کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد، داوای کۆبوونەوەیی لەگەڵ بەڕێز جەیسن مەککارتنی، کرد.

ئەمرۆ لە زانکۆی هودەرسفیڵد کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێز جەیسن مەککارتنی ئەنجامدا بە مەبەستی گفتوگۆکردن دەربارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی هەرێمی کوردستان و عێراق. چۆن بەریتانیا دەتوانێت ڕۆڵێکی گەورەتر و باشتر لەو دۆخەدا بگێڕێت،و پێکەوە کۆتایی بە تیرۆریستانی داعش بهێنین. کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد داواکاری نامەیەک و سەدەها واژۆیان ڕادەستی بەڕێز جەیسن کرد بە مەبەستی داواکردنی هاوکاری مرۆیی زیاتر، پشتگیری سەربازی و پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان لە ڕووی سیاسییەوە، کە بڕیارە لە پەرلەمانی بەریتانیا باسی بکات. لە کۆتاییدا خوێندکاران خۆشحاڵی خۆیان نیاشاندا بۆ بوونی پەرلەمانتارێکی وەها ماندوو نەناس کە دۆستانە پشتیگیری لە داوای کورد دەکات.


شایەنی باسە ئەم کۆبوونەوەیە لەسەر داوای کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد ئەنجامدرا.





بابەتەکان

بودا و پەرستگەکانی!

*پەرستگای کەک لۆک سی گەورەترین پەرستگای بوداییە لە مالیزیا و یەکێکە لە گرنگترین شوێنە پیرۆزەکانی بودا لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، هەموو ساڵێک...