فیمینیزمی ژینگه‌یی و ژنی كورد هه‌ڵوێست عه‌بدوڵڵا كه‌ریم
فیمینیزمی ژینگه‌یی و ژنی كورد
هه‌ڵوێست عه‌بدوڵڵا كه‌ریم
سه‌ره‌تا
دوای چه‌ندین سه‌ده له هه‌ژمونی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری
پیاوسالاری و له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا به كۆلۆنیالیزم ده‌ستی پێكرد به ئامانجی ده‌ست
به‌سه‌راگرتنی پیشه‌سازی فوسل فۆیل- (سووتەمەنی و پاشماوە بەبەردبووەکان)، هه‌نگاوی
ناو و خه‌لوز و پاشان نه‌وت دۆزرایه‌وه. ئه‌م پرۆسه‌یه وه‌همیكی دروست كرد زه‌وی،
سروشت و ژن نا چالاكن-پاسیڤن و ته‌نیا ئه‌ركیان به‌رهه‌مهێنانه. هه‌ر ئه‌مه‌یه
كه پیی ده‌لین داگیركردنی ژن و سروشت و له‌و كاته‌وه جه‌نگ دژی سروشت و ژن ده‌ستی
پیكرد. کاتێک ئیمه باس لە جەنگ دەکەین
سەرنجی ئێمە دەچیتە سەر ئەو شەڕ و جەنگانەی لە عیراق، ئەفعانستان و ئۆكرانیا
ڕویانداوە و ڕوو دەدەن. بەلام ئاگاییەکی کەمترمان دەربارەی جەنگە گەورەکەیە کە
جەنگی هەمیشەییە دژ بە زەوی. ئەم جەنگە ڕەگ و ڕیشەی لەو سیستەمه ئابوریدایە کە
شکستی هێنا لە پاراستن و رێزگرتن لە سنورە ژینگەیی و ئەخلاقییەکان و شكستی هینا له
سنووردارکردنی نایەکسانی، سەقامگیرکردنی دادپەروەیی، سنووردارکردنی چاوچنۆکی و
چڕبوونەوەی ئابووری لە دەستی کەمینەیەکی قۆرخکاردا.
ژمارەیەکی کەم لە کۆمپانیاو و ولاتان هەوڵدەدەن دەست بەسەر هه‌موو سەرچاوەکانی زەویدا بگرن بۆ ئەوەی هەسارەکە بگۆرن بۆ بازارێکی گەورە و هەموو شتێک تێیدا بۆ فرۆشتن بێت. ئەوان ئەیانەوێت ئاو روبارەکانی ئێمە خانە و ئەندامەکانی ئێمە، مەعریفەی و کلتوری ئێمە و داهاتوی ئێمە بفرۆشن. بەردەوام بوونی شەڕەکان لە ئەفعانستان\عێراق\ئۆكرانیا تەنیا دەربارەی ڕشتنی خوێن بۆ نەوت\وزه نییە به‌لكو ڕشتنی خوینه بۆ زەوی، ئاو، خۆراک، جیناته‌كان- و هەمەچەشنەیی له سروشتدا. یاساکانی بازرگانی ئازاد، بە تایبەت ڕێککەوتنی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی (WTO) دەربارەی کشتوکاڵ جۆرێکی دیکەی چەکە لە جەنگی خواردندا بەکاردەهێنرێن. هەمەچەشنەیی زیندەوەر و جینەکان پێێان دەوترێت نەوتی سەوزی داهاتوو ، لە کاتێکدا ئاو زۆرجار بە "نەوت"ی سەدەی بیست و یەکەم ناودەبرێت. نەوت بۆتە میتافۆر و بنەمای ڕێکخستنی هەموو سەرچاوەکانی دنیای جیهانگیری کۆمپانیاکان. جەنگ و میلیتاریزەکردن ئامرازێکی بنەڕەتییە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەم سەرچاوە گرنگانە، لەگەڵ پەیماننامەکانی بازرگانی ئازاد و تەکنەلۆژیاکانی کۆنترۆڵکردن.
زەوی و دارستان و ڕووبار و زەریاکان و بەرگەهەوا
هەموویان کۆلۆنی کراون، ئێستا دەبێت سیسته‌م
بەدوای کۆلۆنی نوێ‌دا بگەڕێت بۆ داگیرکردن و ئیستغلالکردن هه‌ر بۆیه ده‌ست بۆ -
فەزای ناوەوەی جەستەی ژن، ڕووەک و ئاژەڵەکان براوه. داگیرکردن و دەستبەسەرداگرتنی
زەوی لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای نوی و سه‌ربازی، داگیرکردن و دەستبەسەرداگرتنی ژیانی
زیندەوەران (کۆلۆنییە نوێیەکان) له ڕێگەی تەکنەلۆژیای ئەندازیاری بۆماوەییەوە
دەکرێت. بایۆتەکنەلۆژیا وەک خزمەتکاری سەرمایە لە سەردەمی دوای پیشەسازیدا، ئەیه‌ویت
ئه‌و شتە کۆلۆنی و کۆنترۆڵ بكات کە سەربەخۆ و ئازادە و توانای خۆ دووبارە كردنه‌وه‌ی
هه‌یه.
لەژێر دەستی سەرمایەداری پیاوسالاری، ئەو
وڵاتانەی لە لایەن کۆلۆنیالیزمی ئەروپییەوە داگیرکراون بە هەمان شێوەی سروشت و ژن
مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە، واتا وەک ”کەرەسەیەکی خاوی بەخۆڕایی” کە دەتوانرێ لە
لایەن پیاوی سپییەوە بەبێ هیچ تێچوویەک بەکاربهێنرێت و بچەوسێندرێتەوە. سەرچاوە
سروشتییەكان بەبێ ڕەچاوكردنی ئەگەر یان مەحاڵبوونی نوێبوونەوەیان بەكاردەهێنرێن.
هه‌ر بۆیه تاڵانكردن لەو وڵاتانەدا بێ سنوورە كە خەڵك و دانیشتووانەكەی دەسەڵاتی
سیاسی و ئابوورییان لاوازه یان هه‌ر نییە.
سەرمایەدارەکان تەنیا کرێکارە پیاوەکان
ناچەوسێننەوە و هێز و وزەکانیان بەکارناهێنن، بەڵکو ژنانی ماڵەوەش کە ئیشەکانیان
هیچ کرێیەکی نییە دەچەوسێننەوە و هێز و وزەکانیان بۆ سوودی خۆیان بەکاردەهێنن. ئەو
قازانجەی سەرمایەدارەکان بەدەستی دەهێنن بەشێکی گەورەی لەسەر بنەمای ئەم ‘ئیشە
بێکرێیە’ی ژنان بەدیدەهێنن. بۆ سەرمایەداری ئیشی ژنان لە ماڵەوە بە هەمان شێوەی
ئیشی سروشتە کە بریتییە لە ‘کەرەسەیەکی بەخۆڕایی’.
هه‌ربۆیه
فمینیزمی ژینگه‌یی-ئیكۆ فیمینزم دیت راڤه‌ی ئه‌م داگیركاری و جه‌نگه دژ به
سروشت و ژن ده‌كات. فێمینیزمی
ژینگه‌یی وه‌ك ئایدۆلۆژیا و بزووتنەوەیەك
دیت و به‌شیوه‌یه‌كی بەرفراوانتر له‌و قەیرانانه ده‌روانیت كه
ڕووبەڕووی مرۆڤایەتی دەبنەوە، وەک هەژاری، برسێتی، نایەکسانی لە سامان و داهات،
گۆڕانی كەشوهەوا، نایەكسانی جێندەری، نادادپەروەری كۆمەڵایەتی، كۆلۆنیالیزم و
جەنگی ئیمپریالیستەکان، داڕمانی ئابووری، هەموویان ئەڵقەیەکی پێکەوەگرێدراون و
هەمووشیان گرێدراون بە باڵادەستی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری پیاوسالاری.
فمینیزمی
ژینگه‌یی هاوپه‌یوه‌ند له‌گه‌ل بزووتنەوەكانی ئاشتی، بزووتنەوەی كرێكاران، چاودێری
تەندروستی، بزووتنەوە دژە ناووكی-ئەتۆمی، ژینگەیی و بزووتنەوەی ڕزگاری ئاژەڵان
گەشەی كردووە. گریتا گارت پیی وایه هەر هەوڵێك بۆ ئازادكردنی ژنان یان هەر
گرووپێكی دیكەی چەوساوە، بەبێ هەوڵدانێكی یەكسان بۆ رزگاركردنی سروشت سەركەوتوو
نابێت. ئاریێل سالە- فێمێنیستی ژینگەیی پێی وایە فێمێنیزمی ژینگەیی تەنها
بزووتنەوەیەک نییە بۆ ڕزگارکردنی ژنان، بەڵکو بۆ ڕزگارکردنی هەموو مرۆڤەکانە، لە
ڕاستیدا ڕزگارکردنی ژینگە و هەموو بوونەوەرەکانیشە.
لێکەوت و قه‌یرانه‌كانی ژینگه:
لیره‌دا به كورتی ئامه‌ژه به هه‌ندی له قه‌یران و
لیكه‌وته‌كانی ژینگه ده‌ده‌م.
-کۆچکردن بە هۆی گۆڕانی کەشوهەوا به تایبه‌ت لە
باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.
-سپیهەڵگەرانی
دوورگە مەرجانییەکان كه بنه‌مای ژیانن له ئۆقیانوس و ده‌ریاكاندا و سپی هه‌لگه‌رانی
ئه‌وان بووه‌ته هۆكاری ناوچوونی یەک لەسەر چواری گیاندار و ڕووەکە دەریاییەکان.
-دارستانەکانی
ئەمازۆن گەورەترین دارستانی باراناویی جیهانە و بە سییەکانی زەوی هەژمار دەکرێت،
ڕووبەرەکەی نزیکە 6ملیۆن و 900هەزار کیلۆمەتر دووجایە، نزیکەی 40% کیشوەری
ئەمریکای لاتینی دادەپۆشێت. ساڵی 1970 تا ئێستە پێنج یەکی زەوییەکەی بە پلان و
نەخشە سوتێنراوە، سەرۆکی بەرازیل جایر بۆلسۆنارۆ و هاوپەیمانی ترامپ بوو هاوکات
لەگەڵ دامودەزگا داراییە جیهانییەکانی وەک بلا ڕۆک بە سوتاندنی ئەمازۆن، تۆمەتبار
دەکرێن.
لە
11ی 3ی 2021 لە بابەتێکدا ناشناڵ جیوگرافی ڕایگەیاند کە 30 زانای سەردەم
توێژینەوەیەکیان لەسەر دارستانەکانی ئەمازۆن کردووە، باس لەوە دەکەن هەندێک بەشی
دارستانەکانی ئەمازۆن گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن دەردەدەن، زیاتر لەوەی کە
هەڵیدەمژن. ئێستا بە هۆی تێکچوونی ئیکۆ سیستمەکەی دوانۆکسیدی کاربۆن دەردەدات.
دەرئەنجامەکانی سوتانی دارستانە باراناوییەکانی ئەمازۆن زۆر زۆر ترسناک و پڕ
مەترسییە کە بە دەیەها هەزار جۆری ئەنزیمەی کەشوهەوا لە گەورەترین بەشی باشووری
قارەی ئەمریکا قڕ کردووە. سی ملیۆن خەڵکی ڕەسەنی ئەو ناوچانە ناچار بە کۆچکردن و
جێهێشتنی نیشتمانەکەیان کران. دارستانەکانی جیهان ساڵانە بەردەوامن لە لەدەستدانی
5 ملیۆن هێکتار لە زەوی واتە لە هەر 32 خولەکێکدا 15 ڕووبەری ستادیۆمی فوتبۆل لە
دارستانەکان لەدەست دەدەین.
-پلەی
گەرمی گۆی زەوی لە کاتی شۆڕشی پیشەسازییەوە بە ڕێژەی 1.2 بەرز بووەتەوە، تەنها لە
سەدەی بیستەمدا لە 0.6 بۆ 0.7 پلە بەرز بووەتەوە، لە کاتێکدا نیوەی ئەو پلەیە لە
30 ساڵی ڕابردوودا بەرز بووەتەوە و بووەتە هۆی دروستبوونی شەپۆلەکانی
بەبیابانبوون-دراوت، لەناوچوونی جۆری گیانداران، بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاکان،
لافاو، زۆربەی کارەساتە سروشتییەکانی دیکە.
-یەکێک
لە تویژینەوە نوێیەکانی سەردەم و ئەم
دواییەی ‘Journal
Proceedings of the National Academy of Sciences ‘ باس لەوە دەکات کە زەوی بەرزترین ئاستی
پلەی گەرمی بە خۆیەوە دەبینێت لە 50 ساڵی داهاتوودا بە بەراورد بە 6000 ساڵی ڕابودوو.
ژنی
كورد:
بەگشتی
ژنان بە شێوەیەكی نەریتی بەرپرسیارن لە چاودێریكردنی خیزان و ئەندامە لاوازەكانی
ناو خێزان وەك (منداڵان، بەساڵاچووان و نەخۆشەكان) گرنگیدان بە كەسانی تر و
دەربڕینی سۆزێكی زیاتر. فێمینیزمی ژینگەیی سەرنج دەخاتە سەر ئەو ڕاستییەی كە ژنان
بە شێوەیەكی زیاتر كاریگەری قەیرانەكانی ژینگەیان لەسەر دەبینرێت. بەپێی یەكێك لە
ڕاپۆرتەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، لەبەر ئەوەی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا بە
شێوەیەكی گشتی سامانی-نەختینەیی كەمتریان هەیە و زیاتر پشت بە سەرچاوەكانی سروشت
دەبەستن. ئەوان ئەگەری ئاوارەبوونیان زیاترە بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوا و درێژبوونەوەی
وەرزەكانی وشكەساڵی ناچارن رێگەیەكی دوورتر ببڕن بۆ بەدەستهێنانی سەرچاوەكان
بەتایبەت وەك ئاو. ژنانی هەژار یەكەم قوربانی قەیرانەكانی ژینگەن كە وەك كرێكار
كاڵا گرانبەهاكان بەرهەم دەهێنن و لە جیهانی پێشكەوتوودا دەفرۆشرێن. له هه‌مان
كاتدا به‌رده‌وام سه‌رچاوه‌ی دروستكردنی كریكاری نوێن بۆ سه‌رمایه‌داران.
ژنی
كورد دابه‌شی چوار ده‌وله‌تی داگیركه‌ر بووه، هه‌ر ده‌وله‌تیك یان كۆلۆنیالی ئه‌وروپییه
یان درئژكراوه‌ی ده‌وله‌تی سه‌فه‌وی و عوسمانییه و پاشان له ژیر هه‌ژمونی نه‌ته‌وه‌یی
شۆڕشه‌كانی كوردا ژن هه‌میشه داگیركراو، په‌راویزخراو بووه. واته ژنی كورد له
ژیر چه‌ندین فۆرمی جیاوازی چه‌وساندنه‌وه بووه له لایه‌ن ولاتانی كۆلۆنیال،
وڵاتی سه‌رده‌ست\داگیركه‌ر و میراتی پیاوسالاری سه‌مایه‌داری له ناو كۆمه‌لگه‌كه‌ی
خۆشی‌دا-كۆمه‌لگه‌ی كوردی.
سه‌رده‌می
كۆلۆنیال:
جیرالدین
موان، زانای سیاسی و کۆمەڵناسی ئێرلەندی، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو ستراتیژیانەی
ده‌وله‌تی داگیركه‌ر بۆ سه‌پاندنی هەژموونی خۆی به‌كاری ده‌هینیت، هاوشێوەی ئەو
ستراتیژیانەن کە پیاوان بۆ زاڵبوون بەسەر ژناندا بەکاریدەهێنن. لێرەدا چەند
نموونەیەک دەخەینەڕوو.
-یەکەمیان
ستراتیژی بانگه‌شه‌كردنی باڵادەستی ئێتنۆ-فەرهەنگییە، کە لە مێژوودا
کۆلۆنیالیستەکان بەکاریان دەهێنا بۆ پاساودانی باڵادەستی خۆیان بۆ ولات و هه‌ریمی
داگیركراو.
ستراتیژی
دووه‌م کۆلۆنیالیزم هەموو جۆرەکانی توندوتیژیی جەستەیی، سۆزداری، دەروونی و ڕۆحی
بەرامبەر بە ولاتی داگیركراو به‌كارده‌هینیت. ریگریكردن له بەکارهێنانی زمانی
زگماکی \زمانی دایك و یادكرنده‌وه‌ی جه‌ژنه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، له ناوبردنی كلتور
به هه‌ر ریگه‌یه‌ك بیت.
ستراتیژی
سئیه‌م، دەستبەسەرداگرتن و کۆنترۆڵکردنی سەرچاوە ئابوورییەکان واتە ئیستغلالکردنی
ئابووری و کەڵەکەکردنی سەرمایە شانبەشانی یەکتر دەڕۆن. نه‌ته‌وه‌ی ژیر ده‌ست لەسەر
زەوییەکەی خۆی دەژی بەڵام خاوەنی نییه بە هەمان شێوە، پیاوانی توندوتیژ سەرچاوە
ئابوورییەکانی ژنان کۆنتڕۆڵ دەکەن و لە دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوە کۆمەڵایەتی و
خێزانییەکانیان سنوورداریان دەکەن. ژنانیش، ڕەنگە بەبێ ئەوەی بزانن دەستبەرداری
سامانەکەیان بن، یان پەیوەندییە خێزانیی و کۆمەڵایەتییەکانیان چونکە گرنگی
دەستگرتن بەوانەوە بە هەڵە ئه‌ژمار ده‌كریت له سه‌ریان.
ستراتیژی
چواره‌م\ شیواندن و سرینه‌وه‌ی كلتوری ولاتانی داگیركراو بۆ بالاده‌ستی كلتوری
ولاتی داگیركه‌ر. هەمان شت بۆ ئێمەش وەک ژن ڕوودەدات. پیاوان نزیکەی هەموو
وێناکانی ژنان لە میدیاکاندا کۆنتڕۆڵ دەکەن، ئەو ڕێگایانەی کە ئێمە لەبارەی
خۆمانەوە فێر دەبین لە ڕێگەی پەروەردە، کو‌لتوور یان سیاسەتەوە. کولتوری ئێمە زاڵە
بەسەر وێنەی پیاوانەی ژن و وێنەی پیاوانەی کە کۆمەڵگایەک بڕیارە چی بێت.
دوا
ستراتیژ، دوورخستنەوەی خەڵک یان دانیشتوانی ولاتی داگیركراو لە دەستڕاگەیشتن بە
دەسەڵات. ئەگەر سەیری ئەوە بکەیت کە لە پەیوەندی نێوان ژن و پیاودا چی ڕوودەدات و
کێ لە دەسەڵاتدایە، بە شێوەیەکی سەرەکی پیاوە و ژن نییە.
ئەم
چەمک و ستراتیژیانەی هەژموونی کۆلۆنیالیزم لەلایەن پیاوسالارییەوە بۆ بەردەوامبوون
لە باڵادەستی پیاوان بەسەر ژناندا بەکاردەهێنرێن. پێویستە بەرپەرچی وه‌و بانگه‌شانه
بدەینەوە کە دەڵێن کۆلۆنیالیزم بووەتە هۆی توندوتیژی دژی ژنان، بە ئاماژەدان بەوەی
کە لە ڕاستیدا پەیوەندییەکی توند لە نێوان کۆلۆنیالیزم و پیاوسالاریدا هەیە.
تەنانەت هەندێک دەیانگوت بەبێ پیاوسالاری کۆلۆنیالیزم نا‌توانیت به‌رده‌وام بیت.
ئاخر کۆلۆنیالیستەکان کێن؟ ئەوان زۆرتر پیاو بوون (واتە ئەوە ناگەیەنێت ژن
ناتوانێت کۆلۆنیالیزم بێت). دامەزراوەکانی کۆلۆنیالیزم پشت بە دەسەڵاتی سیاسی،
دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوەکان، ستراتیژییەکانی چەوساندنەوە و جووڵە دەبەستن- هەموو
ئەو شتانەی ره‌وایه‌تی پی ده‌دریت پیاو هەیبێت.
سه‌رده‌می
به‌عس:
ژنانی رۆژهه‌لاتی كوردستان\لە
کاتێکدا شۆڕشی ژنان و بزووتنەوە كۆمەڵایەتیەكان لە ژێر دروشمی ژن، ژیان،
ئازادی تەنگی بە سیستەمی سەرمایەداری
پیاوسالاری و ئیسلامی سیاسی لە رۆژهەلاتی ناوەراست و هەموو دوونیا، هەڵچنیووە.
تیرۆری ناگیهان بەردەوامی بەم شۆرشە دەدات، وڵاتانی کۆلۆنیال سەرکەوتوو بون لە
تیرۆری جەستەیی ناگیهان و تێکۆشەرانی ئەم رێگەیە بەڵام پەیام و تێکۆشانی ئەوان
بەردەوام ئەبێت.
هه‌ریمی
كوردستان:
له
سالی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه هه‌مو جۆره‌كای تودتیژی له‌سه‌ر ژن په‌راوه كرا‌و، ژنان ڕه‌شه
كوژ\كۆمه‌ل كوژ ده‌كرین و بكوژه‌كان له لایه‌ن حزب، یاسا و كۆمه‌لگه و عه‌شیره‌ته‌وه
پاریزراون و ده‌پاریزرین. ژنان له ناو حزبه به ناو علمانی و سۆشیال دیمۆكراته‌كان
په‌راویزخراون و ژماره‌یان له پۆستی بالادا له كه‌مینه‌ن یان نین.
له
دۆخی ئێسته‌ی هه‌رێمی كوردستاندا چینی باڵا\چینی ده‌سه‌لاتدار هه‌یمه‌نه‌ی كردووه
به‌سه‌ر كۆی چین و توێژه‌كاندا، ژنانی گه‌ره‌كیكی هه‌ولیر كارمه‌ندانی كۆمپانیایه‌كی
كاره‌با به به‌رد و دار راو ئه‌نێن، كه پئوه‌ری زیره‌كی كاره‌با بۆ ماله‌كان ببه‌ستن.
له به‌رامبه‌ردا نمونه‌ی ژنانێكت هه‌یه كه له سایه‌ی به‌تالانبردنی نه‌وت و
داهاتی ئه‌م هه‌ریمه له كۆشك و ڤیلادا ده‌ژین و خزمه‌تكاریان هه‌یه.
ئەگەر نمونەی دیكه وەربگرین، خۆپیشاندان و ڕژانە سەر شەقامی ژنانی شارەكانی
هەولێر و ناوچەكانی ترە لە هاوینی ٢٠٢١ بەهۆی دروست بوونی قەیرانەكانی بێ ئاوی،
راستەوخۆ ئەوان زیانمەندبوون، وەك باسیان دەكرد، ژنان دەبوو تا بەیانی بەدیار بۆڕی
ئاوەوە دابنیشن یان بە ستڵ و تەنەكە ئاو بێنن، ئەمەش بەهۆی ئەو دابەشكارییە
كۆمەڵایەتییەی كارەوەیە لەسەر بنەمای جێندەری. هەربۆیە ئەوەی لەم خۆپیشاندانانە
بوونە پێشڕەو ژنان بوون نەك پیاوان. ژنانی ناو خۆپیشاندانه‌كه ئه‌یانوت: بۆچی له
گه‌ره‌كه‌كانی به‌ختیاری ئاو هه‌یه به‌ڵام له ته‌یراوا ئاو نییه، بۆچی بۆ باخچه-مه‌زره‌عه‌ی
ئه‌وان ئاو هه‌یه به‌ڵام بۆ ئیمه نییه؟
پرسى
چارەسەرى جێگرەوە :
لێره‌دا
هه‌ندێ پێشنیار ده‌خنه ڕوو وه‌ك پرسی چارەسەرى جێگرەوە :
-
پێویستە دووبارە ئابووری لە كۆمەڵگە بنیات بنرێتەوە، لە پێناو ژیانێكی باش بۆ
هەمووان و چەمكی ژیانێكی باش پێناسە بكرێتەوە.
- پێویستە چەمكی كار پێناسە بكرێتەوە، لەوانە كاری ماڵ، كاری جووتیاری و خۆبژێوی و
هتد ... و بەهایان پێبدرێت.
-ڕەتکردنەوەی
خاوەندارێتیی تایبەتیی سەرچاوە و ڕەگەزە سروشتییەکان (زەوی، ئاو، دارستان، هەوا،
وزەی خۆر/وزەی گەرمی و سەرچاوە ئاوییەکان).
-ڕەتکردنەوەی
هەموو جۆرەکانی چەکی کۆمەڵکوژ و ناو‌کی.
-بوونی
سیاسەتێکی کۆمەڵایەتی و ئابووریی گونجاو بۆ دووبارە هاوسەنگکردنەوەی ڕێژەی دانیشتوان
لە شار و لە لادێ.
-پێویستیی
بەرنامەیەکی بەردەوام لە بواری خوێندن و پەروەردەکردنی تاکی ژینگەدۆست.
-بەهێزکردنی
تێکۆشانی جەماوەری لە سەندیکا، ڕێکخراوە و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان دژ بە
دەستدرێژییەکانی سیستمی سەرمایەداری لەسەر مرۆڤ و ژینگە.
-دروستكردنی
تۆربه‌ندی، گروپی پالپشتی و گروپی فشار گه‌وره بۆ فشار خستنه سه‌ر حكومه‌ت بۆ ده‌ركردنی
یاسای تایبه‌ت به مه‌به‌ستی راگرتنی به تاڵانبردنی سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی هه‌ریمی
كوردستان
-دروستكردنی تۆربه‌ندی، گروپی پالپشتی و
گروپی فشاری گه‌وره بۆ راگرتنی كۆمپانیاكان كه ته‌ماحكارانه سه‌رچاوه
سروشتییه‌كانی هه‌ریمی كوردستانیان به
تاڵان بردووه.
سەرچاوە:
● ئیكۆفیمینیزم،
ڕێبین فەتاح، وەشانی ژنەفتن، 2021
●
الجز‌ء الاول/النظام الرڕسمالی وتدمیر البیئە
!-الجز‌ء الاول توما حمید، کاتب و ناشط سیاسی، الحوار المتمدن-العدد: 3964 – 2013 /
1 / 6 – 12:19 المحور: ابحاث یساریە واشتراکیە وشیوعیە.
● Making Peace
with the Earth, Dr.Vandana Shiva
● Why
capitalism is toxic to the environment, Fred Magdoff.
● Ecofeminism
as Politics: Nature، Marx and the Postmodern, Ariel Salleh.
● What is Eco
feminism ?Alicia H. Puleo. Philosopher.
● Colonization
and Violence against Women By Val Kalei Kanuha, Ph.D., M.S.W.