حه‌زم كرد ئه‌م چیرۆكه‌تان له‌گه‌ڵ به‌ش بكه‌م…..

ساڵی ٢٠٠٩ و ئه‌و كات له گەڵ ڕێكخراوی ریچ کارم ئەکرد، ریچ کورتکراوەی وشەکانی (Rehabilitation, Education and Community Health)، واتە بنیاتنانەوە، پەروەردە و تەندروستی کۆمەڵ وەک سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی (تیكه‌ڵكردنه‌وه‌ی پەنابەرە ئیرانییه‌كان به كۆمه‌لگه)، بەرێوبەری کەمپەکانی باریکە، کەلار و شێروەن بووم. له هه‌مان كاتدا بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو چاو‌دێر و هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری پرۆژه‌یه‌كی گەورە و هاوبه‌شی نێوان یوئێن دی پی UNDP و هه‌ندێ له ڕێكخراوه ناوخۆییەکان، مونته‌دای ئابوری كوردستان و ژوری بازرگانی سلێمانی بووم. پرۆژه‌كه بۆ ئه‌و به‌شداربووانه بوو كه پرۆژه/بزنسی بچوكیان هه‌بوو یان ئه‌یانویست دوای وه‌رگرتنی راهێنان بیرۆكه‌كانیان بكه‌ن به پرۆژه. به‌شداربوانی ئه‌و پرۆژه‌یه خه‌ڵكانی ده‌وروبه‌ری سلێمانی و قه‌زاو ناحیه‌كانی سه‌ر به پارێزگای سلیمانی بوون. به‌شداربووه‌كان به‌شێكیان گه‌نج بون كه پڕ له هیوا بوون، به‌شێكیان ئه‌و ژنانه بوون ئه‌یانوسیت شان به‌شانی هاوژینه‌كه‌یان كار بكه‌ن، به‌شێكیشیان دایكه ته‌نیاكان بوون هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوە بوو داهاتویه‌كی باش بۆ مناڵه‌كانیان ده‌سته‌به...