Posts

Showing posts from January, 2020

چەند دیمەنێك...

Image
 ١.پێستی تیمساح ‏‎کاتی نان خواردن بوو چەند كارمەندێك لەگەڵ یەك گفتوگۆیان بوو، کە گوێم لە وشەی تیمساح بوو سەرم هەڵبری و ویستم بزانم باسی چی ئەکەن؟ یەکێكیان وتی پێڵاوەکەم مارکەیە، بەخوا لە پێستی تیمساح دروست کراوە، كۆڵێك دڵخۆش و شاناز بوو. هاوڕێکەشی وتی پشتوێنیش هەیە لە پێستی مار و تیمساح دروست ئەکریت. ‏‎٢.راهێنان دەربارەی ژینگە ئەو راهێنانە ئۆنلاینەیە کە پێویستە هەموومان-کارمەندان وەریبگرین بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریمان بەرامبەر بە ژینگە و ھەروەھا بۆ پەیڕەوكردنی بابەتەكانی راهێنانەکە لە شوێنی کار و لە ژیانی ڕۆژانەماندا..هەڵبەت ئەو زانیارییانە بۆ من نوێ نین و بەردەوام بەدواداچونی بۆ ئەکەم و لە ژیانی ڕۆژانەشمدا پەیڕەوی ئەکەم. لەگەڵ ئەوەشدا بەپەرۆشەوە ئەمویست راهێنانەکە وەربگرم کەچی چەند ھاوڕێیەكی كار وتیان کاتی ناوێت هەر نێكست نێكست بکە  (واتە لە بابەتێكەوە بڕۆرە سەر بابەتێكی دیکە تا هەموو بابەتەکان تەواو وەرئەگریت و بروانامەکە وەرئەگریت)، ھەروەھا وتیان تاقیکردنەوەشی نییە بۆیە كۆرسەكە زوو تەواو ئەبێت. ‏‎من: هەناسەیەکی ساردم ھەڵكێشا... ‏‎٣.ئەم سپێدەیە ‏‎لە ترافیکەکە بە خۆی و ئو...