٢٠٠ نەمامی بەڕوو لەبری سووتاندنی درەختێکی بەڕووی ٢٠٠ ساڵە دەڕوێنرێن

لە ٢٠٢٤/١/٤ لە گوندی ڕێژنە، ٢٠٠ نەمامی بەڕووی یەک ساڵە لە چواردەوری درەختێکی سوتاوی بەڕووی  ٢٠٠ ساڵە ڕوێنرا. پەیامی ئەم چالاکییە بۆ خاوەندارێتیکردنە لە ژینگەی کوردستان و  ڕووبەڕووبونەوەی بڕینەوە و سووتاندنی دار لە هەرێمی کوردستان.


چالاکییەکە بەڕێوەبرا لە لایەن: تیمی ژینگەیی ڕێکخراوی ئازادبوون، ڕێکخراوی سروشتی کوردستان، دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی، رێکخراوی دڵسۆزانی دەربەندیخان، فاوندەیشنی ڕووەکی کوردستان، گرووپی کوڕانی شیکاگۆ بە هاوکاری ژینگەدۆستان و دانیشتوانی گوندی ڕێژنە، بە ئامادەبوونی بەڕێز ئەمجەد ئەسعەد بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دەربەندیخان و نوێنەری قائیمقامی دەربەندیخان، پۆلیسی دارستان و دامودەزگای حکوومی، رێکخراوی پارێزەرانی ئاو، ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە، رێکخراوی پڵنگانی بێسنوور بۆ پاراستنی گیانەوەری کێوی و نوێنەری حزبی شیوعی لە دەربەندیخان.



دانیشتوانی گوندی ڕێژنە ئەڵێن:

-ئەم درەختە یادەوەریی دوو سەد ساڵی باب و باپیرانی ئێمەیە، ئەم بەڕووە هێمای خۆراگریی و پێکەوە ژیان وهێمای  پیرۆزیی ژینگە بووە بۆ ئاوایی رێژنە. سوتاندنی ئەم بەڕووە گەورەترین زیانی گەیاندوە بە ژینگە و ئێمە. چونکە درەختی  بەڕوو هێمای شکۆی بەرگری و سەوزیی و ژینگەو ژیانە.




کلیکی ئەم بەستەرە بکە بۆ بینینی تۆماری چالاکییەکە: ڕواندن لە بری سوتاندن و بڕیین

بابەتەکان

جۆراوجۆری زیندوو واتە سروشت و ژیان (ئەمڕۆ رۆژی جیهانی جۆراوجۆری زیندووە).!

جۆراوجۆری زیندوو ئاماژەیە بۆ جۆراوجۆری شێوازەکانی ژیان لەسەر زەوی، لەوانەش هەموو ڕووەک و ئاژەڵ و وردە زیندەوەران، ئەو ئیکۆسیستەمانەی دروستی ...