مرۆڤ ئازادی خۆی فرۆشتووە

مرۆڤ ئازادی خۆی فرۆشتووە

کریشنا مۆرتی

یاسین عومەر کردویە بە کوردی


*مرۆڤ ئازادە یان ئازاد نییە؟سەرپشکە و هەڵبژاردنی هەیە یان نییەتی؟ ئایا هەڵبژاردن ئاکام و بەرئەنجامی ئازادییە و ئازادیش ئاکام و بەرئەنجامی هەڵبژاردنە. با ڕاشکاوانە بڵێم، مرۆڤ ئازاد نییە. مرۆڤ بە درێژایی سەدەکان ئازادی خۆی فرۆشتووە. مرۆڤ هێواش هێواش خۆی بەندکردووە.




*ئێمە هەمیشە لە چوارچێوەی سبەینێیەکدا بیر دەکەینەوە، من ئەمەم و دەبمە ئەوە. ئێمە هەرگیز لە رۆژێکی تەواودا نین. هیچ کاتێک وەها ناژین کە بڵێیت تەنیا یەک رۆژمان بۆ ژیان لە بەردەستدایە. دەزانیت باسی چی دەکەم؟ ئێمە هەمیشە لە سبەینێ یان دوینێدا دەژین. ئەگەر کەسێك بە تۆی بوتایە رێک لەمرۆدا دەمریت چیت دەکرد؟ ئایا ئەو رۆژەت بە بێ کەم و کوڕی و بە تێروتەسەلی بەسەرنەدەبرد؟ ئێمە یەک رۆژ بێ کەم و کوڕی و تەواوی ناژین. ئێمە هیچ کات ستایشی ئەو رۆژە ناکەین کە تێیداین. هەمیشە بیر لەوە دەکەینەوە کە بەیانی رودەدات.


ئەم پەرتوکە بەشێوەی ئەلکترۆنی لەم بەستەرە, بەردەستە: مرۆڤ ئازادی خۆی فرۆشتووە


زەوییەکی نوێ

 ناونیشانی پەرتوک: زەوییەکی نوێ

نوسەر: ئێکهارت تۆلی, هەڵوێست کردویە بە کوردی

*دو چاپتەری کورت لە پەرتوکی (زەوییەکی نوێ)، ١٠ جار چاپ کراوەتەوە و زیاد لە ٦ ملیۆن کۆپی لێ فرۆشراوە.


بازرگانان و کارمەندانی پیشەسازی ڕیکلام زۆر باش دەزانن چۆن بازاری ئەو شمەک/کەرەستانە گەرم بکەن کە خەلک بەڕاستی پێویستیان پێی نییە، بۆیە پێویستە باوەڕ بە خەلک بهێنن کە ئەو شمەک و کەرەستانە بەهایەک زیاد دەکاتە سەر ئەو بینینەی ئەوان بۆ خۆیان هەیانە یان ئەو بینینەی کەسانی دیکە بۆ ئەوانی هەیە. بە واتایەکی دی ئەو کەرەستە و کەل و پەلانە بەهایەک بۆ ئەو وێنایە زیاد دەکات کە بۆ خۆیان دروستیان کردووە یان خەلک بۆ ئەوانی دروست کردووە. ئەگەر سەرنج لە ریکلامەکانی ئەمرۆ بدەین پێت دەڵێن تۆ بە بەکارهێنانی ئەم شمەکە جیاوازتر دەبیت لە خەڵک و بە واتایەکی تر خۆت بە تەواوی بە جیاوازتر دەبینیت. لەوانەیە ئەوان لە زیهنی تۆدا پەیوەندییەک دروست بکەن لە نێوان شمەکەکە و کەسێکی بەناوبانگ، یان کەسێکی گەنج، سەرنجڕاکێش، یان دڵخۆش. تەنانەت وێنەی کەسایەتییە ناودارە کۆنەکان یان مردووەکان بەهەمان شێوە و بۆ هەمان مەبەست بەکاردەهێنرێن. گریمانە نەوتراوەکە ئەوەیە کە بە کڕینی ئەم شمەکە و لە ڕێگەی هەندێک کردەی ئەفسوناوی خۆبەدەستەوەدان، تۆ وەک ئەوان دەبیت، یان باشتر بڵێین تۆ دەبیتە وێنەی ڕووکەشی ئەوان. و بۆیە لە زۆر حاڵەتدا تۆ شمەکێک ناکڕیت بەڵکو "بەرزکەرەوەی ناسنامە" دەکڕیت. لەیبڵی دیزاینەرەکان بە پلەی یەکەم ناسنامەی بەکۆمەڵن کە تۆ دەیکڕیت، ئەو لەیبڵانە گرانن و هەربۆیە “تایبەتمەندن”. ئەگەر هەمووان بتوانن بیانکڕن، ئەوا بەهای دەروونی خۆیان لەدەست دەدەن و تەنه بەهای ماددییان بۆ دەمێنێتەوە.



بە شێوەیەکی پارادۆکسیکال، ئەوەی بەردەوامی بە کۆمەڵگەی بەکاربەر دەدات، ئەو ڕاستییەیە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی خۆت لە ڕێگەی کاڵا/شمەك ئەنجامێکی دلخۆشکەرانەی نابێت چونکە ڕەزامەندی ئیگۆ تەمەنی کورتە. هەربۆیە تۆ بەردەوام بەدوای زیاتردا دەگەڕێیت، بەردەوام دەبیت لە کڕین، بەردەوام دەبیت لە بەکارهێنان. بێگومان لەم ڕەهەندە فیزیکییەدا کە خودی ڕووکەشمان تێیدا نیشتەجێیە، شمەکەکان بەشێکی پێویستن لە ژیانماندا. پێویستمان بە خانووبەرە، جل و بەرگ، مۆبیلیات، ئامێر و هۆیەکانی گواستنەوە هەیە. هەروەها لەوانەیە لە ژیانماندا شتێک هەبن کە بەهۆی جوانی یان کوالیتی سروشتییەوە بەهایان پێبدەین. پێویستە ڕێز لە جیهانی شتەکان بگرین نەک سووکایەتی پێ بکەین. هەر شتێک بوونی هەیە، فۆرمێکی کاتییە سەرچاوەی خۆی لەناو ئەو بێ فۆرمەدا هەیە کە ژیانە و سەرچاوەی هەموو شتەکان، هەموو جەستەکان، هەموو فۆرمەکانە. لە زۆربەی کولتوورە کۆنەکاندا خەڵک پێیان وابوو هەموو شتێک، تەنانەت شتە بێ گیانەکانیش خالی نییە لە رۆح. کاتێک لە جیهانێکدا دەژیت کە بەهۆی ئەبستراکتکردنی دەروونییەوە مردووە، ئیتر هەست بە زیندوویی گەردوون ناکەیت. زۆربەی خەڵک لە ژیانێکی واقیعی زیندوودا ناژین بەڵام ناتوانین ڕێز لە شتەکان بگرین ئەگەر وەک ئامرازێک بۆ خۆبەرزکردنەوە بەکاریان بهێنین، واتە ئەگەر هەوڵبدەین لە ڕێگەی شمەک/شت خۆمان بدۆزینەوە. ئەمەش ڕێک ئەوەیە کە ئیگۆ دەیکات. خۆناساندن لەڕێگەی شتەکان وابەستەبوون بە شتەکانەوە دروست دەکات و لەوێوە کۆمەڵگەی بەکاربەر دروست دەکات. هەوڵدانی بێ کۆنترۆڵ بۆ زیاتر، بۆ گەشەکردنی بێکۆتایی، تێکچوونی کارکردن/ئەرکەکان و دروست بوونی نەخۆشییە. هەمان ئەو تێکچوونەیە خانەی شێرپەنجەیی دروستی دەکات و تاکە ئامانجی زۆرکردنی خۆیەتی، بێ ئاگا لەوەی کە بە لەناوبردنی ئەو ئۆرگانەی کە بەشێکە لێی، لەناوبردنی خۆی دەهێنێتە ئاراوە. 


ئایا سروشتی جەستەی ژن چارەنووسی دیاری دەكات؟ هەڵوێست عەبدوڵا كەریم


ئایا سروشتی جەستەی ژن چارەنووسی دیاری دەكات؟

  هەڵوێست عەبدوڵا كەریم


پەرتووكی (ئایا سروشتی جەستەی ژن چارەنووسی دیاری دەكات؟) یەكێكە لەو بڵاوكراوانەی لە سەرەتای سەرهەڵدانی بزاڤی ژنان لە پێناو ئازادی، لە حەفتاكانی سەدەی ڕابردوودا نووسراوە و بڵاوكراوەتەوە. ئەم پەرتووكە لە لایەن ئیڤلین ڕید نووسراوە و لە لایەن دەزگای پاسفایندەر وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی عەرەبی و لە ساڵی ٢٠١٥ چاپ و بڵاوكراوەتەوە.

نووسەر، ڕای وایە، پێگەی ئەمڕۆی ژنان لە كۆمەڵگادا، بەهۆی پڕۆسەیەكی دوور و درێژی مێژوویی شكڵی گرتووە. لەگەڵ هەڵكشانی سیستەمی چینایەتی سروشتی جەستەی ژن دەبێت بە بەهانەیەكی ئایدیۆلۆژی بۆ هێشتنەوەی لە دۆخی كۆیلایەتیدا، واتە ئەوە سروشتی جەستەی ژن نییە بە دۆخی ئەمڕۆی گەیاندووە، بەڵكوو ئەوە دەرئەنجامی سروشتی سیستەمی سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتییە پێگەی ژنی وەك كاڵا و پاشكۆی پیاو لێكردووە. هەر ئەو كۆپەیوەندییەش ئەو زهنیەتەی ئەمڕۆی بەرهەمهێناوەتەوە، کە پاشكۆیی ئەمڕۆی ژن گرێبدەینەوە بە جەستە و چارەنووسی كۆتایی ژن لە كۆمەڵگادا.

ئیڤلین جەخت لەوە دەكاتەوە، كە هۆكارە ڕاستەقینەكانی ژێردەستەی ژنان لە ئەمڕۆدا، پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە خودی سیستەمەوە هەیە، نەك كۆمەڵگا و پێدراوی سروشت.



نووسەر دەگەڕێتەوە بۆ پەرتووكی "بنەچەی خێزان، خاوەندارێتی تایبەت و دەوڵەت"، كە لەلایەن فرێدریك ئەنگڵسەوە نووسراوە. ئەنگڵس لەو بەرهەمەیدا، ئاماژەی پشت پەرەسەندنی پەیوەندییە خێزانییەكان ڕوون دەكاتەوە، لەبەر ڕۆشنایی گۆڕانی پەیوەندییە ئابووریی و ئامرازەكانی بەرهەمهێنان.

زۆرێک لە ژنانی بزووتنەوەی ئازادیخوازی، کە لێکۆڵینەوەیان لە کتێبەکەی ئەنگڵس کردووە، لەوە تێگەیشتوون، ڕەگەکانی پرس و سەرکوتکردنی ژنان سەرچاوەکەی لە کۆمەڵگەی چینایەتیدایە و هەر لەوێشدا پێویستە بەدوایدا بگەڕێین، ئەوان دەستەواژەی "جیاکاری لەسەر بنەمای ڕەگەز" بەکاردەهێنن، بۆ وەسفکردنی سیستەمی کۆمەڵایەتی سەرمایەداری کە جیاکاری لە دژی ژنان لە هەموو وردەکارییەکی ژیاندا پەراوە(نمایش) دەکات. هەرئەوەش هەلومەرجێکی دروستکردووە، بەشێک لە ژنان و پیاوانیش وا تێبگەن ئەوە سروشتی ژن و ڕەگەزەکەیەتی، پلە و پێگەی وەک قەدەرێک لە مێژوودا دیاریکردووە، نەک سیستەم. هەر ئەم تیگەیشتنەیش ڕەنگدانەوەی هەبووە ژن وەک ڕەگەزی دووەم سەیر بکرێت و مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.

ئەم تێڕوانینە لە کۆمەڵگا جیاجیاکاندا ڕەنگی داوەتەوە و وەک تێڕوانینێکی سروشتی بۆ پێگەی ژن سەیر دەکرێت و زاڵە لە لایەن ڕەگەزەکەی دیکەوە/پیاو، کە نەک تەنیا مێژوو دەنووسێتەوە، بەڵکوو زاڵن بەسەر زانستیشدا، بۆ ئەوەی دۆخی ئێستای ژن وەک خۆی بمێنێتەوە.

"ڕەگەزی دووەم" بەخۆی ناونیشانی کتێبێکە لەبارەی سەرهەڵدانی بزووتنەوە فێمینیستەکانی ڕۆژئاوا و لەلایەن فەیلەسوفی بوونگەرایی فەرەنسی سیمۆن دی بۆڤوارەوە نووسراوە و لە ساڵی ١٩٤٩ چاپ کراوە. ئەم کتێبە بە خاڵی دەستپێکی شەپۆلی دووەمی فێمینیزم دادەنرێت و بۆڤوار شیکارییەکی ورد بۆ مێژووی چەوساندنەوەی ژنان دەکات و ئەوە ڕوون دەکاتەوە، کە چۆن ژن دەکرێت بە ڕەگەزی دووەم.

ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژوو، لە بنەمادا ئاژەڵەكان كۆیلەی سرووشتن، ئەوان تەسلیمی هێز و پڕۆسەی بایۆلۆژی بوون، كە ناتوانن كۆنتڕۆڵی بكەن. لە بەرانبەردا مرۆڤ ئەو پەیوەندییەی لە ڕێگەی كاركردنەوە هەڵگەڕاندەوە و كاریگەری لەسەر سروشت دانا، تا ئاستی پاوانكردن. هەربۆیە دوای چەندین سەدە لە هەژموونی سیستەمی سەرمایەداری پیاوسالاری و لە هەنگاوی یەكەمدا دەستی گرت بەسەر پیشەسازی فوسل فۆیل- (سووتەمەنی و پاشماوە بەبەردبووەكان)، هەنگاوی ناو و خەڵوز و پاشان نەوتی دۆزرایەوە. ئەم پرۆسەیە وەهمێكی دروست كرد، کە زەوی، سروشت و ژن ناچالاكن-پاسیڤن و تەنیا ئەركیان بەرهەمهێنانە. هەر ئەمەیە كە پێی دەڵێن داگیركردنی ژن و سروشت و لەو كاتەوەیە کە جەنگ دژی سروشت و ژن دەستیپێكردووە، بۆ ئەمەش زانست بە تەواوی بەكارهاتووە.

ئیڤلین لەم پەرتووكەدا، بە وردی باس لە هەیمەنەی سیستەی پیاوسالاری سەرمایەداری دەكات، بەسەر لقەكانی زانستی وەك بایۆلۆژیا و ئەنسرۆپۆلۆژیا، ئەو دوو لقەی زانست بە زانستی لایەنداری پیاو دادەنێت و بەكارهێنراون بۆ كەمكردنەوەی پێگە و ئاستی فكری و عەقڵی ژن.


 بیردۆزی منداڵدان و نزمكردنەوەی پێگەی ژن

زانستی بایۆلۆژیا وەك زانستی ئەنسرۆپۆلۆژیا زۆر بە خراپی و تا ئاستی ناڕاستی و دۆزینەوەی زانستی بە لایەنداری و بەرژەوەندی پیاوان و دژی ژن بەكارهێنراوە. لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی زانایانی ئەم دوو لقە لە خێزانی بۆرژواكان بوون. ئەوان گریمانەی ئەوەیان دانا بەهۆی بوونی منداڵدان لە ژندا ئەوان ناتوانن خۆیان لە كۆنتڕۆڵی ڕاستەوخۆی ڕۆڵە بایۆلۆژییەكەی ئازاد بكەن، هەربۆیە دەبێت ملكەچی ئەركەكەی بێت، كە منداڵ بوونە. بۆیە ئەم ئەركە جارێكی دیكە دژی ژن بەكارهێنرایەوە و ژنان بە گێل لەقەڵەم دەدران بەهۆی ئەو ئەركانەی منداڵدان هەیەتی لە پڕۆسەی منداڵ دروستكردندا. لە بەرانبەردا هێزی بازووی پیاو بەرانبەر بە منداڵدانی ژن و وەك هێزێك بۆ پیاوان سەیركراوە و بەردەوام پێگەی پیاوی بەرزكردۆتەوە، بەڵام لەگەڵ پێشكەوتنی خێرای تەكنەلۆژیا و بەكارهێنانی ئامێر ئەو گریمانەیە تا ڕادەیەك لاواز بووە.

دواتر ئیلڤین باس لەوە دەكات، لەگەڵ هەڵكشانی سیستەمی پیاوسالاری چینایەتی، سروشتی جەستەی ژن كراوە بە بەهانەیەكی ئایدۆلۆژی تا بە بەردەوامی ڕێگری لە ژن بكرێت، بەشداری لە ژیانی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی نەكات و لە دۆخی كۆیلایەتیدا بهێڵدرێتەوە. هەر ئەمەش هۆكاربوو لە خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییانەدا، کە ژنان دروشمی "سروشتی جەستەی ژن چارەنووسی دیاری ناكات" بەرزبكەنەوە.

پێویستە ئەم دروشمە ببێتە دروشی بزووتنەوەی ژنان، وەك ناونیشانێك بۆ تێگەیشتن و هەڵوەشاندنەوەی كۆپەیوەندییەكە و بەدیهێنانی ژیانێكی تر، ژیانی ئازادی و یەكسانی و دادپەروەری.


ئیڤلین ڕید

ئیڤلین ڕید تیكۆشەرێكی سەرسەختی مافەكانی ژنان بووە،  لە ساڵانی شەست و حەفتای سەدەی ڕابردوو پەیوەندی بە حزبی كرێكارانی سۆشیالیستی دەكات لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لە ساڵی ١٩٤٠دەبێتە سكرتێری حزب و لەساڵی ١٩٧٩ كۆچی دوای دەكات. ئەو یەكێك بوو لە ئەندامان و دامەزرێنەرانی هاوپەیمانی نیشتمانی ژنان بۆ ئەوەی مافی لەباربردن بە یاسایی بكرێت، ئەندام و دامەزرێنەرانی ڕێكخراوی نەتەوەیی ژنان بووە.

ئەم پەرتووكەی لەسەروبەندی سەرهەڵدان و تێكۆشانی ژنان لە حەفتاكانی سەدەی بیستەم نووسيوە. ئەم كتێبەی ئیلڤین، بۆ سەر زمانەكانی فارسی، فەرەنسی، ئیسپانی، سویدی، ئیتاڵی، توركی و ئەندەنوسی وەرگێڕدراوە.

ئیڤلین، نووسەری چەندین كتێبی ترە، وەك كێشەكان دەربارەی ڕزگاربوونی ژنان، كەرەستەكانی جوانكاری فاشن و پاوانكردنی ژن،  سێكسیزم و زانست.


لینکی بلاوکردنەوەی بابەتەکە لە مالپەر و پەیجەکان:

 1.https://www.regaykurdistan.com/index.php/adab/yaya-srwshty-j-st-y-zhn-char-nwwsy-dyary-d-kat

2.https://www.calameo.com/read/000783018e16ed37c5ffe 

3. Zhin Agency

4.Azadbun


لە پەرتوکی تێڕامان/مێدیتەیشنەوە


ئەگەر تۆ مانا و جوانی تێڕامان نەزانیت ئەوا هیچ دەربارەی ژیان نازانیت. لەوانەیە نوێترین مۆدێلی ئوتومبیلت هەبێت، لەوانەیە ئازادانە بە هەموو دنیایا گەشت بکەیت بەڵام ئەگەر نەتزانی جوانی راستەقینە، ئازادی و خۆشی تێڕامان چییە ئەوا تۆ بەشە گەورەکەی ژیانت لە کیس چووە. ئەم وشانە بۆ ئەوە نییە یەکسەر بڵێیت پێویستە فێری تێڕامان ببم.

بەڵکو


تێرامان کردەیەکی سروشتییە و ئەگەر مێشکت بە ئاگا بێت، بینەربێت و توانای سەرنجدانی هەبێت دەربارەی ئەوەی چی لە ناو خۆیدا هەیە و ڕودەدات؟ یان ئایا لە خودی خۆت تێگەیشتوویت؟ ئایا چی دەزانێت دەربارەی خودی خۆت؟ ئاوا تۆ تێڕامان ئەنجام دەدەیت!


کریشنا مۆرتی 

بابەتەکان

چیتر بەنداو لە میزۆپۆتامیا دروست نەکرێت

من ناوم هەڵوێستە، ئیکۆ-فێمینیستم و بەرێوبەری ڕێکخراوی ئازادبوونم، لە باشوری کوردستانەوە بەشداریم کردووە. دوێنێ گروپێکمان دروست کرد بۆ کارکرن...