یادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌

 رێکه‌وتی 14ی ئازاری 2014 "کوردش سۆسایه‌تی (گروپی خوێندکارانی کورد له‌ زانکۆی " هودرسفیڵد") به‌ هاوکاریی زانکۆی ناوبراو له‌ وڵاتی به‌ریتانیا، یادی کاره‌ساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی کرده‌وه‌. هه‌ر له‌م یاده‌دا ئاڵای کوردستان وه‌ك رێزلێنانێك بۆ قوربانیان كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ لایه‌ن زانكۆی هودرسفیڵدە‌وه‌ له‌ حه‌ره‌می زانكۆو له‌ ته‌نیشت ئاڵای زانكۆی ناوبراوه‌وه‌، به‌رزكرایه‌وه‌. مه‌راسیمه‌که‌ به‌ به‌شداریی خوێندکارانی کورد و بیانی پێکهاتبوو له‌ کورته‌یه‌ک له‌ سه‌ر مێژوو و جوگرافیای کوردستان، باسێک له‌ سه‌ر چۆنیه‌تی روودانی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه، نمایشکرانی ڤیدیۆیه‌کی دیکیومێنتاری له‌ سه‌ر کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ که‌ ته‌له‌ڤزیۆنی بی بی سی ئاماده‌ی کردبوو. له‌ کۆتاییدا به‌ خوله‌كیک بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان‌، کۆتایی به‌ مه‌راسیمه‌که‌ هات. 


The Kurdish Society incorporation with International office of The University of Huddersfield were able to conduct a Memorial Event for The unfortunate Genocide that was dictated against the civilian populated town of Halabja South of Kurdistan. We are very pleased with the turn out of the event where we were accompanied by an amazing audience including two very special guests Alan Tobi and Andrew Mandebura Director, International Office.

The photo credit goes to Alex Beldea








بابەتەکان

بودا و پەرستگەکانی!

*پەرستگای کەک لۆک سی گەورەترین پەرستگای بوداییە لە مالیزیا و یەکێکە لە گرنگترین شوێنە پیرۆزەکانی بودا لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، هەموو ساڵێک...