شاڵاوی ئه‌نفال ١٩٨٨
ساڵی ١٩٨٨ له مێرگه‌پانه‌وه به‌ره‌و ئێران ڕامان
كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال نه‌كه‌وین.
ئه‌وكات باوكم، دایكم، كاك سه‌نگه‌ری برام و من
بوین. ڕه‌نجی برام له سلێمانی له ماڵی باپیرم ئه‌ژیا. ته‌نیا چه‌ند وێنه‌یه‌ك و یاده‌وه‌رییه‌كی
زۆر كه‌مم له بیر ماوه كه ئه‌شێت هه‌ندێكی له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه سه‌ختانه بۆ خۆمم دروست كردبن كه له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌مه‌وه
هه‌میشه وه‌ك مێژویه‌ك گێڕدراوه‌ته‌وه.
كۆڕه‌وه‌كه‌ی ١٩٩١
ساڵی ١٩٩١ ڕاپه‌رینی كورد و كۆڕه‌وه گه‌وره‌كه
كه هێشتا نه‌چوبومه خوێندنگه. باران و به‌پێ ڕۆشتن، برسێتی و سه‌رما به‌ڵام ئه‌وه‌ی
كه هه‌رگیز بیرم ناچێته‌وه دزینی كاله‌كه‌م بوو، چونكه ئه‌بوو ئیتر به پێی په‌تی
به‌ره‌و ئێران بڕۆم.
٣١
ی ئابی ١٩٩٦
جارێكی دیكه خۆم و خێزانه‌كه‌م ڕامان كرده‌وه
ئه‌مجاره بۆ قاسمه‌ڕه‌ش خوله‌ك به خوله‌ك
و ڕۆ به رۆژیم بیره هیوادرام بتوانم له
داهاتودا ئه‌و یاده‌وه‌رییانه‌م بنوسمه‌وه. دوای 23 ساڵ بیر له‌و خێزانانه ئه‌كه‌مه‌وه كه كوڕ،
برا و باوكیان شه‌هید بوون، به‌ڵام شه‌هیدی شه‌ڕی برا كوژی. ئه‌و شه‌هیدانه‌ی له
حزبێكدا جێیگه‌ی شانازین و له حزبه‌كه‌ی كه‌دا نشوستی و خیانه‌ت وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه.