لە یادەوەرییەکانی باوکمەوە! ئارامگای سه‌مه‌دی بیهره‌نگی

ئارامگای سه‌مه‌دی بیهره‌نگی له ئه‌نفاله‌کان دا له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌م و سه‌نگه‌رو هه‌ڵوێست وده‌یان خانه‌وادی تر ، له مێرگه‌پانه‌وه به زه‌حمه‌تێکی زۆر گه‌یشتینه شاری سه‌قز ،به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه چوینه بیمارستانی سینا له شاری ته‌برێز ،ماوه‌ی چه‌ند مانگێک له‌وشاره‌دا ماینه‌وه. رۆژێکیان رووم کرده گۆڕستانی ئیمامییه، گۆڕه‌کانم به‌سه‌رکرده‌وه ،به‌ڵام ئارامگاکه‌ی سه‌مه‌دی بیهره‌نگیم بۆ نه‌دۆزراییه‌وه ، زۆر به‌ی چه‌په‌کانی ئێران له‌و گۆرستانه‌دا نێژرابوون، به خێرایی گه‌ڕامه‌وه بۆ بیمارستان . بووم ئاشنای کتێب فرۆشێک نزیک به نه‌خۆشخانه‌که ،کاتێ پرسیاری گۆڕی سه‌مه‌دم لێ کرد ،وتی : - دۆستێکم هه‌یه هاوڕێ ی نزیکی سه‌مه‌د بووه ،زوو زوو دێته ئێره. رۆژێکیان هاوڕێکه‌ی سه‌مه‌د ی پێ ناساندم ، هاوڕێکه‌ی سه‌مه‌د سه‌ری سوڕما وتی : - تۆ کوردیت و خه‌ڵکی شاری سلێمانیت ،ده‌ته‌وێت سه‌ردانی ئارامگه‌که‌ی سه‌مه‌د بکه‌یت ،که‌واته سه‌مه‌د نه‌مردووه ،سه‌مه‌د له‌زۆر شوینی دنیا دا به‌هۆی به‌رهه‌مه‌کانی یه‌وه ناسراوه و خۆشه‌ویستی خه‌ڵکه. هاوڕێکه‌ی سه‌مه‌د وتی : - جه‌للاده‌کانی شا سه‌مه‌دیان له رووب...