Posts

Showing posts from July, 2020

دۆخی كەرتی كشتوكاڵ و جوتیاران لە سەردانێكی مەیدانیدا..

Image
بەشداربوین و بەشداریش ئەبین لە پاڵپشتیكردنی بەرھەمی ناوخۆیی ... هەڵوێست عەبدوڵڵا کەریم بەمەبەستی بەدواداچوونی دۆخی جوتیاران ڕۆژی 24/7/2020سەردانی گوندەکانی ئاودەلۆک، هێلاوە، جەدیدە لە ناحیەی شەمامكی سەر بە هەولێر کرد. لەوی چاومان بە چەند جوتیارێک کەوت کە بەرهەمی جیاواز جیاوازیان ھەبوو هەریەک لەو جوتیارانە کێشە و ئاستەنگی تایبەت بە بەرهەمی خۆی خستە ڕوو، کە لێرەدا ئاماژەی پێدەدەین. خانووی پلاستیکی-جۆری بەرهەم: خەیار و تەماتە: ئەو جوتیارە خاوەنی دوو خانووی پلاستیکییە کە خەیار و تەماتەی تێدا بەرهەم هێناوە، ئەو ئاماژەی بەوەدا کە خەرجی تێچووی ئەو دووخانووە بە رێژەیی 700،000 دیناری عیراقییە. لە کۆی ئەو خەرجییە و لەو دوو خانووە پلاستیکییە تەنیا بایی 300,000 دیناری عیراقی فرۆشتووە. واتە نەتەنیا قازانجی نەكردووە بەڵكو 400,000 دیناری زەرەرمەند بووە. جوتیارەکە باسی لەوە کرد کە رۆژی 23 ی مانگ لە عەلوەکە چوار سندوق تەماتەی بە 2000 دیناری عیراقی فرۆشتووە. ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە کە ئەو جوتیارە خاکی زەوی و ئاوی بۆ پشکنین بردووە بۆ تاقیگە و لە ئەندازیارێکی ژینگەیی رێنمایی وەردەگرێت. شایەنی باسە ئاماژەی بە...