هەڵگرتنی کەرەنتینە!
لە مانگی سێی ساڵی پارەوە و دوای ١١ مانگ و ٥ ڕۆژ كاركردن لە ماڵەوە-ۆركین فرەم ھۆم یان ئۆنلاین- ئەمڕۆ بۆ یەكەم جار ڕێگەمان پێدرا كە لە ئۆفیس دەست بەكاركردن بكەینەوە. كاركردن بەشێوەی ئۆنلاین وزە و كاتێكی زۆری پێویستە چونكە وا پێویست ئەكات كارەكانت لە چوارچێوەی كارێكی بە كۆمەڵ و ڕوو بە ڕوو كاركردن لەگەل كارمەندانی ھاوڕێت بخەیتە نێو چوارچێوەی ئیمەیڵی كورت و پوخت، كۆبونەوەی زۆر، بەكارھێنانی شاشەی لاپتۆپ بۆ ڕونكردنەوە ئەو بابەتانەی كە پێویستە، خوێندنەوە و چێككردنی ڕاپۆرت و بەڵگەنامەكان بە شێوەی ئەلكترۆنیی.
ھەربۆیە ئەمڕۆ كە ڕوو بە ڕوو لەگەڵ كارمەندەكان گفتوگۆم ئەكرد و ڕاپۆرت و داتاكان لە بەردەستماندا بوو ھەستێكی سەیرم ھەبوو بوو ھەر وەك ئەوەی ھەرگیز من بەو شێوەیە كارم نەكردبێت.
ئەم ١١ مانگە، ٥ ڕۆژ لە ھەفتەیەكدا، ھەڕ ڕۆژێك زیاتر لە ٩ كاتژمێر ھەندێ جار ١٠ كاتژمێر بەرامبەر شاشەی لاپتۆپێك دانیشتووم و پرۆژە و پەیوەندییەكانم لە ڕێگەی ئەو شاشەیە و مۆبایلەكەمەوە بەڕێوەبردووە.
لەسەرەتادا ئاسودە بووم لەگەڵ ئەم شێوازە نوێیە لە كاركردن بەڵام درێژە كێشانی زۆر بێزاری كردم. لە ئێستەشدا بەشێوەیەك پەیوەست بووم بە ماڵەوە كە گەڕانەوە بۆ كاركردن لە ئۆفیس پێویستی بە ڕاھاتنەوە ھەیە.
ۆركین فرەم ھۆم، ئەزمونێكی تایبەت لە ھەمان كاتدا تاقەپڕوكێن بوو.