‫ ھەسارەی زەوی لە گەرم بوونەوە بۆ سوتان!


ھەسارەی زەوی بە بەراورد بە ٥٠٠٠ ساڵی ڕابوردوو بەرزترین ئاستی پلەی گەرمی تۆمارکردووە، شەپۆلەکانی گەرما، بەبیابان بوونی زەوی و وشکەساڵی لە شوێنە جیاوازەکانی جیھان دەبێتە هۆی لە ناوچونی تەواوەتی هەسارەی زەوی و قڕبوونی ملیۆنەھا جۆری گیانلەبەر.‬

‫بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی، لە ماوەی پەنجا ساڵی ڕابوردودا زیاتر لە ملیارێک کەس ناچار بوون کە شوێنی نیشتەجێبوون و ژیانیان بەجێبهێڵن. پێشبێنییەکان ئاماژە بە کۆچی بە لێشاو دەکەن بە شێوەیەک لەم ساڵ و ساڵانی داھاتوو 20 ملیۆن کەس/ساڵانە شوێنی نیشتەجێبوونیان بەجێدەهێڵن.‬


گەرم بوونی زەوی مەترسییەکی گەورەی لەسەر هەسارەکەمان داناوە بەشێوازێک ناتوانین وێنای ئەو هەسارەیە بکەین کە بۆ نەوەکانمی بەجێدەھێڵین.‬

‫ئەمسال رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دوو کۆبوونەوەی گرنگ بەڕێوە دەبات بە ئامانجی گفتوگۆکردن دەربارەی قەیرانی گۆڕانی کەش و هەوا و قڕبوون و چۆنیەتی روبەڕوبونەوەیان. دەرئەنجامی ئەو دوو کۆبەنەوەیە یان دۆخەکە هەڵئەگەڕێنێتەوە یان دەستبەرداری دەبێت. ‬



‫لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا نەتەوەیەکگرتوەکان لوتکەی تایبەت بە هەمەچەشنی بایۆلۆژی بەڕێوە دەبات بە ئامانجی ڕێگریکردن لە مەترسییەکانی قەیرانی قڕبوون. دوای ئەوە بە دوو هەفتە دووەمین لوتکەی دیداری تایبەت بە کەش و هەوا بەڕێوە دەبات، ئەمەش دەرفەتێکی باش دەبێت کە فشار لە وڵاتان بکرێت بۆ ئەوەی پابەندبن بە ڕاگرتنی مەترسی سوتانی زەوی.‬


لە پەراوێزی ئەو چەند پەرەگرافەی سەرەوەدا ئەمەوێت ھەر یەکێک لە ئێمە لە خۆی بپرسێت: چۆن رێگربین لە لەناوچون و سوتانی زەوی؟