هەناسە

 ...

هاوڕێکانم داوایان لێکردم ئەگینا خۆم ئەو بوێرییەم نییە کە بتوانم کار بۆ ئەو منداڵانە بکەم کە دوچاری نەخۆشی شێرپەنجە بوون. بە چەند کتێبێکی دەستمەوە ڕوم کردە قاوشەکەیان بە ئەستەم ئەمتوانی هەنگاو هەڵبنێم، بەڵکو حەزم ئەکرد ڕێگەکە دورتر بێت و من نەگەمە ئەو قاوشە.






عەزابێکی قورسە منداڵێک ببینیت کە دوچاری شێرپەنجە بووە، منداڵێک کە بە دیار وەرگرتنی دەرمانی پێوستەوە کاتەکانی خۆی لە نەخۆشخانە بەڕێ ئەكات. بەڵام گەیشتم و دەستم کرد بە بەخشینی ئەو کتێبانەی کە بەدەستمەوەیە. یەکەم منداڵ کە بەرەوڕوی ڕۆشتم، دەمامكێكی بە دەمەوە بوو دایک و باوکی بە تەنیشتییەوە و بە پێوە وەستابوون. سڵاوم لێ کردن و پرسیارم لە منداڵەکە کرد کە ناوی چییە؟ لە وەڵامدا وتی : هەناسە.
تاسام، هەوڵم یا ئەو هەستانەی کە وەک زەبرێكی قورس بەرم کەوتن بیخۆمەوە تا ئەوان لە روخسارمدا نەیبینن.
لە خۆمم پرسی ئایا ئەم منداڵە چەند هەناسەی کە لەم ژیانە هەلئەمژێت؟

 

بابەتەکان

چیتر بەنداو لە میزۆپۆتامیا دروست نەکرێت

من ناوم هەڵوێستە، ئیکۆ-فێمینیستم و بەرێوبەری ڕێکخراوی ئازادبوونم، لە باشوری کوردستانەوە بەشداریم کردووە. دوێنێ گروپێکمان دروست کرد بۆ کارکرن...