Posts

Showing posts from March, 2019

ڕیشەى ٨ى مارس و تێکۆشانى ئەمڕۆمان

Image
بەشی یەکەم/  هەشتی مارس ڕۆژێکە بۆ وەبیرهێنانەوە و ڕێزگرتن لە دەستکەوتە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانی ژنان لە جیهاندا. ئەم ڕۆژە کۆبوونەوەیەکی جیهانییە بۆ وەبیرھێنانەوەی تێکۆشانى ژنان لە مێژووى مرۆڤایەتى. بانگەواز و جەخت کردنەوەیە بۆ یەکسانی ڕەگەزی. هەموو چالاکان و داکۆکیکارانى مافی مرۆڤ، ژنان و پیاوانى ئازادیخواز خاوەندارێتی ئەم ڕۆژە دەکەن هەر بۆیە ڕۆژی جیهانی ژنان ڕۆژێکە بۆ کاری پێکەوەیی، چ لەسەر ئاستی ناوخۆیی بێت یان جیهانی. مەبەستى ئەم بابەتە بەخێرایى خستنە ڕووى ڕیشەى میژوویى هەشتى مارس و خەبات و تێکۆشانی ژنانە. تیشک خستنە سەر ئەو مێژووە چەند ئامانجێکی هەیە کە ئەوانیش پانۆرامایەکی گشتی و پوختە لەسەر ئەو مێژووە، وەبیرهێنانەوەی هەمووانە کە ئەم ڕۆژە چۆن بەدەست هاتووە و چۆن شانازی بە دەستکەوتەکانییەوە بکەین و تێکۆشان و هەوڵەکان بەردەوام و بەهێزتر بکەین. ئامانجێکی زۆر گرنگی من ئەوەیە دەمەوێت تیشک بخەمە سەر ئەو ڕۆژگار و مێژووەی کە ژنان لە داواکارییان بۆ سەرەتاییترین مافی خۆیان یان لە نەبوونی هیچ مافێک دەستیان پێکردووە و هەنگاویان نا، ئەنجام بەشێک لە مافەکانمان بەدەست هێنا...

پێویستە لە هەموو کات زیاتر کاربکەین بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی تەندروست بۆ ژنان...

Image
گفتوگۆی ئەمرۆمان بەبۆنەى سەردانیکردنى (مادلن سادلەر) گەورە جیگری بەڕیوبەری ئای ئاڕ سی(دەیڤد میلباند) بوو کە لە درێژەی سەردانیکردنی بۆ رۆژهەلاتی ناوەراست سەردانی عیراقیشی کرد. گفتوگۆکەمان (لە بارەى بەربەستەکانى بەردەم ژنان لە شوێنى کاردا) بوو، گفتوگۆى زۆرمانکرد لەسەر ئەوەی کە چۆن بتوانین بەکردار دەستکارى ژینگەى کار بکەین بۆ پاراستنى شکۆى ژنان و کارکردنی ژن و پیاو پێکەوە لە ژینگەیەکی تەندروستدا. ژنان بەردەوام دوچاری دەست دریژی و هەراسانکردنی سێکسی ئەبنەوە لە شوێنی کاردا و داتاکان لەسەر ئاستی جیهان مەترسی ئەم دۆخە پشت راست ئەکەنەوە و گرفتی گەورەش بێدەنگی و ترسی ژنانە لەقسەکردن لەسەر ئەم مەترسییە جیهانییە. ماوەی سالێکە خۆبەخشانە لەپاڵ کارەکەی خۆمدا وەک پاڵەوانی یەکسانی جێندەری لە ڕێکخراوی ئای ئاڕ سی بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی پاریزراو بۆ ژنان کارئەکەم. چونکە رام وایە یەکێک لە هۆکارەکانى خراپى دۆخى ژنان پەیوەندى بە ئابوریى و کارەوە هەیە هەر بۆیە کاتى ئەوەهاتوە لەم هەشتى مارسەوە بەیەکەوە کار بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی شکۆمەند بۆ کارکردنی پیکەوەیی ژن و پیاو بکەین. We are supposed to work for creati...