ھەسارەی زەوی لە گەرم بوونەوە بۆ سوتان!

ھەسارەی زەوی بە بەراورد بە ٥٠٠٠ ساڵی ڕابوردوو بەرزترین ئاستی پلەی گەرمی تۆمارکردووە، شەپۆلەکانی گەرما، بەبیابان بوونی زەوی و وشکەساڵی لە شوێنە جیاوازەکانی جیھان دەبێتە هۆی لە ناوچونی تەواوەتی هەسارەی زەوی و قڕبوونی ملیۆنەھا جۆری گیانلەبەر. بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی، لە ماوەی پەنجا ساڵی ڕابوردودا زیاتر لە ملیارێک کەس ناچار بوون کە شوێنی نیشتەجێبوون و ژیانیان بەجێبهێڵن. پێشبێنییەکان ئاماژە بە کۆچی بە لێشاو دەکەن بە شێوەیەک لەم ساڵ و ساڵانی داھاتوو 20 ملیۆن کەس/ساڵانە شوێنی نیشتەجێبوونیان بەجێدەهێڵن. گەرم بوونی زەوی مەترسییەکی گەورەی لەسەر هەسارەکەمان داناوە بەشێوازێک ناتوانین وێنای ئەو هەسارەیە بکەین کە بۆ نەوەکانمی بەجێدەھێڵین. ئەمسال رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دوو کۆبوونەوەی گرنگ بەڕێوە دەبات بە ئامانجی گفتوگۆکردن دەربارەی قەیرانی گۆڕانی کەش و هەوا و قڕبوون و چۆنیەتی روبەڕوبونەوەیان. دەرئەنجامی ئەو دوو کۆبەنەوەیە یان دۆخەکە هەڵئەگەڕێنێتەوە یان دەستبەرداری دەبێت. لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا نەتەوەیەکگرتوەکان لوتکەی تایبەت بە هەمەچەشنی بایۆلۆژی بەڕێوە دەبات بە ئامانجی ڕێگریک...