Posts

Showing posts from June, 2021

دەرچوونی مەیدانی!

Image
 لەم مانگەدا دەرچونی مەیدانی بۆ موسڵ و کەرکوک دەستی پێکردەوە، دوای نزیکەی شەش مانگ قەدەغەکردنی دەرچونی مەیدانی بەھۆی کۆرۆنا. لەگەڵ ئەوەی کە پلەی گەرمی لە سەروی پەنجاوەیە و ھەر دەرچونێکمان لە دە کاتژمێر کەمتر نییە، بەڵام ھیوای ئاسایی بونەوەی ژیان ھێزی بەرگەگرتنی گەرمام ئەداتێ. دەرچونی مەیدانی ھاندەرێکی چێژبەخش و بەرکەوتنی دوبارەی سودمەندان و چالاکی پرۆژەکانمە بەدەر لە شاشەی لاپتۆپەکەم. دوای ساڵێک و سێ مانگ کارکردن لە ماڵەوە، ھەناسەیەکی دیکە وەردەگرم و بە ھێزێکی دیکەوە جارێکی دیکە دەست پێ ئەکەمەوە. تێبینی/ھەرچەندە ژەمی یەکەمی پێکوتەی کرۆنام وەرگرتووە، بەڵام ھەر پابەندم بە رێکارەکانی خۆپارێزی.