موعجیزەی ترێ!

پزیشک و نوسەری ئەم کتێبە ئەیسەلمێنێت پەیوەندییەکی بەهێز هەیە لە نێوان خواردن و نەخۆشییەکاندا بەتایبەت نەخۆشی شێرپەنجە. شایەنی باسە ڕێژەی توشبوان و مردن بەم نەخۆشییە رۆژ لە رۆژ لە جیهاندا و لە هەرێمی کوردستانیش لە بەرزبونەوەدایە. تەنیا لە ساڵی ٢٠٢٠دا نزیکەی ١٠ ملیۆن حاڵەتی مردن تۆمارکراوە لە سەر ئاستی جیهان. باوترین جۆرەکانی شێرپەنجە بریتین لە شێرپەنجەی مەمک، سییەکان، قۆڵۆن و کۆم و شێرپەنجەی پرۆستات.



لە ئێستەشدا مەزەندەی ٢٠ ملیۆن حاڵەتی نوێی تووشبوون و ١٠ ملیۆن مردن بەهۆی شێرپەنجە دەکرێت لە دوو دەیەی داهاتودا. ئەمەش نیشاندەری شکستی زیاتری سیستەمی تەندروستییە لە جیهاندا.

ئەم کتێبە سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ ئەو کەسانەی ئەیانەوێت تەندروستییەکی باشیان هەبێت یان دوچاری نەخۆشی شێرپەنجە بوون. لەگەل پێشنیارە سەلێمنراوەکان و ئەو ئەزمونانەی باسی ئەکات ئیرادە و بیرکردنەوەی مرۆڤ بە هۆکاری سەرەکی بەرەنگاری بۆ نەخۆشی و چارەسەری دادەنێت.

زۆر سوپاس و پێزانیم هەیە بۆ هاوڕێ و برام کاک ناسر سەلاحی بۆ ئەو دیارییە بەنرخە و ماندوو بون و کاری وەرگێڕانی بۆ ئەم کتێبە بەشێوەیەک وا هەست ئەکەیت بە کوردی نوسراوە. ئەم جۆرە کتێبانە بە زمانی دایکی ئێمە زۆر کەمە بۆیە جارێکی دیکەش پێزانین و سوپاسی زۆرم هەیە بۆ ئەو بەرپرسیارێتییەی لەسەر شانی خۆی دایناوە و چەندان کتێبی بەنرخی دیکەشی لەسەر خەرجی خۆی خستۆتە بەردەستمان.

تێبینی/ نرخی ئەم دیارییە بە بەهایە تەنیا سێ هەزار دینارە.

سەرچاوەی وەرگرتنی داتا:

https://www.paho.org/en/campaigns/world-cancer-day-2023-close-care-gap

https://www.who.int/news-room/fact-sheets/detail/cancer

https://www.cancer.org/research/cancer-facts-statistics/all-cancer-facts-figures/cancer-facts-figures-2022.html










ئیکسیری لاوێتی و تەمەن درێژی

دکتۆر نۆبوۆ شیۆیا، پزیشک و چارەسەرکەری ناوداری یابانی دەلێت ئەمرۆ زۆرێک لە خەڵک بەهۆی کەمی ئۆکسژینی پێویستەوە تەنیا سود لە سەدا سی ٣٠٪ تواناکانی مێشکیان وەردەگرن. گەیاندنی ئۆکسژینی پێویست گەورەترین کاریگەری لەسەر خانەکانی مێشک دادەنێت.
زانست دەلێ ٪٧٠ لەسەدا حەفتای خانەکانی مێشک لە خەودان، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە چواردە ملیارد خانە، دە ملیاردیان دەخەون. چونکە هەمو خانەکانی مێشک زۆر بە جدی کار دەکەن. بەڵام مەسەلەکە لێرەدایە کە دەتوانن ٣٠٪ تواناکانی خۆیان نیشان بدەن. کاریگەری تەکنیکەکانی هەناسە کە لەم کتێبەدا ڕون کراوەتەوە توانا دابەزیوەکانی خانەکانی مێشک تا رادەی ١٠٠٪ چالاک دەکات.
ئەمە پەرەگرافێکی زۆر کورتی ئەو کتێبەیە کە وێنەی هەردو بەرگ و پێرستەکەیم لێرە داناوە. لەم کتێبەدا شێواز و ڕێگەی دیکەش باس دەکات بۆ تەندروست راگرتنی جەستە و نهێنی گەنج هێشتنەوەی خانەکانی مێشک و جەستە.
زۆر سوپاس و پێزانیم هەیە بۆ هاوڕێ و برام کاک ناسر سەلاحی بۆ ئەو دیارییە بەنرخە و ماندوو بون و کاری وەرگێڕانی بۆ ئەم کتێبە بەشێوەیەک وا هەست ئەکەیت بە کوردی نوسراوە. ئەم جۆرە کتێبانە بە زمانی دایکی ئێمە زۆر کەمە بۆیە جارێکی دیکەش پێزانین و سوپاسی زۆرم هەیە بۆ ئەو بەرپرسیارێتییەی لەسەر شانی خۆی دایناوە و چەندان کتێبی بەنرخی دیکەشی لەسەر خەرجی خۆی خستۆتە بەردەستمان.
تێبینی/ نرخی ئەم دیارییە بە بەهایە تەنیا چوار هەزار دینارە.

تۆ

تۆ نمونەیەکی بەرجەستە و بێوێنەی بۆ زۆرێک لە ڕۆشنبیر، ڕوناکبیر، فیمینیستە پیاوەکان، نوسەر، چەپ و کۆمۆنیستەکان، چالاکوانی مەدەنی، پێشناوی دکتۆر و مامۆستای زانکۆ و هتد کە چەندین ساڵە بە قسەکردن لەسەر مافی ژن مێشکی ئێمە و خەلکیشیان بردوە و بەکرداریش شتێکی وایان نیشان نەداین.




بابەتەکان

چیتر بەنداو لە میزۆپۆتامیا دروست نەکرێت

من ناوم هەڵوێستە، ئیکۆ-فێمینیستم و بەرێوبەری ڕێکخراوی ئازادبوونم، لە باشوری کوردستانەوە بەشداریم کردووە. دوێنێ گروپێکمان دروست کرد بۆ کارکرن...