ئەو ئەركانەی لە 8ی مارسدا رووبەڕوومان دەبێتەوە؟ هەڵوێست عبداللە كەریم


لە كاتێكدا ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ ئەمساڵ لە ژێر دروشمی (ژنان لە ڕابەرایەتیدا ئایندەیەكی یەكسان بەدی دەهێنن، لە جیهانی ئاوێتە بوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا)، یادی ڕۆژی جیهانی ژنان دەكاتەوە. ئەمرۆ چەندین پرسی تازە لەسەردەمی جیهانی گیرۆدە  بە كرۆنا  وەك ئەركی بزووتنەوەی فیمنستی لە ئاستی ناوەخۆیی و جیهانی خۆی فەرز دەكات.

هەرچەندە شێوەی یادكردنەوەی 8ی مارس بەجۆرێك لە جۆرەكان خەریكە دابماڵدرێت لە جەوهەرو ریشە مێژووییەكەی كە رۆژی بەرەنگاری و رژانە سەر شەقام و پێداچوونەوە بە ئەرك رۆڵی ژنان و بزووتنەوەی فیمینستییەكانە، بەڵام خەریكە پرسی ژن كورتبكرێتە لە یەك رۆژ و ئەو رۆژەش وەك بۆنەیەكی نمایشكاری لە گۆرینەوەی گوڵ و لەبەركردنی جلی ئاڵ و واڵا و پەیامی پیرۆزبایی بچوكبكرێتەوە كە ئەمەش دابڕاو نییە لە كاریگەری عقلیەتی لیبراڵی لەسەر كۆمەڵگاو ناوچەكە بە گشتی  بۆ ونكردن و لە بیركردنی جەوهەری پرسە گرنگەكانی كۆمەڵگا. 




لەسەر  ئاستی ناوەخۆیی و لە یادی  8ی مارسدا چەند ئەركێك وەك كاری لە پێشینەیی و ئەمرۆمان دێتە پێش كە بە شێكی پەیوەندی بە تایبەتمەندی دۆخی ناوخۆیی كۆمەڵگاكەمان و  رەگەزی مێینە هەیە بەشێكی دیكەشی پەیوەندیدارە بە پرسی ژن وەك پرسێكی جیهانی.  


- جگە لە بەردەوامی تێكۆشانمان لە رووبەروو بونەوەی ئەو ژینگەیەی نایەكسانی و جیاوازی رەگەزی و جێندەری  دروستكردووە، بەهێزكردنی بزووتنەوەی فیمینستی لە میانەی رۆڵگێرانیەتی لە واقعی ئەمرۆی ژیان و پرسە تازەكان، روو بەروو بونەوەی پەتای كرۆنا و لێكەوتەكانی لە ئاستی پەتاكەو ژیانی ئابوری و كۆمەڵایەتی و سیاسی، تەنانەت لە ئاستی بەرز بوونەوەی رێژەی توندوتیژییەكانیش بەهۆی 

كەرەنتینەوە. 


- لەسەر ئاستی كوردستان بەرز كردنەوەی ئاستی بەشداری سیاسی ژنان و ژنانی سەركردە وەك  بۆتە دروشمی جیهانی نەتەوە یەكگرتوەكانیش بابەتێكی گرنگە، ئەوەش لە رێگای بەردەوامی و بەرزكردنەوەی رێژەی كۆتا لە ناو دەسەڵاتەكانی هەرێم و پارتە سیاسیەكان هاوكات بوونی سیاسەتی گەشەپێدانە، وەك لایەنێكی گرێدراو  لە ئامانجی كۆتا كە  ئێمە تەنیا لە ئاستی چەندایەتی مامەڵەمان لەگەڵ كۆتا كردووە نەك چۆنیایەتی و بەدیهێنانی ئامانجی  گەشەپێدانی مرۆیی بەردەوام . Sustainable Development Goal .   


- چارەسەر كردنی پرسی جینۆسایدی ژنانی ئێزیدی و  لێكەوتەكانی .

- بەردەوامی لە گۆرینی سیستەمی پەروەردەو نەهێشتنی ئەقڵیەتی پیاوسالاری لەناو سیستەمی پەروەردە و خێزانەكانماندا . 

- گۆرانكاریكردن لە یاسای باری كەسێتی بە ئاراستەی قەدەغەكردنی تەواوەتی فرەژنی و یەكسانكردنی ژن  و پیاو لە 

میراتدا . 

- جێ‌ بەجێ‌ كردنی یاسای توندوتیژی خێزانی و یاساكانی تری پەیوەست بە ژنان. 

 دابینكردنی هەلی كارو بیمە كۆمەڵایەتییەكان و دەستكاریكردنی ژینگەی كارو رێكخستنی چوارچێوەی یاسایی و واقعیی ژینگەی هێزی كاری ژنان كە بە پێی دواین راپرسی زۆرینەی هێزی كاری ژنان دەڵێن :رووبەرووی هەراسانكردن و  
توندوتیژی دەبینەوە. 

- دانانی سیاسەتێكی نیشتمانی بە بەشداری فراوانی ئەوانەی بەشێكن لە هێزەكانی گۆرانكاری كۆمەڵایەتی و هێنانەدی یەكسانی بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانەی سەرەوە بابەتێكی گرنگەو دواخستن هەڵناگرێت .

بابەتەکان

چیتر بەنداو لە میزۆپۆتامیا دروست نەکرێت

من ناوم هەڵوێستە، ئیکۆ-فێمینیستم و بەرێوبەری ڕێکخراوی ئازادبوونم، لە باشوری کوردستانەوە بەشداریم کردووە. دوێنێ گروپێکمان دروست کرد بۆ کارکرن...