دیمەنی یەکەم...
لە دەنگە دەنگی دوو منداڵ ئاوڕم یایەوە، یەکێکیان پارچەیەک گوێنی بەدەستەوە بوو، ئەوەی دیکەیان ئەیویست ئەو پارچەیەی بە زۆر لی بستێنێت.
مندالەکەی دیکە بە ترسەوە خۆی دورگرت بوو نەشتی ئەتوانی لە دەستی ڕابکات چونکە دوو منداڵی دیکە چواردەوریان گرت بوو.
مندالەکەی دیکە بە ترسەوە خۆی دورگرت بوو نەشتی ئەتوانی لە دەستی ڕابکات چونکە دوو منداڵی دیکە چواردەوریان گرت بوو.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەر رازی نەبوو ئەو پارچە گوێنیەی کە لەسەر جادە هەڵیگرتبۆوە هەروا بیا بەمنداڵێکی کە.
لە بەرامبەردا دوو شەقی توندی خوارد، یەکێکیان بەر ناوسکی کەوت ئەوەی دیکەیان بەر ئەژنۆی. من لە جێگەی خۆمەوە هەستم بەئازاری
ئەژنۆی کرد. ئێستەش کە دێتەوە یادم چاوم توند ئەنوقێنم تا لە بەرچاوم ونی بکەم.
لەشوێنی خۆم هەستام و بۆ لای ئەو منداڵانە ڕۆشتم، کە منیان بینی کەمێک سڵیان کردەوە و دور کەوتنەوە. بەڵام هەر بەدوایەوە بوون.
لەشوێنی خۆم هەستام و بۆ لای ئەو منداڵانە ڕۆشتم، کە منیان بینی کەمێک سڵیان کردەوە و دور کەوتنەوە. بەڵام هەر بەدوایەوە بوون.
دەبەیەکی ئاوم بەدەستەوە بوو هەر ئەوەم پێ بوو یام بەو منداڵەی کە چاوی لەسەر ئەو گوێنییە بوو.
بە دلخۆشییەوە وەری گرت، رۆشت و وازی هێنا.

دیمەنی دووەم...
سەرنجم لەسەر منداڵێک بوو، تەمەنی نزیکی سێ ساڵ ئەبوو، عەزییەکی شینی لەبەردا بوو. دوو چاوی رەنگ هەنگوینی و قژێکی ئاڵتونی لولی هەبوو، جوتێک جزمەی فەرووداری لە پێدا بوو. رومەتە ناسکەکانی بە گەرمییەکی کەمی هەتاوی ئەمڕۆ سور هەڵگەرا بوون، من هەر سەرنجم لەسەری بوو منداڵێکی زۆر جوان بوو.
لە ناکاو مندالێکی دیکە لە دوادەوە بە توندی پاڵی پیوە ناو و ئەو بە دەمدا کەوت، مندالە کچەکە سەیر بوو لە لای کە لە ناکاو کەوت! گرژییەک کەوتە سەر دەموجاوی و ئەیویست بزانێت کێ پاڵی پێوە نا؟ بۆ پاڵی پێوە نا؟
کاتێک ئاوڕی یایەوە و منداڵێکی کوڕی لە خۆی گەوەتری بینی، بێدەنگ بو هیچی نەوت، تەنانەت گرژی دەموچاویشی شاردەوە.

تێبینی/ ئەم دوو دیمەنە لە میانی سەردانیکمدایۆ کەمپی نەرگزلییە سەر بە پاریزگای دهۆک لە ریکەوتی 12/4/2017 ، تۆمارکردووە.