چاوە سەوزە مەنگەکەی بریسکەی ئەهات، پێستی دەم و چاوی لەبەر هەتاو سوتا بوو. بۆ من جێگەی سەر سوڕمان بوو کە بەدەم گێڕانەوەی رۆژی قیامەتەوە و زەردەخەنەیەک لەسەر دەم و چاوی بوو. ئەشێت زەردەیەکی تاڵ بێت و من هەستم بەو تاڵییە نەکردبێت. نازانم کام لە چیرۆکەکانی بۆ ئێوە بگێڕمەوە، بەڵام ئەوەی کە زیاتر و جارجار رۆژانە یەتەوە یادم ئەم چیرۆکەیان بوو.
داعش بەردەوام بوو لە پێشڕەوی کردن و شنگالی داگیرکردبوو، بەشێکی زۆر لە عەرەبەکانی چواردەوری شنگالیش لەگەڵ داعش یەکیان گرت و پەلاماریان یاین. خەلکی ئەوەی کە توانی هەڵبێت و ڕابکات، ڕایان ئەکرد بە پێی پەتی، بەخۆهەلواسین بە شۆفڵ، ئوتومبیلی خەلکی کەدا.ئەو لە قسەکانی بەردەوام بوو وتی کابرایەکم بینی هەردوو قاچی پەڕی بوو، سویچی ئۆتومبیلە دوو تەنییەکەی خۆی یامێ و وتی بۆ تۆ بەس بمگەیەنە نەخۆشخانە بەڵام من هەر لە شوێنی خۆی، بەجێمهێشت.
