حه‌زم كرد ئه‌م چیرۆكه‌تان له‌گه‌ڵ به‌ش بكه‌م…..
ساڵی ٢٠٠٩ و ئه‌و كات له گەڵ ڕێكخراوی ریچ کارم ئەکرد، ریچ کورتکراوەی وشەکانی
(Rehabilitation, Education and Community Health)، واتە بنیاتنانەوە، پەروەردە و تەندروستی کۆمەڵ وەک سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی (تیكه‌ڵكردنه‌وه‌ی پەنابەرە ئیرانییه‌كان به كۆمه‌لگه)، بەرێوبەری کەمپەکانی باریکە، کەلار و شێروەن بووم. له هه‌مان كاتدا بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو چاو‌دێر و هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری پرۆژه‌یه‌كی گەورە و هاوبه‌شی نێوان یوئێن دی پی UNDP و هه‌ندێ له ڕێكخراوه ناوخۆییەکان، مونته‌دای ئابوری كوردستان و ژوری بازرگانی سلێمانی بووم. پرۆژه‌كه بۆ ئه‌و به‌شداربووانه بوو كه پرۆژه/بزنسی بچوكیان هه‌بوو یان ئه‌یانویست دوای وه‌رگرتنی راهێنان بیرۆكه‌كانیان بكه‌ن به پرۆژه. به‌شداربوانی ئه‌و پرۆژه‌یه خه‌ڵكانی ده‌وروبه‌ری سلێمانی و قه‌زاو ناحیه‌كانی سه‌ر به پارێزگای سلیمانی بوون. به‌شداربووه‌كان به‌شێكیان گه‌نج بون كه پڕ له هیوا بوون، به‌شێكیان ئه‌و ژنانه بوون ئه‌یانوسیت شان به‌شانی هاوژینه‌كه‌یان كار بكه‌ن، به‌شێكیشیان دایكه ته‌نیاكان بوون هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوە بوو داهاتویه‌كی باش بۆ مناڵه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. هه‌ڵبه‌ت ته‌واوی پرۆژه‌كه‌م بیر نییه به‌ڵام جگه له‌وه‌ی لەو کاتەدا ئه‌زمونێكی نوێ بوو بۆ من له‌هه‌مان كاتدا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی به‌توانا و خاوه‌ن ئیراده‌م ناسی.
له كاتی ده‌ست كردن به نوسینی ڕاپۆرتی چادێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆژه‌كه، پێویست بوو له كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئاماده ببم كه بۆ ئه‌و به‌شداربوانه ڕێك خرابوو كه توانی بویان له پێشكه‌شكردنی پلانی بیرۆكه و پرۆژەكانیاندا سه‌ركه‌وتوو ببوون. كۆبونه‌وه‌كه له ژوری بازرگانی سلێمانی ئەنجامدرا، به‌داخه‌وه له‌به‌ر سه‌رقاڵیم به كاره‌سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خۆم له ڕیچ دره‌نگ به كۆبونه‌وه‌كه راگه‌یشتم. ئه‌وه‌ی كه له یادمدا ماوه سه‌باره‌ت به‌و كۆبونه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه یه‌كێك له به‌شداربوان خانمێک بوو(ناوی شه‌وبۆ بوو) داوای قه‌رزی بچوكی له ژوری بازرگانی و ڕێكخراوه خۆماڵییه‌كان كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئاسك به‌خێو بكات چونكه ئەو رای وابوو ئاسك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆری له‌سه‌ره و به‌ره‌و له ناوچون ئه‌ڕوات. به خۆمم وت بیرۆكه‌یه‌كی سه‌رنج ڕاكێشه، بۆیه دوای ته‌واوبونی كۆبونه‌وه‌كه له‌گه‌ل شه‌وبۆ قسه‌م كرد و داوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیم لێ‌كرد له لیستی ئه‌و كه‌سانه‌دا دامنا له راپۆرته‌كه‌مدا و لە بەشی چیرۆكه سه‌ركه‌وتووه‌كاندا پرۆژە و خەونی ئەو بنوسمه‌وه. ژماره‌ی ته‌له‌فونمان گۆرییه‌وه، ناونیشانی شوێنی نیشته‌جی بونم لێ وه‌رگرت، له كاتی دیاریكراودا سه‌ردانی شەوبۆم کرد ئەوکات لە نه‌سر نیشتەجێ بوو. کاتێک باسی ژیانی خۆی بۆ كردم تێگه‌یشتم باشترین به‌شداربووم بۆ راپۆرته‌كه‌م هه‌ڵبژاردووه.
شه‌وبۆ هه‌ر له مناڵییه‌وه به‌خێوكه‌ری هه‌نگ بووه و له كۆتای ساڵی هه‌شتاكاندا كه ئه‌وكات ماڵیان له گه‌رمیان بوو، ژورێكی هه‌بووه و هه‌نگی تیدا به‌خێو كردووه به‌ڵام له شاڵاوی ئه‌نفالدا و ساڵی ١٩٨٨، سوپاسی عێراق ژوره‌كه‌یان بۆ ته‌خت كردووه. دوای راگوێزانیان بۆ ئۆردوگای نه‌سر، شه‌وبۆ ده‌ست ئه‌كات به‌كرێكاری و دوو هه‌نگ ئه‌كڕێت له‌وه‌وه ده‌ست ئه‌كاته‌وه به به‌خێوكردنی هه‌نگ. هه‌رچه‌نده شاره‌زایانی بواری به‌خێوكردنی هه‌نگ ئه‌ڵێن ناوچه‌كانی باریكه و نه‌سر شوێنێكی گونجاو نییه بۆ به‌خێوكردنی هه‌نگ به‌ڵام من ئه‌و ژور‌ه‌م بینی كه شه‌وبۆ خۆی بە دەستەکانی خۆی له قوڕ و بەرد دروستی كرد بوو و ژمارەیەکی زۆر هه‌نگی تێدا بوو. به چوارده‌وه‌ری ئه‌و ژوره‌شدا په‌رژینیكی سه‌وزایی دروست كردبوو.
له‌هه‌مان كاتدا شه‌وبۆ مریشك و په‌له‌وه‌ری به‌خێوئه‌كرد، به‌روبومی ماست و شیره‌مه‌نی هه‌بوو. شەوبۆ کشتوکاڵی ئەکرد و گه‌نمیشی ئه‌چاند. من له‌گه‌ڵیان دانیشت بووم كاتێك له‌گه‌ڵ براكه‌ی گفتوگۆیان بوو و بریاری یابوو ساڵی داهاتوو بڕی به‌رهه‌می گه‌نمی خۆی له هی براكه‌ی زیاتر بكات. لەو رۆژەوە شەوبۆ نمونەیەکی پێشەنگە بۆ من و نزیکی ١٦ ساڵ بەسەر ئەو رۆژەدا تێپەڕییوە بەڵام هەمیشە یادی ئەکەم و هیوا ئەخوازم جارێکی دیکە بیبینمەوە.
ئه‌م چیرۆکە هۆكارێك بو بۆ زیاتر خۆش ویستنی كاره‌كه‌م چونكه یه‌كێك له لایه‌نه باشه‌كانی كاركردن له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی نا حکومی ناسینی كه‌سانی خاوه‌ن ئیراده و به‌هێزه. به‌ركه‌وتنی من بوو له‌گه‌ل دیوێكی دیكه‌ی ژیان و چه‌ندین جار له ژیانی واقعیدا ئه‌و راستییه بۆ من دوپات بۆوه چۆن ڕوداو و كاره‌ساته ناخۆشه‌كانی ژیان ئه‌بنه هۆكارێك بۆ دواخستن و بێ به‌ش بونی مرۆڤ له‌هه‌ندێ له قۆناغ و لایه‌نه‌كانی ژیانیان به‌ڵام له هه‌مان كاتیشداهه‌ندێك مرۆڤ هه‌ن كه ناخۆشی و كاره‌ساته‌كانی ژیان به‌هێزتریان ئه‌كات. شەوبۆ و نموونەکانی دەرفەت دروست ئەکەن و چاوەڕێی ژیان ناکەن دەرفەتیان.
-پێویسته‌ئاماژه‌به‌وه‌بده‌م چاودێری و هەڵسەنگاندنی پرۆژه‌یه‌كی وه‌ها گه‌وره بۆ من ئاسان نه‌بوو بۆیە سوپاسی هاوکاری کاک (دانا حه‌سه‌ن) ئەکەم، ئەو کات به‌ڕێوبه‌ری رێکخراوی ڕیچ بوو.
تێبینی/
هەنگ، بە نەوسرەوتترین مێروو دادەنرێت، ڕۆڵێکی گرینگی هەیە لە تۆڕی ئاڵۆزی ژیان لەسەر هەسارەی زەویی. هەنگ تەنیا بەرهەمهێنەری هەنگوین نیە بەڵکو بەردی بناغەی ئیکۆسیستەمە و رۆلێکی گرنگ دەگێڕن لە بەرهەمهێنانی خۆراک، پاراستنی هەمەچەشنەی زیندوو و تەندروستی ژینگە بەگشتی. لە هەندێ سەرجاوەدا ئاماژە بەوە ئەدرێت کە هەنگ بە شێوەی ناراستەوخۆ بەشدارە لە سەوزکردنی زەوی بە رێژەی لە ٨٠%.