بارانی بەلێزمە

یەکێک لە لێکەوتەکانی گۆڕانی کەش و هەوا بارانی بەلێزمەیە، واتە بارانێکی لە پڕ و بە لێزمە کە ئەبێتە هۆی دروستبوونی لافاو. لافاوێک خاک و خۆڵ رائەمالێت، زەوی لە پێکهاتە و ماددەئەندامییەکانی بەتاڵ ئەکەتەوە.


با لێرەدا پرسیارێک بکەین، ئێمە چۆن سود لە ئاوی لافاو وەربگرین و نەهێڵین بەهەدەر بڕوات؟

وەڵام/ نمونەیەکی زۆر سادە و ئاسانتان لەگەل بەش ئەکەم کە تاقیکراوەتەوە و دەرئەنجامی زۆرباشی هەبووە. ئەویش بریتییە لە هەڵکەندنی چاڵی بچوک بەمەبەستی گلدانەوەی ئاو. ئێستە وەرزی
بارانە و دەرفەتێکی چاکمان لەبەردەستە بۆ ئەوەی ئێمە هەوڵی خۆمان بدەین.

لێرەدا دوو وێنەم لەگەڵ بەش کردون تێیدا ڕوبەرێکی بەرفراوانی زەوی دەبینن سەوزایی بۆ گەڕاوەتەوە دوای هەڵکەندنی چاڵی بچوک.

زۆر بە سادەیی ڕێکخراوی (Justdiggit)، لە ئەفریقا ئامانجیان سەوزکردنی وڵاتەکەیانە لە ماوەی ١٠ ساڵدا. ئەوان لەگەل کۆمەلگەی ناوخۆیی، چالاکوانانی ژینگە و ژنان  دەستیان پێکردووە و کاری باشیان کردووە. یەکێک لەو نمونانەی لێرە ئاماژەی پێئەدەم ئەوەیە لەسەر ئاستی ئەفریقا بە سەدەها هەزار چاڵی بچوکیان هەڵکەندووە و لە وەزی زستاندا ئاوی باراناویان گل یاوەتەوە ئەمەش بۆتەهۆی سەوزکردنەوەی سەدەها هەزار هێکتار زەوی کە پێشتر بیابان بووە.

هەڵبەت ئەو ١٠ ساڵەی ئەوان باسی ئەکەن دەرفەتێکە لەبەردەم هەمومان، حکومەت، رێکخراو، چالاکوانان، ژنان و منداڵان کە لێکەوتەکانی قەیرانەکانی ژینگە کەم بکەنەوە.


 

با لەم وەرزی باران بارینەدا هەریەکێک لە ئێمە لە شوێنێک، لەبەردەرگای مەڵەکەی خۆی، لە باخچەکەی، لەو دەشت و دەرە چاڵێک هەڵبکەنین و چەند لیترێک ئاو بۆ خۆمان و بۆ دایکە زەوی پاشەکەوت بکەین. ئەمە کارێکی زۆر ئاسانە و بە هەمومان ئەکرێت. 

لەم پۆستەدا چەندین وێنەم لەگەڵ بەش کردون بۆ ئەوەی تێبگەین کە کاری زۆر گەورە بە هەنگاوی سادە دەست پێ دەکات و پێویستی بە پارە و کاتی زۆر نییە.




بەرنامەی خۆراکی و لەشساغی

بنەمای فەلسەفی ئەم بەرنامەیە/پەرتوکە پێت ئەڵێت: هەر زیانێک تۆ بە ژینگەی بگەیەنیت زیانێکی دوو بەرابەر یان زیاتر بە خۆت و جەستەی خۆت ئەگەیەنێت.

ئەم کتێبە شایەنی خوێندنەوەیە.



هەر سەبارەت بە ناوەرۆکی ئەم کتێبە چاوپێکەوتنمان لەگەل بەرێز ناسری سەلاحی ئەنجامدا لەم بەسترەوە ئەتوانی بینەری بەرنامەکە بیت. https://youtu.be/uRSjfAgdJKI

بیست و حەوتەمین لوتکەی کۆنفرانسی ژینگەیی لایەنەکان

 بیست و حەوتەمین لوتکەی کۆنفرانسی ژینگەیی لایەنەکان بە کۆپ ٢٧، ناسراوە لە شەرم شێخ/میسر لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەفتەی کەشوهەوا دەستی پێکرد.

ئیکۆ فێمینیستەکان داوای ئەنجامدانی کاری بەپەلە لە حکومەتەکانی جیهان دەکەن دەربارەی قەیرانەکانی ژینگە.
دیگای خۆیان رون دەکەنەوە بۆ ئەوەی تێگەیشتنێکی گشتگیرتر هەبێت دەربارەی قەیرانەکانی کەش و هەواو ژینگە کە پێکەوە گرێدراون بە نادادپەروەری کۆمەڵایەتی، چەوساندنەوەی ژنان، سیستەمی پیاوسالاری و سەرمایەداری، ڕەگەزپەرستی، بە کاڵاکردنی سروشت، کۆلۆنیالیزم و ئیمپریالیزم.


بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانی ژینگە ژنان بەکۆمەڵ پشتگیری و کاردەکەن بۆ دانان و جێبەجێکردنی ئەو چارەسەرانەی کە دادپەروەرانەن بۆ ژینگە و خەلک.

داکۆکیکارانی جیهانی و داڕێژەرانی سیاسەت کاردەکەن بۆ دروستکردنی هاودەنگی دژی نادادپەروەری ژینگەیی و کۆمەڵایەتی، سەرنجمان ڕادەکێشن بۆ ڕەگ و ڕیشەی ئەو قەیرانانەی بە یەکتر گرێدراون هەڵدەستن بە پێشکەشکردنی دیدگا، پڕۆژە، سیاسەت و ستراتیژییەکان کە کاریان پێبکرێت بۆ داڕشتنی جیهانێکی تەندروست و دادپەروەرانە بۆ هەمووان. 



بابەتەکان

چیتر بەنداو لە میزۆپۆتامیا دروست نەکرێت

من ناوم هەڵوێستە، ئیکۆ-فێمینیستم و بەرێوبەری ڕێکخراوی ئازادبوونم، لە باشوری کوردستانەوە بەشداریم کردووە. دوێنێ گروپێکمان دروست کرد بۆ کارکرن...