Posts

Showing posts from July, 2017

زنجیرە چیاکانی قاترۆلی!

Image
 ئەمڕۆ لە مێرگەپان وێنەیەکم لەگەڵ زنجیرە چیاکانی قاترۆلی گرت. کە ئەم زنجیرە چیایە تێئەپەڕێنێت لە دیوی ئەودیوەوە ئەگەیت بە گوندەکانی یاخسەمەر و چۆخماخ. هەموو جارێ دایک و باوکم باسی ئەکەن ئەڵێن: لە کاتی هەڵمەتی ئەنفالدا لە ١٩٨٨/٣/٣ دا لە مێرگەپانەوە کە ئەو کاتە بە ئێمەوە ٤ ماڵی پێشمەرگەی لێ ژیاوە، ئەم ڕێگەيه و زنجیرە شاخەمان بە پیادە بڕیوە و بەرەو سنوری ئێران بەڕێ کەوتین. لەهەمان ڕۆژدا گوندەکانی قزلەر و شەدەڵەوە لەلایەن سوپای عیراق و جاشەکانەوە داگیرکران. جا ئەو کات من تەمەنم هەر چوار ساڵ ئەبوو و هەر لەباوەش و لەسەر ملی باوکم بووم، بەڵام کاک سەنگەری برام (کە تەمەنی ٧ ساڵ ئەبوو)، لەگەڵ دایک و باوکم بەپی ڕۆشتوون. دایکم ئەڵێت؛ زستانی ئەو کاتی مێرگەپان زۆر سەخت بووە و لەو کاتەدا کە بەرەو سنوری ئێران بەرێکەوتووين بەفرێکی زۆر باریوە و بەئاستەم توانیومانە کە بتوانين بڕۆن.