مرۆڤ و درەخت

درەختەکان، رۆژانە یارمەتی ئیمە ئەیەن.. تویژینەوەکانی ئەم دواییە بەو دەرئەنجامە گەیشتوون کە درەختەکان هۆکارن بۆ کەمکردنەوەی ریژەیەکی زۆری پیسی و ژەهر لە هەوادا، بەجۆریک "ریگر بوون لە مردنی 850 کەس و 670،000 کەیسی توش بون بە نەخۆشییە قورسەکانی کۆئەندامی هەناسەدان تەنیا لە سالی 2010" کاتیک میروویەک بەناوی (ئەمیرالد ئاش بورەر)، ژمارەیەکی زۆر لە درەختی کوشت لە ناوەندی رۆژئاوای ئەمریکا لە کۆتایی نەوەدەکانی سەدەی رابوردوو و سەرەتای دووهەزارەکان، بووە هۆی بەرزبونەوەی ریژەی مردن بە نەخۆشییەکانی دل، خرۆکەکانی خوین و کۆئەندامی هەناسەدان. زۆر قورسە کاریگەرییە پۆزەتیڤە دەرونییەکانی درەخت لەسەر مرۆڤ دیاری بکەین. لەگەل ئەوەشدا بە رونی ئەتوانین تیبینی ئەوە بکەین کە ئەو کەسانەی کە کاتەکانیان لە نیو باخچە و درەختەکاندا بەسەر ئەبەن یان تەنانەت لە پەنجەرەی ژورەکانیانەوە سەیری درەختەکان ئەکەن تەندروستییەکی باشتریان هەیە لەو مرۆڤانەی کە دورن لە باخچە و درەخت. داری ژیان داری ژیان هیمایەکە بۆ پەیوەندیگرتن لە نیوان هەموو فۆرمەکانی ژیان، لە زۆربەی ئایین و فەلسەفەدا ئەم تیروانین و هیمایە بونی هەیە و می...