هەڵگرتنی کەرەنتینە!

لە مانگی سێی ساڵی پارەوە و دوای ١١ مانگ و ٥ ڕۆژ كاركردن لە ماڵەوە-ۆركین فرەم ھۆم یان ئۆنلاین- ئەمڕۆ بۆ یەكەم جار ڕێگەمان پێدرا كە لە ئۆفیس دەست بەكاركردن بكەینەوە. كاركردن بەشێوەی ئۆنلاین وزە و كاتێكی زۆری پێویستە چونكە وا پێویست ئەكات كارەكانت لە چوارچێوەی كارێكی بە كۆمەڵ و ڕوو بە ڕوو كاركردن لەگەل كارمەندانی ھاوڕێت بخەیتە نێو چوارچێوەی ئیمەیڵی كورت و پوخت، كۆبونەوەی زۆر، بەكارھێنانی شاشەی لاپتۆپ بۆ ڕونكردنەوە ئەو بابەتانەی كە پێویستە، خوێندنەوە و چێككردنی ڕاپۆرت و بەڵگەنامەكان بە شێوەی ئەلكترۆنیی. ھەربۆیە ئەمڕۆ كە ڕوو بە ڕوو لەگەڵ كارمەندەكان گفتوگۆم ئەكرد و ڕاپۆرت و داتاكان لە بەردەستماندا بوو ھەستێكی سەیرم ھەبوو بوو ھەر وەك ئەوەی ھەرگیز من بەو شێوەیە كارم نەكردبێت. ئەم ١١ مانگە، ٥ ڕۆژ لە ھەفتەیەكدا، ھەڕ ڕۆژێك زیاتر لە ٩ كاتژمێر ھەندێ جار ١٠ كاتژمێر بەرامبەر شاشەی لاپتۆپێك دانیشتووم و پرۆژە و پەیوەندییەكانم لە ڕێگەی ئەو شاشەیە و مۆبایلەكەمەوە بەڕێوەبردووە. لەسەرەتادا ئاسودە بووم لەگەڵ ئەم شێوازە نوێیە لە كاركردن بەڵام درێژە كێشانی زۆر بێزاری كردم. لە ئێستەشدا بەشێوەیەك پەیوەست ...