Posts

Showing posts from September, 2023

کشتوکاڵی ژینگەیی، سیستەمی خۆراکی هەمەچەشنەیی و زیندوو، سەروەری خۆراک و ئیکۆلۆژییە.

Image
  سلاو هاورییان خۆشحال بووم بە ئامادەبونتان.  لەم رۆژگارە پر نائومێدییەداو پێش دەستپێکردنی بابەتەکەم پێم خۆشە هەندێک نمونەی سروش بەخشتان لەگەل بەش بکەم. بزووتنەوەی چیپکۆ، بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی و ژینگەیی ناتوندوتیژ لەلایەن گوندنشینانی هندستان بەتایبەتی ژنان، لە ٣٠٠ ساڵی ڕابوردودا سەریهەڵداوە، بە ئامانجی پاراستنی دار و دارستانەکان کە برینەوەی دارەکان لە لایەن حکومەتەوە بریاری لێ درابوو. بزووتنەوەکە لە ناوچەی هیمالایا لە ئۆتاراخاند (ئەوکات بەشێک بوو لە ئۆتار پرادێش) گەشەی کرد، پاشان جارێکی دیکە لە ساڵی ١٩٧٣ سەریهەڵدا و بە خێرایی لە سەرانسەری هیمالایا و هیندستاندا بڵاوبووەوە. وشەی هیندی چیپکۆ بە واتای "باوەشکردن" یان "چەسپاندن بە" دێت و ڕەنگدانەوەی تاکتیکی سەرەکی خۆپیشاندەرانە کە دارەکان لە باوەش بگرن بۆ ڕێگریکردن لە داربڕەکان.   خۆراک چەکە، کاتێک چەک دەفرۆشیت، کۆنتڕۆڵی سوپاکان دەکەیت ، خۆراکیش چەکە، کاتێک خۆراک کۆنتڕۆڵ دەکەیت، ئاوا کۆمەڵگا کۆنتڕۆڵ دەکەیت. بەڵام کاتێک تۆو کۆنتڕۆڵ دەکەیت، ژیان لەسەر زەوی کۆنترۆل دەکەیت. ڤاندانا شیڤا، زانایەکی درەوشاوە کە لە گوندە...

کشتوکاڵی ژینگەیی، هەمەچەشنەیی زیندوو، سەروەری خۆراک و ژینگەیە

Image
  رۆژی دووشەممە ٢٠٢٣/٩/٢٥ لە کۆڕێکدا لە بارەگای مەڵبەندی هەولێر، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی تایبەتمەندی جوتیارانی حیزبی شیوعی کوردستان, بابەتێکمان پێشکەش کرد دەربارەی مەترسییەکانی کشتوکاڵی پیشەسازی، سودەکانی کشتوکاڵی ژینگەیی . هەر لەو کۆڕەدا پرۆژەیەکمان پێشکەش بە تایبەتمەندی جوتیاران کرد بۆ چارەسەری بەشێک لە کێشەی جوتیاران بەتایبەت هەوڵدان و کارکردن بۆ پاشەکەوتکردنی تۆوی ڕەسەنی/سروشتی نەریتی ئەو تۆوەی جوتیار لە زەوی وەریئەگرێت و جارێکی دیکەش لە زەویدا دەیچێنتەوە بەو شێوەیە پارێزگاری لە خاک و ژینگە دەکات و لەهەمان کاتدا خۆراکێکی دور لە ژەهری پەیینی کیمیایی و قڕکەر پێشکەش بە کۆمەڵگەکەی دەکات. سوپاس و پێزانین بۆ هاوڕێ جەوهەر بۆ بەڕێوبردنی کۆڕەکە. بڵاوکردنەوەی هەوالەکە لە وێبسایت: ڕێگای کوردستان

سیستەمى خۆراکى هەمەچەشنەیى و زیندوو، سەروەرى خۆراک و ئیکۆلۆژییە

Image
  سیستەمى خۆراکى هەمەچەشنەیى و زیندوو، سەروەرى خۆراک و ئیکۆلۆژییە د. ڤاندانا شیڤا وەرگێرانى لە ئینگلیزییەوە: هەڵوێست عەبدوڵا کەریم تۆڕی ژیان تۆڕێکی خۆراکییە و ئێمەش بە سیستەمی سروشتی و هەموو زیندەوەرانەوە گرێدراوین. واتە سەروەری خۆراک بە پلەی یەکەم پڕۆسەیەکی ئیکۆلۆژییە لە هاوئافراندن لەگەڵ فۆڕمەکانی تری ژیان. سەروەری خۆراک بریتییە لە پاراستنی مافی هەموو زیندەوەران، پاراستنی هەمەچەشنەی زیندوو و تۆوی “زیندوو” بە مەبەستی گەشەکردن و پەرەسەندن، بریتییە لەوەی مافی خاک و خۆراک لەمڕۆدا بە ماددەیەکی بێهێز مامەڵەی لەگەڵ نەکرێت.    پاراستنی مافی زەوی بنەمای مافی ئازادی خۆراک و سەروەری خۆراکە. سەروەری خۆراک بەدەست نایەت بەبێ بەدەستهێنانی سەروەری تۆو، واتە جووتیار و خەڵک مافی پاشەکەوتکردن و بەکارهێنانی تۆوی نەریتی، خۆڕاگر، ڕەسەنی هەبێت. لەم چالاکییەدا گرنگیدان بە زەوی و خاک پێویستییەکی حەتمییە. ئێمە ناتوانین ئاواتەخوازبین سەروەری خۆراکمان هەبێت ئەگەر زیندەوەرانی خاک پەروەردە نەکەین، چونکە جۆراوجۆری بایۆلۆژی ئیکۆسیستەم پشتگیری لە هەمەچەشنەیی زیندوو دەکات لەنا...