Posts

بابەتەکان

جەنگ دژ بە دایکە زەوی ....

Image
*لای من ئەمریکا، ئەوروپا، تورکیا، عێراق ، ئێران، ئیسرائیل و هەموو وڵاتانی عەرەبیش هیچ جیاوازییەکیان نییە لە هەمبەر کورد و دۆزی کورد. *هەموو ئەو وڵاتانە لە کاتی هەڵمەتی ئەنفال بێدەنگ بوون، بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا چەکی کیمیاییان بە سەدام فرۆشت. *پرۆسەی داگیرکاری عێراق لە ٢٠٠٣ تەنیا بۆ بیرە نەوتەکان و جێگیرکردنی هەژموونی ئەمریکا  بوو لە رۆژهەڵاتی ناوەراست چونکە هیچ نەتەوەیەک وەک کورد شەر بۆ ئەمریکا ناکات و لە بەرامبەردا سەرکردەکانی تەنیا داوای پارە بکەن (بروانە یادەوەرییەکانی پۆل بریمەر). *کەم ڕۆشنبیر و نوسەری نەتەوەی داگیرکراو هەیە کە وەک کورد بە شان و باڵی ئەمریکا و ئەوروپادا هەڵبات و موعجیبیان بێت. چونکە هێشتا زیهنیەتی داگیرکاریان تێنەپەراندووە جا نازانم ئاگاداری دیوە رەش و داگیکاری و چەتەگەرییەکەی ئەوروپا و ئەمریکا نین یان خۆیانی لێ بێئاگا ئەکەن. *من کەسێک نیم چاوەڕێ بم تاوانبارانی جەنگ و جینۆسایدی کورد لەو دنیا مافی خۆیان وەربگرن، کەسێک نیم لە  جاش و خۆفرۆشان خۆش ببم. هەروەک چۆن سەدام مافی خۆی وەرنەگرت لە مەسەلەی جینۆسایدی کورد ئەو دیکتاتۆر و خوێن رێژانەی رژێمی پەت و سێدارە...

کۆمەڵگەی دوای زانیاری

Image
 لە کاتی خوێندنەوەی کتێبی (کۆمەڵگەی دوای زانیاری، کاریگەریی چوارەمین شۆڕشی پیشەسازی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی، نوسینی د.ئیهاب خەلیفە، وەرگێڕانی نەوزاد عومەر)، چەندین سەرنج و پرسیار لەلام دروست بوون حەز ئەکەم لەگەڵ ئێوەش بەشی بکەم.  *هەمیشە کورد وتویەتی چیاکان دۆستمانن، لە قۆناغی پێنجەمی شۆڕشی پیشەسازیی بوونی کورد و شوناسەکەی، ئەمنی قەومی چی لێ بەسەردێت؟ *ئەگەر لە رابووردوو و ئێستەشدا بوونی چەکی ئەتۆمی بە سەقامگیری بۆ ئاسایشی نەتەوەیی دابنرێت و لە داهاتوویەکی نزیکدا زیرەکی دەستکرد ئەو سەقامگیرییە دەستەبەر دەکات، بەڵام ئایا دایکە زەوی و سروشت لە هەردوو قۆناغەکەدا زەرەرمەندی یەکەم نین؟ پاشان مرۆڤ؟  *سیستەمی سەرمایەداری پیاسالاریی جەستەی ژنی کردووە بە کاڵا و هەر رۆژە و بەجۆرێک لە بازارە گەورەکەی جیهاندا بازرگانی پێوە ئەکات و کرین و فرۆشتنی پێوە ئەکات..ئایا لە کۆمەڵگەی دوای زانیاریدا ژن و جەستەی ژن چۆن مامەڵەی پێوە ئەکرێت؟ *لە ساڵی ٢٠٣٠ دا ٣٠٠٠ رۆبۆت ئەخرێتە بازاڕەوە بێکاری و هەژاری لە جیهاندا ئەگاتە چ ئاستێک؟  *مرۆڤی سایبۆرگ چی بەسەر شارستانیەتی مرۆڤی بایەلۆژیدا ئەهێنێت؟ *ک...

دەستی ماندوو لە سەر سکی تێرە...

Image
ئەم ئێوارەیە داپیران و باپیرانی ئێمە بە زمانێکی سادە و پڕ مانا باسی کەلەپوری کشتوکاڵی سروشتییان بۆ کردین، باسی ئیرادەی ژن و پیاوی گوند و ئەم کۆمەڵگەیەیان بۆ کردین...  ئەو جوتیارە ڕەسەنە بە ئیرادانە ئێستەش ماون و خەریکی  پاراستنی کەلەپوری کشتوکاڵی، پاراستنی تۆو و دروستکردنی ئابووری خۆبژێوین، ئەوان چاوەرێی بەرهەمی خۆراکی پیشەسازی نین و چنگیان لە زەوی گیرکردووە و هەمەچەشنەیی زیندەوەر ئەپارێزن. پێویستە ئێمە بەڵێ هەر یەکێک لە ئێمە خاوەنداریی لە رەنجی جوتیاران بکەین و بەرهەمی ئەو جوتیارانە بکرین کە کشتوکاڵی سروشتی ئەنجام دەدەن. داپیران و باپیرانی ئێمە لە فێڵی سیستەمی سەرمایەداری تێگەیشتوون و بەرەنگاریی ئەکەن، خاک و نیشتمان ئەپارێزن و ئەسپەردەیی نەوەکانی داهاتووی ئەکەن. پێویستە خۆشەویستی نیشتمان لە کردارەکانتا رەنگ بداتەوە، پێویستە ئەو فکر و مەبدەئەی خاوەنداری لێ ئەکەیت ئاوا لە کردارەکانتا رەنگ بداتەوە دەنا هەر بەو دەردە ئەچین کە ئێستە ئێمەی تێدا دەژین.. سوپاس و پێزانین بۆ د.شنە شەریف و کاک سەنگەر عەبدوڵڵا و هاورێکانیان بۆ بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە، ئەوان زۆر ماندوو بوون بەڵام کارێکی مە...

کێشەی ئیکۆلۆژی لە باشوری کوردستان

Image
لە باشوری کوردستان کێشە و قەیرانەکانی ژینگە زۆرن بەشێکیان پەیوەستە بەو سیستەمە سەرمایەدارییە پیاوسالارییەی ئەمرۆ جیهان بەرێوە دەبات و بەشێکیان پەیوەستە بە نەبوونی بەرنامە و بەڕێوبردنێکی باش بۆ سەرچاوە و رەگەزەکانی سروشت لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان. و لێرەدا بە کورتی ئاماژە بە هەندێک لەو کێشە و قەیرانانە دەدەین: ١- ئیکۆساید: لە ساڵی هەشتاکاندا و لە ژێر دەسەڵاتی رژێمی بەعسی ئیکۆسایدی باشوری کوردستان کرا بەتایبەت لە هەڵمەتی ئەنفال و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و خاپورکردنی نزیکەی ٤ هەزار گوند. لە دوای راپەرین و لە نەوەدەکانەوە ئیکۆساید لە لایەن سەرکردەی حزبەکانی باشورەوە دەستی پێکرد، هاوینەوار و شاخ و داخیان داگیرکرد، هاوینەهەوار و شوێنی حەوانەیان بۆ خۆیان دروست کرد یان حزبیان لێ دامەزراند و یان کردیان بە جێنزرگەی سەرکردەی حزبەکان. لە سایەی دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمدا کە بووە بە پاسەوانی پاراستنی بەرژەوەندی کۆمپانیاکان، حکومەت مۆڵەتی بە کۆمپانیاکان داوە ئەوانیش شاخەکانیان تەخت کرد و یەکەی نیشتەجێبوونیان لەسەر دروست کرد وەک شاخی گۆیژە، شاخەکانی قەزای بازیان و پێنجوێن لە لایەن کارگەی چیمەن...

رۆژی جیهانی منداڵان...

Image
 *دەم و چاوی لەبەر هەتاو رەش هەڵگەرابوو، چاوەکانی بێئومێدییان لێ ئەچۆڕا. برژانگەکانی لە خۆڵدا سپی ببون، جلەکانی لە خۆڵ هەڵکێشرابوون و رەنگیان پێوە نەمابوو. زەردەیەک لەسەر لێوەکانی بوو وەک ئەوەی گاڵتەی بە هەموو دنیا بێت. هەردوو دەستی بردبۆ پشتەوە و لەسەر کەلەکەی داینابوو، جار جار لەگەل قسەکانیدا شانەکانی ئەجوڵاند.  هاوڕێیەکی لە تەنیشتییەوە وەستا بوو، دەستێکی خستە سەرشانی و وتی ئەم پیاوە لەم خۆڵ و خاشاکەدا گەورە بوو، ئەم پیاوە لە ٤ ساڵییەوە لێرە ژیاوە و گەورە بووە. منیش بەسەر سورمانەوە روم تێکرد و وتم چەند ساڵە لێرە کار ئەکەیت لە وەڵامدا وتی من لە ناو ئەم خۆڵ و خاشاکەدا گەورە بووم.....من تەمەنم چوار ساڵ بوو دایکم لێرە كارتۆن و پلاستیکی لە ناو ئەم خۆڵ و خاشاکەدا کۆدەکردەوە و دواتر ئەیفرۆشتەوە...ئەو درێژەی بە قسەکانی داو وتی مەبەستم لە سالی ٢٠٠٣ یە، باوکم مردبوو، کەس نەبوو کارمان بۆ بکات، تەنانەت کەس نەبو لە مالەوە ئاگای لە من بێت بۆیە دایکم منی ئەخستە ناو کارتۆنێکی مقەبا و منی لە نزیکی خۆی دائەنا ئەیوت با چاوم لێی بێت و خۆشی خەریکی جیاکردنەوەی خۆڵ و خاشاک بوو. *ئەو چەند دێڕەی سەر...