پاككەرەوەی سروشتی

دەمێكە ئەم گیراوە یان پاككەرەوە سروشتییە بەكارئەھێنم، بۆنەكەی ناخۆش و تیژ نییە وەك پاككەرەوە كیمیاییەكان، لەھەمان كاتدا پێست وشك ناكات و كاریگەری خراپی بۆ سییەكانت نییە. نازانم تا چ ڕادەیەك توانای كوشتنی ڤایرۆسی كرۆنای ھەیە بەڵام ئەتوانی بەكاریبھێنیت بۆ پاككردنەوەی مێز و كانتۆری جل و ھەر كەل و پەلێكی دیكە كە لە دار و ئاسن دروست كرابێت.

پێكھاتەكان:
سركەی سێو، ئاو، توێكڵی پرتەقاڵ، سندی و لیمۆ.
دوای ئەوەی پێكھاتەكانت تێكەڵ كرد بۆ ماوەی دوو یان سێ ڕۆژ لە كۆنتەینەرێكی شوشەدا ھەڵیبگرە و پاشان تەنیا ئاوی گیراوەكە لە كۆنتەینەرێكی دیكەدا ھەڵبگرە و ھەركات ویستت بەكاریبھێنە.
ڕێژەی پێكھاتەكان بە ئارەزوی تۆیە، بۆ نمونە ئەتوانی ڕێژەی سركەی سێو زیاتر بكەیت بۆ ئەوەی گیراوەكە خەستربێت. مەرج نییە بۆ دروستكردنی ئەم گیراوەیە توێكڵی پرتەقاڵ و سندی و لیمۆ بەردەست بێت چونكە ئەتوانی بەتەنیا بە یەكێكیان دروستی بكەیت.

All r