Posts

Showing posts from March, 2023

دوای ٤ ساڵ کارکردن لەگەڵ ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان، بڕیام دا پشویەک بدەم

Image
هەمیشە کارکردن لەگەڵ ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان خەونی زۆر کەسە لە جیهاندا و کارمەندی ناو رێکخراوەکانی دیکە هەوڵی بۆ ئەیەن لە یەکێک لەو ئاژانسانە کارێکیان دەست بکەوێت. لەگەڵ ئەوەشدا من هەرگیز بیرم لەوە نەکردبۆوە لەگەڵ ئەو ئاژانسانە کاربکەم. بەڵام چوارساڵ لەمەوبەر هەلی کارێک بە ناونیشانی بەڕێوبەری پرۆژە لە ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ناردم، دوو جار بانگەشەی بۆ کرابوو وە دوو جار چاوپێکەوتن لەگەڵ خەڵک کرابوو بەڵام کەس وەرنەگیرابوو. من لە بانگەشەی سێیەم ئاگادارکرام و سیڤی خۆم و فۆرمی داواکاریم پێشکەش کرد. ئەوەی شایەنی باسە ناوی من کۆتا ناو بوو لە لیستەکەدا بۆ چاوپێکەوتن. ئەوەبوو چاوپێکەوتنم لەگەڵ کرا و وەرگیرام. ئەو کات بەرێوبەرەکەم خانمێکی فەڵەستینی بوو بروای بە واستە نەبوو. لێتان ناشارمەوە کاتێک فۆرمەکەم پر کردەوە بروام نەبو وەرئەگیرێم چونکە زۆر روئەدات پێشکەشکردنی سی ڤی و چاوپێکەوتن وەک ئامرازێک بەکارئەهێنرێت بۆ وەرگرتنی ئەو کەسانەی پێش وەختە دیاریکراون وەربگیرێن، جا ئەو کەسە لە ناوخۆی هەرێم بێت یان بیانی جیاوازی نییە. ئەزمونی من پێچەوانە بوو، بە رێگەکانی پێشکەشکردن و چاوپێکەوتن دەستی ...