فیمینیزمی ژینگه‌یی و ژنی كورد هه‌ڵوێست عه‌بدوڵڵا كه‌ریم

فیمینیزمی ژینگه‌یی و ژنی كورد هه‌ڵوێست عه‌بدوڵڵا كه‌ریم سه‌ره‌تا دوای چه‌ندین سه‌ده له هه‌ژمونی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری پیاوسالاری و له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا به كۆلۆنیالیزم ده‌ستی پێكرد به ئامانجی ده‌ست به‌سه‌راگرتنی پیشه‌سازی فوسل فۆیل- (سووتەمەنی و پاشماوە بەبەردبووەکان)، هه‌نگاوی ناو و خه‌لوز و پاشان نه‌وت دۆزرایه‌وه. ئه‌م پرۆسه‌یه وه‌همیكی دروست كرد زه‌وی، سروشت و ژن نا چالاكن-پاسیڤن و ته‌نیا ئه‌ركیان به‌رهه‌مهێنانه. هه‌ر ئه‌مه‌یه كه پیی ده‌لین داگیركردنی ژن و سروشت و له‌و كاته‌وه جه‌نگ دژی سروشت و ژن ده‌ستی پیكرد. کاتێک ئیمه باس لە جەنگ دەکەین سەرنجی ئێمە دەچیتە سەر ئەو شەڕ و جەنگانەی لە عیراق، ئەفعانستان و ئۆكرانیا ڕویانداوە و ڕوو دەدەن. بەلام ئاگاییەکی کەمترمان دەربارەی جەنگە گەورەکەیە کە جەنگی هەمیشەییە دژ بە زەوی. ئەم جەنگە ڕەگ و ڕیشەی لەو سیستەمه ئابوریدایە کە شکستی هێنا لە پاراستن و رێزگرتن لە سنورە ژینگەیی و ئەخلاقییەکان و شكستی هینا له سنووردارکردنی نایەکسانی، سەقامگیرکردنی دادپەروەیی، سنووردارکردنی چاوچنۆکی و چڕبوونەوەی ئابووری لە دەستی کەمینە...