پانێڵێک دەربارەی پاراستنی خاک

لە میانی بەشداریکردنمان لە پانێڵێک دەربارەی پاراستنی خاک لە لایەن سەنتەری سادگورو زەوییەکی بەئاگا سازدرابوو. بۆکاتژمێر و نیوێک گفتوگۆکرا دەربارەی ئەو خۆراکەی ئێمە ئەیخۆین و ڕێگەکانی بەرهەمهێنانی خۆراک کە مەترسی گەورەی بۆ خاک، هەمەچەشنەی زیندەوەر و گیانلەبەر و تەندروستی مرۆڤ دروست کردووە. کورتەیەک لە پانێڵەکە: بۆ ئەوەی تۆ ئاسودە و ئارام بیت پێویستە خاوەنی تەندروستیەکی باشی جەستەیی، دەرونی بیت و مێشکت کارەکانی بەباشی ئەنجام بدات. بۆ ئەو ئاسودەییەش پێویستە خۆراکێک بخۆیت کە هەموو ئەو ماددە ئەندامییانەی تێدا بێت کە جەستەت پێویستی پێیەتی. بۆ ئەمەش پێویستە بزانی چی ئەخۆیت؟ خۆراکی باش لە خاکی بە پیتەوە بەرهەم دێت خاکێک بە تۆوی دەستکرد و پەینی کیمیایی وێران نەکرابێت، خاکێک بە قڕکەری کیمیایی مێرووەکانی لەناو نەبرابن. بۆیە پێش ئەوەی دەست بۆ خۆراکەکەی بەردەمت ببەیت ئەم پرسیارانە بکە: ١.ئەو بەرهەم/خۆراکەی ئەیخۆیت تۆوەکەی سروشتییە یان جیناتی دەستکاری کراوە؟ یان ناوکی دەرکراوە؟ ٢.بەرهەمەکە بە پەیینی کیمیایی گەورە کراوە یان پەینی سروشتی؟ ٣.ئایا قڕکەرە کشتوکاڵییەکان بەکارهاتووە یان نا؟ لێرەدا ئەم...