کۆنفرانسی هەمەچەشنەی بایۆلۆژی لە شاری کالی کۆڵۆمبیا، دەستی پێکرد!

تۆری ژنانی WECAN لە کۆنفرانسی هەمەچەشنەی بایۆلۆژی لە شاری کالی کۆڵۆمبیا بەشدارن، ئەمرۆ ٢١/ ١٠ دەستی پێکردوە و تا ١١/١ ی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت. کۆنفرانسەکە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرسی هەمەچەشنەی بایۆلۆژی، بەڕێوەدەچێت.


لە کاتێکدا کە ئیکۆسیستەم لە ژێر هەڕەشەیەکی توندایە ئەم تۆرە داوای پاراستن و بەرگریکردن لە زەوی و کۆمەڵگاکان دەکەن و داوا ئەکەن لە ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ جۆراوجۆری بایۆلۆژی (CBD) COP16! مافی زەوی و کۆمەلگە رەسەنەکان بپارێزرێت.



رۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکە بە گۆرانی و سەمای ئیلهامبەخشی گەلانی ڕەسەنی کۆڵۆمبیا دەستی پێکرد و کۆتایی هات.
تۆڕی WECAN لە ماوەی کۆنفرانسەکەدا داکۆکی لە کۆمەڵێک پرس و رێککەوتتنامە دەکات لەوانە:
-جێبەجێکردنی چوارچێوەی جیهانی هەمەچەشنەی زیندوو لە ستراتیژی و پلانی کارکردنی نیشتمانی هەمەچەشنەی زیندوودا (NBSAPs)، بە شێوەیەک وەڵامدەرەوەی جێندەر بێت.
مەبەست لەوەیە (دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی یەکسانی جێندەری لە جێبەجێکردنی چوارچێوەکەدا لە ڕێگەی ڕێبازێکی وەڵامدەرەوە کە هەموو ژنان و کچان دەرفەت و توانای یەکسانیان هەبێت بۆ بەشداریکردن لە سێ ئامانجی ڕێککەوتننامەکەدا، یەکەم بە داننان بە مافە یەکسانی و دەستڕاگەیشتن بە زەوی و سامانە سروشتییەکان، دووەم ژنان و کچان مافی بەشداریکردن و کردارییانەی سەرکردایەتیان هەبێت، سێیەم، بەشداریکردن و بریاردان لە سیاسەتی پاراستنی پەیوەست بە هەمەچەشنەی زیندوو.)
- بە شێوەیەکی بەردەوام، هەمەچەشنەی زیندوو بپارێزرێت.
- کۆتاییهێنان بە سووتەمەنی بەردینی بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و خێرا، کارکردن دەربارەی پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی سووتەمەنی بەردینی.
- پاراستن و بەرگریکردن لە بەرگریکارانی زەوی.
- پاراستنی ماف و سەروەری کۆمەڵگە رەسەنەکان.
- داکۆکیکردن بۆ مافەکانی سروشت.
-جێبەجێکردنی رێکەوتتنامەی ئێسکازو (پەیماننامەیەکی نێودەوڵەتییە لەلایەن ٢٥ وڵاتی ئەمریکای لاتین و کاریبیەوە واژۆکراوە دەربارەی مافی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری دەربارەی ژینگە، بەشداریکردنی گشتی لەو پرسانەی پەیوەندیدارن بە ژینگە، دادپەروەری ژینگەیی، و ژینگەیەکی تەندروست و بەردەوام بۆ ئێستا و داهاتوو).
- خەلک و کۆمەڵگە خۆیان سەرکردایەتی گۆرانکاری بکەن.


#ClimateAction #BiodiversityProtection #WomenLead #ClimateJustice #IndigenousRights #COP16Colombia #Biodiversity #PeaceWithNature #BiodiversityPlan #DefendLandDefenders #GBF #KMGBF


سەرچاوە:

لاپەرەی فەیسبووکی تۆرەکە

زانیاری زیاتر دەربارەی کۆنفرانسەکە

بابەتەکان

جۆراوجۆری زیندوو واتە سروشت و ژیان (ئەمڕۆ رۆژی جیهانی جۆراوجۆری زیندووە).!

جۆراوجۆری زیندوو ئاماژەیە بۆ جۆراوجۆری شێوازەکانی ژیان لەسەر زەوی، لەوانەش هەموو ڕووەک و ئاژەڵ و وردە زیندەوەران، ئەو ئیکۆسیستەمانەی دروستی ...