مزەخانەی پادی
(مۆزەخانەی برنج) دەکەوێتە شاری ئالۆرسێتاری پایتەختی کیدا لە مالیزیا. تایبەتە بە
نیشاندانی گرنگی کشتوکاڵی برنج، بەتایبەتی لە ولایەتی کیدا کە بەهۆی ناوچە فراوانەکانی
چاندنی برنجەوە بە "قاپی برنجی مالیزیا" ناسراوە.
مۆزەخانەی پادی
(بە مالای: Muzium
Padi)
لە یەک بینای سەرەکی و شەش بینای بچووک پێک هاتووە سێ نهۆمە، رووبەرەکەی ٢٠٠٠ مەتر چوارگۆشەیە. لە گۆرەپانی
مۆزەخانەکەدا جووتیارێک و گامێشێک لە کاتی جوتکردندا، کۆتر لە کاتی فڕیندا و تەنانەت
شێرێک لە نزیک دەرگای سەرەکیدا دەبینیت. لە روکاری دەرەوەیدا بە چەڵتوکی برنج ڕازاوەتەوە
و و لە ئۆکتۆبەری ٢٠٠٤ دا دەرگای مۆزەخانەکە واڵا ئەکرێت.
نهۆمی یەکەمی مۆزەخانەکە وەک پێشانگای زانیاری و سەرنجڕاکێش ناساندنێکی
گەورە بۆ مێژووی کشتوکاڵی ناوچەکە دەکات. تیشک دەخاتە سەر مێژوو و پرۆسەی بەرهەمهێنانی
برنج بە رێگەی نەریتی.
نهۆمی دووەمی مۆزەخانەکە
پرۆسەی چاندنی برنج لە مالیزیا و ئامراز و ئامێرەکانی پرۆسەکە لە ماوەی دەیەکانی ڕابردوودا
نمایش دەکات. درێژە بە گەشتی مێژووی برنج دەدات و لە
شەش گەلەری پێک هاتووە. تابلۆی ڕوونکردنەوە بچووک بە هەردوو زمانی بەهاسا و ئینگلیزی
دانراوە. گەلەرییەکان تابلۆ و وێناکردن و دیۆرامای کشتوکاڵی نەریتی برنج لە ئاستی
ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا نمایش دەکەن. هەروەها شێوازەکانی چاندنی کشتوکاڵی پادی ڕوون
کراوەتەوە.
لە نهۆمی سێێەمی
مۆزەخانەکدا تابلۆیەک دەبینیت بەرزییەکەی ٨ مەتر و درێژییەکەی ١٠٣ مەترە. وێنایەکە
لە گوندەکانی دەوروبەری ئەم مۆزەخانەیە و کاری ٦٠ هونەرمەندی کۆریای باکورە. ئەو
هوونەرمەندانە دوو ساڵ لە گوندەکاندا ژیاون چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانیان پێش کێشانی
ئەم وێنەیە و لە ماوەی ٦ مانگدا تەواوی تابلۆکەیان کێشاوە.
زۆر بە کورتی لەم
مۆزەخانەیەدا زۆرترین زانیاری کۆئەکەیتەوە دەربارەی:
مێژووی کشتوکاڵی
برنج: ئەم بەشە تێڕوانینێک دەداتە سەردانکەران سەبارەت بە گرنگی مێژوویی چاندنی
برنج لە ناوچەکەدا. ڕۆڵی کشتوکاڵی برنج لە پەرەپێدانی ئابووری و کولتوری ناوخۆییدا
بە تایبەتی لە ولایەتی کیدا لەخۆدەگرێت.
کەرەستەی نەریتی:
ئامراز و کەرەستەی نەریتی نمایش کراوە کە لە کشتوکاڵی برنجدا بەکاردەهێنرێن وەک داس
و ئامرازەکانی دیکەی کشتوکاڵی کە پێش بەپیشەسازیکردنی کشتوکاڵ پێویست بوون.
پرۆسێسکردنی
برنج: تۆ دەتوانیت زانیاری تەواو دەربارەی پرۆسەی بەرهەمهێنانی برنج بزانیت، لە
چاندن و دروێنەکردنەوە تا پرۆسێسکردن و هەڵگرتن. مۆدێل و پێشانگاکان ئەم قۆناغانە
بە وردی نیشان دەدەن.