کۆبوونەوەی خوێندکارانی کورد لەگەڵ پەرلەمانتاری بەریتانیا جەیسن مەککارتنی

جەیسن مەكارتنی ئەندام پەرلەمانی كۆنسەرڤاتیڤی بەریتانیا, راگەیاند كە گەشتە ئاسمانییەكان لەوانەیە لە نزیكترین دەرفەتتدا و لەم هاوینەوە لە نێوان باشووری کوردستان و بەریتانیا دەست پی بكات..

جەیسن مەكارتنی ئەندام پەرلەمانی كۆنسەرڤاتیڤی بەریتانیا لە ٩ ی مایدا, سەردانی زانكۆی هیدەرسفیلی كرد و لەگەل خوێندكارانی كورد كۆبونەوەیەكی ساز كرد. جەیسن باسی ئەزمونی خۆی كرد و سەرەتا ئاماژەی بەوەدا كە لە  هیلی موشەكی شاهانەی بەریتانیادا لە خۆرهەلاتی ناوەراست خزمەتی كردووە,  رۆلیكی سەرەكی هەبووە لە دروستكردنی پەیوەندی كلتوری و ئابوری لە نیوان بەریتانیا و هەریمی كوردستان. یەكەم سەردانی جەیسن لە سالی ١٩٩٢ دا بووە ئەو كاتەی گەلی كورد كۆچ و رەویان كرد بۆ سەر سنورەكان. لەو سالەدا لە هیلی موشەكی شاهانەی بەریتانیادا بە رۆلی هاوكاریكردنی  كوردەكان بۆ دروستكردنی ناوچەی دژە فرین  و پاریزگاریكردنی كوردەكان لە سوپای عیراق و رژیمی سەددام  خزمەنی كردووە. جەیسن لە سالی  2010 دا ئەبیتە ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا و لە هەمانكاتدا ئەبیتە ئەندام لە گروپی ) ئەندام پەرلەمانی هەموو پارتەكانی كوردستان(

بۆ دوەم جار و سالی رابووردوو جەیسن سەردانی كوردستانی كرددوە, خۆشحال بووە بە و گۆرانكارییە پۆزەتیڤ و ئارامییەی لە هەریمەكەدا بەدی كردووە

سیستەمی ڤیزا و گەشتی ئاسمانی راستەوخۆ
 
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا خویندكارانی كورد لەسەر بابەتی ماوەی ڤیزای خویندكار دوان و داوایان كرد كە گۆرانكاری لە سیستەمی ڤیزادا بكریت كە سودی بۆ خویندكاران هەبیت. , لەهەمان كاتدا گەشتی ئاسمانی راستەوخۆ لە بەریتانیاوە بۆ كوردستان   ئەنجام بدریت.
لە وەلامدا جەیسن ئاماژەی بەوەدا كە هەولی باش بۆ گۆرانكاری لە سیستەمی پیدانی و ماوەی ڤیزادا ئەدات بەتایبەت بۆ ئەو خویندكارە كوردانەی  كە ئەیانەویت بینە بەریتانیا و بخوینن.  
جەیسن بە گرنگگیەوە ئەروانیتە گەشتی ئاسمانی راستەوخۆ  و ئەوەی راگەیاند كە گەشتە ئاسمانییەكان لەوانەیە لە نزیكترین دەرفەتتدا و لەم هاوینەوە راستەوخۆ دەست پی بكات, نەك تەنیا بۆ  هیلی ئاسمانی بەریتانیا بەلكو بۆ ئەو هیلانەش كە نزحیان هەرزانە  و ئەیانەویت لەم ریگە نوییەدا بەشدار ببن. جەیسن باسی لەوەش كرد   گەشتی ئاسمانی نیوان  لیدز-برادفۆرد و كوردستان هەولیر هۆكاریك ئەبیت بۆ زیادكردنی  ئابوری ناوخۆی بەریتانیا.
 
لە كۆتاییدا جەیسن وتی كە من شانازی ئەكەم كە لەم ولاتە و لە زانكۆی هیدەرسفیلد ئەخوینن و گروپیكی زۆر چالاكتان هەیە.
 لە ماوەی رابوردودا نزیكی ١٣٠ خوینكاری تواناسازی لە زانكۆی هیدەرسفیلد بروانامەی ماستەر و دكتۆرایان بەدەست هیناوە . لە ئیستەشدا زیاتر لە  ٤٠ خویندكاری بەكالرۆس و خویندنی بالا هەیە.  



جەیسن مەکارتنی
جەیسۆن ئەلێکساندەر مەکارتنی سیاسەتمەدارێکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیایە و وەک ئەندامی پەرلەمان بۆ دۆڵی کۆڵن لە ڕۆژئاوای یۆرکشایر کاردەکات. لە ناوەڕاستی ساڵانی نەوەدەکاندا ئەفسەری هێزی ئاسمانی بەریتانیا بووە و بنکەکەی لە بنکەی ئاسمانی ئینجیرلیک لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا بووە. لە بارەگای سەرەکی ئۆپەراسیۆنی واردن بوو، ناوچەی بێ فڕین بەسەر باکووری عێراقدا.
ناوچەی نەفڕین کارێکی مرۆیی گرنگ بوو کە پراکتیک و تیۆری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی گۆڕی. کاریگەری دەستبەجێ ڕزگارکردنی کورد بوو لە ئەگەری بەردەوامبوونی جینۆساید، ئەمەش بۆ ئەو خەڵکە زۆرەی ڕزگار کرا، سەرسوڕهێنەر بوو و ئەمەش ڕێگەی بە کورد لە عێراق دا هەرێمێکی شایستەی هەبێت کە هێشتا لە گەشەسەندندایە.