سەنتەری نانسن بۆ ئاشتی و گفتوگۆ (The Nansen Center for Peace and Dialogue)، ناوەندێکی بە ئەزموونە لە بواری ئاشتی و دیالۆگدا کارئەکات. پرۆژە و چالاکییەکانی ئەم ناوەندە لە بواری پەروەردەی ئاشتی بۆ گروپەکانی ڕەوەند، پەنابەران لە نەرویج و هەروەها تۆڕێکی گفتوگۆ لە باڵکان دەگرێتەوە. لە چەند ساڵی ڕابردوودا ئارەزووی زیاتر بووە بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕۆڵی ڕەوەند و چۆن هەم تاک و هەم گروپەکانی ڕەوەند دەتوانن بەشێک بن لە پرۆسەی بنیاتنانی ئاشتی لە وڵات و زێدی خۆیاندا. ڕەوەندی دانیشتووی نەرویج نوێنەرایەتی پەیوەندییەکی بەردەوام دەکات بەو ناوچەی ململانێیەی کە نەرویج تێیدا سەرقاڵی کاری ئاشتی و گەشەپێدانە. زۆرجار ئەم کەسانە هەم سەرچاوە و هەم پاڵنەرێکی پێویستیان هەیە بۆ کارکردن لە وڵات و زێدی خۆیان، بەڵام زۆرجار ئەو تۆڕ و زانیارییانەیان نییە کە بتوانن بەشداری بکەن. بە پەیوەندیکردن لەگەڵ ئەو کەسانەی کە کار دەربارەی بنیاتنانی ئاشتی دەکەن لە ئەفغانستان، کوردستانی عێراق، بۆسنە هێرزێگۆڤینا، و ئەوانەی لە ڕەوەند کە لە نەرویج دەژین لە خولی ڕاهێنانی هاوبەشدا، ناوەندی نانسن ویستی بزانێت ئایا ئەمە دەتوانێت کەن...