ئەچڕێت! بڵاوئهكاتهوه ئەم بەرهەمە سەركەوتنێكیگەورەی نێودەوڵەتی
بۆ مایا تۆمار كرد و بوو بە پڕفرۆشترین بەرهەم لەو سەردەمەدا. شایەنی باسە ئەم كتێبە
دەربارەی چیرۆكی ژیانیئەنجیلۆیە كە لە ئاركنسا لە منداڵییەوە دەست پێ ئەكات و باس
لە ئەزمونی كچێكی منداڵ ئەكات كە چۆن دەستدرێژی سێكسیكراوەتە سەری و دواتر باس لە
قۆناغەكانی دیكەی ژیانی و ئەزموونی لە دایك بوونی كوڕەكەی ئەكات. ئەم كتێبە لە زۆربەیخوێندنگەكاندا
قەدەغە كرا بەو هۆیەی كە ئەنجیلۆ زۆر ڕاستگۆیانە باسی ئەو ئەزمونەی خۆی كردووە كە
تا ئەوسەردەمەش باسكردنیتابوو بووە، بهڵام دواتر كتێبهكهی لە زۆربەی خوێندنگە و
كۆلێژی زانكۆكاندا لەسەر ئاستی جیهان خوێندراوە.
دوای ساڵانێكی زۆر لە چاڵاكی و بەرهەمەكانی ئەنجیلۆ
ئەبێت بە كەسایەتییەكی نیشتمانی و لە جیهانیشدا خوێنەر و گوێگرێكی زۆر بۆخۆی بەدەست
ئەهێنێت. لە ساڵی 1981 وەك پرۆفیسۆر لە زانكۆی فۆرست لە باكووری كارۆلاین كاری
كردووە و چەندین جار لەلایەنسەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە لێپرسراویهتی
خراوەتە ئەستۆی، جیرالد فۆرد لە كۆمسیۆنی یۆبۆلی شۆرشی ئەمەریكیداكاری پێ سپارد. جیمی
كارتەر داوای لێكرد كە لە كۆمسیۆنی سەركردایەتی بۆ ساڵی جیهانی ژنان كار بكات، بیل
كلینتۆن لە ساڵی1993 داوای لێكرد كە لە ئاهەنگی دەست بەكاربوونی وەك سەرۆكی ئەمەریكا
و بەو بۆنەیەوە شیعرێك بخوێنێتەوە. ئەنجیلۆ شیعری لەلێدانی دڵی بەیانییەكدای خوێندەوە
كە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ بۆ هەموو جیهان پەخش كرا، ئەنجیلۆ خاوەنی چەندەها خەڵات ومەدالیای
ڕێزلێنانە، لە ساڵی 2000 دكتۆر مایا ئەنجیلۆ بە مەدالیای سەرۆكایەتی بۆ هونەر ڕێزی
لێنرا، له ساڵی 2008 مەدالیای فۆردیشانۆی لینكۆڵنی پێ بەخشرا. لە ساڵی2011 لەلایەن
باراك ئۆباماوە مەدالیای سەرۆكایەتی بۆ ئازادی پێ بەخشرا كە بەرزترینڕێزلێنانی مەدەنییە
لەسەر ئاستی ئەمەریكا. مایا لە بیست و ههشتی مایسی 2014 لە تەمەنی ههشتا و شهش
ساڵیدا لە باكووریكارۆلاین كۆچی دوایی كرد.
http://www.nnsroj.com/detiles.aspx?id=8858&ID_map=27
