بارانی بەلێزمە
یەکێک لە لێکەوتەکانی گۆڕانی کەش و هەوا بارانی بەلێزمەیە، واتە بارانێکی لە پڕ و بە لێزمە کە ئەبێتە هۆی دروستبوونی لافاو. لافاوێک خاک و خۆڵ رائەمالێت، زەوی لە پێکهاتە و ماددەئەندامییەکانی بەتاڵ ئەکەتەوە.
با لێرەدا پرسیارێک بکەین، ئێمە چۆن سود لە ئاوی لافاو وەربگرین و نەهێڵین بەهەدەر بڕوات؟
لێرەدا دوو وێنەم لەگەڵ بەش کردون تێیدا ڕوبەرێکی بەرفراوانی زەوی دەبینن سەوزایی بۆ گەڕاوەتەوە دوای هەڵکەندنی چاڵی بچوک.
زۆر بە سادەیی ڕێکخراوی (Justdiggit)، لە ئەفریقا ئامانجیان سەوزکردنی وڵاتەکەیانە لە ماوەی ١٠ ساڵدا. ئەوان لەگەل کۆمەلگەی ناوخۆیی، چالاکوانانی ژینگە و ژنان دەستیان پێکردووە و کاری باشیان کردووە. یەکێک لەو نمونانەی لێرە ئاماژەی پێئەدەم ئەوەیە لەسەر ئاستی ئەفریقا بە سەدەها هەزار چاڵی بچوکیان هەڵکەندووە و لە وەزی زستاندا ئاوی باراناویان گل یاوەتەوە ئەمەش بۆتەهۆی سەوزکردنەوەی سەدەها هەزار هێکتار زەوی کە پێشتر بیابان بووە.
هەڵبەت ئەو ١٠ ساڵەی ئەوان باسی ئەکەن دەرفەتێکە لەبەردەم هەمومان، حکومەت، رێکخراو، چالاکوانان، ژنان و منداڵان کە لێکەوتەکانی قەیرانەکانی ژینگە کەم بکەنەوە.
با لەم وەرزی باران بارینەدا هەریەکێک لە ئێمە لە شوێنێک، لەبەردەرگای مەڵەکەی خۆی، لە باخچەکەی، لەو دەشت و دەرە چاڵێک هەڵبکەنین و چەند لیترێک ئاو بۆ خۆمان و بۆ دایکە زەوی پاشەکەوت بکەین. ئەمە کارێکی زۆر ئاسانە و بە هەمومان ئەکرێت.
لەم پۆستەدا چەندین وێنەم لەگەڵ بەش کردون بۆ ئەوەی تێبگەین کە کاری زۆر گەورە بە هەنگاوی سادە دەست پێ دەکات و پێویستی بە پارە و کاتی زۆر نییە.