Posts

Showing posts from March, 2020

پاككەرەوەی سروشتی

Image
دەمێكە ئەم گیراوە یان پاككەرەوە سروشتییە بەكارئەھێنم، بۆنەكەی ناخۆش و تیژ نییە وەك پاككەرەوە كیمیاییەكان، لەھەمان كاتدا پێست وشك ناكات و كاریگەری خراپی بۆ سییەكانت نییە. نازانم تا چ ڕادەیەك توانای كوشتنی ڤایرۆسی كرۆنای ھەیە بەڵام ئەتوانی بەكاریبھێنیت بۆ پاككردنەوەی مێز و كانتۆری جل و ھەر كەل و پەلێكی دیكە كە لە دار و ئاسن دروست كرابێت. پێكھاتەكان: سركەی سێو، ئاو، توێكڵی پرتەقاڵ، سندی و لیمۆ. دوای ئەوەی پێكھاتەكانت تێكەڵ كرد بۆ ماوەی دوو یان سێ ڕۆژ لە كۆنتەینەرێكی شوشەدا ھەڵیبگرە و پاشان تەنیا ئاوی گیراوەكە لە كۆنتەینەرێكی دیكەدا ھەڵبگرە و ھەركات ویستت بەكاریبھێنە. ڕێژەی پێكھاتەكان بە ئارەزوی تۆیە، بۆ نمونە ئەتوانی ڕێژەی سركەی سێو زیاتر بكەیت بۆ ئەوەی گیراوەكە خەستربێت. مەرج نییە بۆ دروستكردنی ئەم گیراوەیە توێكڵی پرتەقاڵ و سندی و لیمۆ بەردەست بێت چونكە ئەتوانی بەتەنیا بە یەكێكیان دروستی بكەیت. All r

لە پەراوێزى تاوانى دەستدرێژى سەر منداڵەکەى هەولێر هەڵوێست عەبدوڵلا کەریم

Image
  لە پەراوێزى تاوانى دەستدرێژى سەر منداڵەکەى هەولێر هەڵوێست عەبدوڵلا کەریم تێگەیشتنی هەر یەکێک لە ئێمە ڕەنگدانەوەی هەیە لە سەر مامەڵەکردنمان لەگەڵ ئەم دیاردە جیهانییە کە دەستدرێژیکردنی سێکسییە بۆ سەر منداڵ. پێش ئەوەی باس لە دیاردەىتاوانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵ بکەم باس لە مامەڵەی خێزان لەگەڵ منداڵ دەکەم، کە چۆن ڕۆڵی هەیە لە ڕامکردنی منداڵ و تا ڕادەیەک بەئاسایی وەرگرتنی ئەو مامەڵانەی کە لە جیهاندا بە دەستدرێژیکردن ناسێنراون، بەڵاملای ئێمە وانییە. واتە دەستدرێژی سێکسی جۆری زۆرە و منداڵ و دایبابیش ئاگادارنین لەبەرئەوەی هەندێ جۆری دەستدرێژی ئاسایی وەردەگیرێت چونکە لە تێگەیشتنە گشتییەکەدا تەنیا دەستدرێژی بۆ کۆئەندامی زاوزێ و کۆمی منداڵ بە دەستدرێژی سێکسی ناوزەددەکرێت. لە کۆمەڵگەی کوردیدا لە باوەشکردن و ماچکردنێکی لە ڕادەبەر بۆ منداڵ هەیە، بەتایبەت لە لایەن خێزانی منداڵەکە تەنانەت هەندێ جار ماڵە دراوسێ و خزمیشڕێگە بەخۆیاندەدەن منداڵان لە باوەش بگرن و ماچی بکەن. جوانی و قەڵەوی منداڵ بووە بە باسی ناو خێزانەکان و زۆر ئاساییانە باسی لێدەکرێت و منداڵ لە یەکێکەوە بۆ یەکێکی دیکە لە باوەشد...