Posts

Showing posts from September, 2022

هەڵوێست عەبدوڵڵا هەشتی مارس لە دوێنێدا و دۆخی ژنان لەمڕۆدا

Image
بەشداریکردنم لە پانێڵی (هەوڵێک بۆ تێگەیشتن لە پرسی ژن)، بە بابەتێک (ھەشتی مارس لە دوێنێدا و دۆخی ژنان لەمرۆدا). هەوڵێک بوو بۆ تێگەیشتن و گرێدانی پرسی ژن لە سێ سەدەی ڕابوردووە بۆ دونیای ئەمڕۆی لیبرالیزمی نوێ، تایبەتمەندی دۆخی ژنان لە کودستان و ئیکۆفیمینیزم لە مڕۆدا. https://youtu.be/KFtKvCHUC7Y  

لە بناری گۆیژەوە بەشداری هەڵمەتی (نێونەتەوەیی هەینی بۆ داهاتوو)، كرا.

Image
 لە بناری گۆیژەوە بەشداری هەڵمەتی (نێونەتەوەیی هەینی بۆ داهاتوو)، كرا. لە ژێر دروشمی (ئێمە دەتوانین جیهانێكی دادپەروەر و ژینگەدۆست بونیات بنێین)، رێكخراوی ئازادبوون و رێكخراوی بیمە بە ئامادەبونی گەنجان، چالاكوانان، خەمخۆرانی ژینگە لە گردبونەوەیەكی سمبولییدا لە بناری گۆیژە لە شاری سلێمانی بەشداری بزوتنەوەی نێونەتەوەیی (هەینی بۆ داهاتوو) یان كرد. #FridaysForFuture #PEOPLENOPROFIT #GlobalClimateStrike بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە، سەردانی ئەم بەستەرەی  خوارەوە بکە: https://azadbun.com/archives/8058 بەستەری چالاکییەکە لە چەناڵی یوتیوب

ڕوانگەی فێمینیستەکانی ئەفریقا سەبارەت بە بیست و حەوتەمین کۆنفرانسی لایەنەکان.

Image
لە کاتێکدا جیهان خۆی بۆ بیست و حەوتەمین کۆنفرانسی لایەنەکان COP27 ئامادە دەکات، بریارە لە میسر لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەفتەی کەشوهەوا بەڕێوەببرێت، سەرکردە فێمینیستەکانی ئەفریقا داوای ئەنجامدانی کاری بەپەلە لە حکومەتەکانی  جیهان دەکەن دەربارەی قەیرانەکانی ژینگە. فیمینستەکانی ئەفریقا تیشک دەخەنە سەر ئەو قەیرانانەی بەیەکەوە گرێدراون ئەوانیش قەیرانەکانی ژینگە، نادادپەروەری کۆمەڵایەتی، چەوساندنەوەی ژنان، سیستەمی پیاوسالاری و سەرمایەداری، ڕەگەزپەرستی، بە کاڵاکردنی سروشت، کۆلۆنیالیزم و ئیمپریالیزم. بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانی ژینگە ژنان بەکۆمەڵ پشتگیری و کاردەکەن بۆ دانان و جێبەجێکردنی ئەو چارەسەرانەی کە دادپەروەرانەن بۆ ژینگە و خەلک. لە میانی ئەم کۆڕبەندە سێ ڕۆژەدا ژنانی ئەفریقا، داکۆکیکارانی جیهانی و داڕێژەرانی سیاسەت کاردەکەن بۆ دروستکردنی هاودەنگی دژی نادادپەروەری ژینگەیی و کۆمەڵایەتی، سەرنجمان ڕادەکێشن بۆ ڕەگ و ڕیشەی ئەو قەیرانانەی بە یەکتر گرێدراون هەڵدەستن بە پێشکەشکردنی دیدگا، پڕۆژە، سیاسەت و ستراتیژییەکان کە کاریان پێبکرێت بۆ داڕشتنی جیهانێکی تەندر...

گوڵە سورەكەی حامیە

Image
ئامادەكردن: هەڵوێست عەبدوڵڵا كەریم بەکر عەلی گەنجێکی تیکۆشەر بە دەیەها فرسەخ لە پێش هۆشیاری کۆمەلگەکەی بوو ئەو لە سەردەمێکدا داوای مافی هەژار و ئاوارەی ئەکرد خەڵک تەنیا لە خەمی پەیداکردنی پارویەک ناندا بوو بۆ هاوسەر و مندالەکانی. بەکر عەلی شاعیرێکی مرۆڤدۆست بوو، هۆشیاری و تیگەیشتنی بەرزی ئەو و لەگەڵ ئەو ویژدانە زیندووەیدا کە لە خراپترین و قورسترین دۆخی ژیانیدا دەستبەرداری ئەو زیندویتییە نەبوو. ئەو کاتیک شعری خۆشەویستی ئەنوسی کە برسی بوو. بەکر عەلی خۆی هەژاربووە و ئەزمونی هەژاری کردووە بەلام ئەم هەژارییە نەبووە هۆی هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی پارە بەڵکو رۆحی خۆشی لە پێناو هەژراراندا بەخشی .ئەو ئەدەبی ڕیالیزمی سۆسیالیستیی هەڵبژارد و بوە خاوەنی مەبدەئو فکرێکی بەهێز بوو کە تەسلیمی ئەو واقیعە تاڵە نەبوو کە تییدا قەڵەم و رۆشنبیرەکان ئەکردران بەڵکو ئەو کاریگەری خۆی دانا و تا دوا هەناسە بۆ فکر و بەهاکانی و بۆ بەدەستهینانی مافی هەژاران خەباتی کرد و هەر لەو پیناوەشدا تیرۆر کرا. فۆتۆ: سەرتیپ عوسمان، یادی 26 ساڵەی تیرۆرکردنی بەکر عەلی شاعیر لە لە باخی گشتی سلێمانی شوێنی تیرۆرکردنی، ئەو وێنەیە گیراوە. ...