کشتوکاڵی ژینگەیی، هەمەچەشنەیی زیندوو، سەروەری خۆراک و ژینگەیە

 



رۆژی دووشەممە ٢٠٢٣/٩/٢٥ لە کۆڕێکدا لە بارەگای مەڵبەندی هەولێر، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی تایبەتمەندی جوتیارانی حیزبی شیوعی کوردستان, بابەتێکمان پێشکەش کرد دەربارەی مەترسییەکانی کشتوکاڵی پیشەسازی، سودەکانی کشتوکاڵی ژینگەیی . هەر لەو کۆڕەدا پرۆژەیەکمان پێشکەش بە تایبەتمەندی جوتیاران کرد بۆ چارەسەری بەشێک لە کێشەی جوتیاران بەتایبەت هەوڵدان و کارکردن بۆ پاشەکەوتکردنی تۆوی ڕەسەنی/سروشتی نەریتی ئەو تۆوەی جوتیار لە زەوی وەریئەگرێت و جارێکی دیکەش لە زەویدا دەیچێنتەوە بەو شێوەیە پارێزگاری لە خاک و ژینگە دەکات و لەهەمان کاتدا خۆراکێکی دور لە ژەهری پەیینی کیمیایی و قڕکەر پێشکەش بە کۆمەڵگەکەی دەکات. سوپاس و پێزانین بۆ هاوڕێ جەوهەر بۆ بەڕێوبردنی کۆڕەکە.

























بڵاوکردنەوەی هەوالەکە لە وێبسایت:

ڕێگای کوردستان


بابەتەکان

جۆراوجۆری زیندوو واتە سروشت و ژیان (ئەمڕۆ رۆژی جیهانی جۆراوجۆری زیندووە).!

جۆراوجۆری زیندوو ئاماژەیە بۆ جۆراوجۆری شێوازەکانی ژیان لەسەر زەوی، لەوانەش هەموو ڕووەک و ئاژەڵ و وردە زیندەوەران، ئەو ئیکۆسیستەمانەی دروستی ...