لە دەرونی خۆتدا بۆ کانی بگەڕێ
٢٠٠ نەمامی بەڕوو لەبری سووتاندنی درەختێکی بەڕووی ٢٠٠ ساڵە دەڕوێنرێن
لە ٢٠٢٤/١/٤ لە گوندی ڕێژنە، ٢٠٠ نەمامی بەڕووی یەک ساڵە لە چواردەوری درەختێکی سوتاوی بەڕووی ٢٠٠ ساڵە ڕوێنرا. پەیامی ئەم چالاکییە بۆ خاوەندارێتیکردنە لە ژینگەی کوردستان و ڕووبەڕووبونەوەی بڕینەوە و سووتاندنی دار لە هەرێمی کوردستان.
چالاکییەکە بەڕێوەبرا لە لایەن: تیمی ژینگەیی ڕێکخراوی ئازادبوون، ڕێکخراوی سروشتی کوردستان، دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی، رێکخراوی دڵسۆزانی دەربەندیخان، فاوندەیشنی ڕووەکی کوردستان، گرووپی کوڕانی شیکاگۆ بە هاوکاری ژینگەدۆستان و دانیشتوانی گوندی ڕێژنە، بە ئامادەبوونی بەڕێز ئەمجەد ئەسعەد بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دەربەندیخان و نوێنەری قائیمقامی دەربەندیخان، پۆلیسی دارستان و دامودەزگای حکوومی، رێکخراوی پارێزەرانی ئاو، ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە، رێکخراوی پڵنگانی بێسنوور بۆ پاراستنی گیانەوەری کێوی و نوێنەری حزبی شیوعی لە دەربەندیخان.
دانیشتوانی گوندی ڕێژنە ئەڵێن:
-ئەم درەختە یادەوەریی دوو سەد ساڵی باب و باپیرانی ئێمەیە، ئەم بەڕووە هێمای خۆراگریی و پێکەوە ژیان وهێمای پیرۆزیی ژینگە بووە بۆ ئاوایی رێژنە. سوتاندنی ئەم بەڕووە گەورەترین زیانی گەیاندوە بە ژینگە و ئێمە. چونکە درەختی بەڕوو هێمای شکۆی بەرگری و سەوزیی و ژینگەو ژیانە.
بۆ دەستپێکی ساڵێکی نوێ، ڕۆژێکی نوێ، ژیانێکی نوێ و سەوز
بۆ دەستپێکی ساڵێکی نوێ، ڕۆژێکی نوێ، ژیانێکی نوێ و سەوز و لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێدا تیمی ژینگەیی ڕێکخراوی ئازادبوون و کارگەی کولتوور لە چالاکییەکی هاوبەشدا بە ئامادەبوونی نوێنەری پارێزگای سلێمانی بۆ سێکتەری ژینگە و بە هاوکاریی ئەندامانی تیمی پەروەردەیی ڕێکخراوی ئازادبوون، رێکخراوی کانگا و گرووپی ئەندازیارانی هەرجارە گوندێک لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەوزکردنی کارگە/قۆناغی دووەم، هەستان بە چاندنی ٢٦٢ نەمام و دار لە باخچەی کارگەی کولتوور.
شایەنی باسە لە قۆناغی یەکەمدا ٢٥٠ نەمام ڕوێندران.
سوپاس بۆ بەرنامەی خۆراكی جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان WFP و مەشتەلی سەرچنار بۆ بەخشینی شەتڵ و نەمامەکان بە پرۆژەی سەوزکردنی ژینگە لە کارگەی کولتوور/کارگەی جگەرەی کۆن.
بابەتەکان
چیتر بەنداو لە میزۆپۆتامیا دروست نەکرێت
من ناوم هەڵوێستە، ئیکۆ-فێمینیستم و بەرێوبەری ڕێکخراوی ئازادبوونم، لە باشوری کوردستانەوە بەشداریم کردووە. دوێنێ گروپێکمان دروست کرد بۆ کارکرن...



